بەرابەر بە |
لە وڵاتی کانادا بکوژ و تەرمی پارچە پارچەکراوی ئەندامێکی کۆنی چریکەکانی هورموزگانی بلوچستان دۆزرانەوە

لە وڵاتی کانادا بکوژ و تەرمی پارچە پارچەکراوی ئەندامێکی کۆنی چریکەکانی هورموزگانی بلوچستان دۆزرانەوە

رۆژهەڵات تایمز: دوای نزیک بە دوو ساڵ لە بێسەروشوێن بوونی، مانگی رابردوو تەرمی بێ گیان و پارچە پارچەکراوی ئەندامێکی کۆنی چریکەکانی هورموزگانی بلوچستان کە چەند ساڵێکیش لە رێزی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا، وەک پێشمەرگە و کەسایەتییەکی ئازادیخواز و خەباتگێڕ لە تێکۆشاندا بوو، دۆزرایەوە...

وتار

شانازی یان شەرمەزاری

شانازی یان شەرمەزاری

وەهاب یوسفی:کاتێک وڵاتانی پەیوەندار بە کورد بارودۆخی ناڵەباریان هەیە و ناتوانن بە شەڕ چارەی کورد بکەن، بانگهێشتی وتووێژمان دەکەن، یان بەناوی شەراکەتەوە چەند کارێکی ئیداریمان وەک کارمەند پێدەبەخشن و تا کاتی پێویست سڕمان دەکەن! بەڵام بە وەرگرتنی چەند کورسییەکی شەقوشڕ، هەروەها بە هاوڕێک کردنی کۆمەڵگاکانمان تا ئاستی نزم و دواکەوتوویان، چ دەسەلمێندرێت؟! مرۆڤایەتی بە درێژایی مێژووی هەوڵی گەیشتن بە ژیانی شیاو و سەربەستی و ئازادی داوە. بەڵام ئێستاکەش بە ئاوات و ئامانجی نەگەیشتووە. لە هەلومەرجی زۆر سەخت و پڕ لە زەبروزەنگیشدا، یاخی بوون ڕوویداوە و خەڵکی ناڕازی لە پێناو گەیشتن بە ماف و داخوازییەکانیاندا...

هەگبەی چەک و قەڵەم

کەربەلای "دارەلەک"

کەربەلای "دارەلەک"

رەشید قازی: کەشکۆلی بیرەوەرییەکانی پێشمەرگەیەک. ژ ١٠٥: بۆنی تەرمی سووتاو و بۆگەنیوی پاسدارەکان تێکەڵ بە دووکەڵی هێلیکۆپتێرە تێکشکاوەکان،بە دەست و مەچەکی پێشمەرگە قارەمانەکانی دێمۆکرات، ئاسمانی گوندەکانی شارویران و دەوروبەری داگرتبوو. دەنگی قرمەی چەکی ورد و درشت و تەقینەوەی تۆپ و...

لە حەسرەتی مەرگی تێکۆشەرێکی جوامێردا !

s_580_300_16777215_00_images_witar_hemenarsti.jpg

کەریم فەرخەپوور
زۆرن ئەوانەی دەبنە سەربازی سەروەری نیشتیمان و بە خوێن دروشمی ئازادی و رزگاری دەنووسنەوە ، کەم نین ئەوانەی لە پێناو پاراستنی خاکی وەتەن دا دەبنە سپەر و بە سەخاوەتەوە گیان دەبەخشن بەڵام کەمن ئەوانەی کە وەک "حەمە نارستی"، لە دەربەدەری دا ، کەمێک لە خوارووی سنوورە دەسکردەکە ی وەتەن دا، لە ماڵی براکەی خۆیدا بە دەسیسەی دژمنی غەددار بە دەستی برا غەدریان لێدەکرێ و گوڵی تەمەنیان دەپرووکێ.
حەمە نارستی، کوڕی بنەماڵەیەکی وەرزێر ونەدار،لە مەملەکەتی خۆر، لە خۆرهەڵاتی نیشتیمان لە باوەشی دایک و باوکێکی گوندنشین دا، لە خانوە قوڕینەکانی گوندی "نارست"، لە بەر ئاگردانی باوکێکی زەحمەتکێش و لە ئامێزی دایکێکی رووسوور و بە سۆزدا چاوی بە دنیای هەژاریی هەڵێنا. "حەمە نارستی" پەروەردەی شاخ و تەلان و کوێستان، لاوە شوانکارەکەی بناری گیاڕەنگ و بوڵفەت و بیزاچن، خۆی و هەنبانەیەک نانی گەرمە تەندوور، کەمێ رێواسی بناری چیا و سەرخۆش بە ئاوی سازگاری کانیاوەکانی بەهەشتی نیشتیمان، بە گژ نەهامەتیەکانی ژیان داچۆوە ، لە قوتابخانە، لە سەر مێز و تەختەڕەشە، لە سەر کاغەزو کتێب فێری ئەلف و بێ نەبوو، کتێب و پەرتووکی حەمەد واقعییەتی ژیانی هەژاران و هەڵقوڵاوی سروشتی کوردستان بوو،"کاف" لە کورد، "واو" لە ورە،"رێ" لە رێبەندان، "دێ" لە دووند، "سین" لە سێدارە،" ت" لە تۆڵە،" ئا" لە ئاوارە، " نوون" لە نەداری فێر بوو و بە هەموویان لە سەر لاپەڕە رەنگینەکانی دڵی نووسی " کوردستان". خۆڕاگری لە چیاوە فێر بوو، سەربەرزی لە لووتکە بەرزەکانی نیشتیمانەوە پێبڕا، دارەبەن هێزی پێ بەخشی و سروەی شەماڵی کوێستان باوەشێنی روحی کرد. سۆزی مۆسیقای ئارامبەخشی دڵە بە سۆزەکەی، بالۆرە و قاقای پێکەنینی کچانی گوند و نەغمە و چریکەی بوولبول و باڵندەی ئەو دەڤەرە و شمشاڵەکەی بەر پشتێندی بوو، نیگای پڕ لە ڕازی بێریەکی نازدار و شۆخ و شەنگی لادێیی تۆوی خۆشەویستیی خەڵک و وڵاتی لە دڵ دا چاند.
لە گەل زەردەپەڕی ئێوارەیەکی پاییزدا،چەند خولەکێک دوور لە ئاوایی، پەنا کتری و ئاگردانەکەی بوونە یەکەم ژوانگە و یەکەم دیداری لە گەڵ "ئاوارە"ی شەهید و چەند پێشمەرگەیەک. ئەو کات کە "ئاوارە"و پێشمەرگە بڤە بوون "حەمە نارستی" بوو بە ئۆگرو ئەوینداری شۆڕش و شۆڕشگێڕان و ئیتر هەموو خەون و هیواکانی بوونە پێشمەرگەو پێشمەرگایەتی.
وەرزی پاییزە و شەپۆلەکانی دەریای خرۆشانی خەڵک کۆشکی فەرمانرەوایی ئێرانیان خستە لەرزە ، حەمە نارستی تێکەڵی ئەو شەپۆلانە دەبێ و رق و قینی خۆی بە سەر قاتڵانی ئاوارەی شەهید و هاوسەنگەرانی دا دەڕێژێ. لە گۆڤەندی ئازادی و رزگاری وڵات‌دا بەشدارە و ئەم جار چەک لە شان پێشمەرگەیە و بە کردەوە و بە چەکی دەستی دیفاع لە ئازادی نیشتیمان دەکات. کوڕە شوانکارەکەی دوێنی ئەمڕۆ پێشمەرگە و فەرماندەیە، فەرماندەی هێزێکی شۆڕشگێڕی خۆنەویست و دژمن بەزێن. کام شیو و دۆڵی ناوچەکانی سەردەشت و ڕەبەت ماوە کە رۆژێک جێی پشوو و حەوانەوەی حەمەنارستی نەبووبێ، کام لووتکەو سەنگەر وێنەی ئەوی لە سەر نەنەخشێندراوە؟ حەمە نارستی پێشمەرگەیەکی جەربەزەو ئازا، فەرمەندەیەکی کارامەو پارتیزانێکی لیزان و شۆڕشگێڕێکی بە هەق و راستەقینەیە رێگەی رزگاری کوردستان بوو.
کەم شەڕی ئەو ناوچەیە هەیە کە جێ پەنجەی حەمە نارستی پیوە دیار نەبێ، ناو و ناوبانگی، هێز و ورەی خەڵک و شۆڕشگێران و تۆقێنەری هێزی دژمن بوو. چەند شوێنێک لە خاکی پیرۆزی نیشتیمان بە خوێنی ئەو پێشمەرگەی کورد ڕەنگاوە و هەموو جارێ دوای ساڕێژ بوونەوەی برینەکانی دووبارە بۆتەوە قارەمانی داستانەکانی خۆڕاگری و هێرش بۆ سەر داگیرکەرانی نیشتیمانی کورد.
دژمن بۆ لە ناوبردنی حەمە نارستی قەت ماندوو نەدەبوو، هەر رۆژە بە شێوەیەک و بە پیلانێک دەیویست لە ناوی ببات و تا سەرەنجام لە ریگەی دۆستایەتیەوە توانی ئەو تێکۆشەرەی کورد بە دەست کوردێکی خەیانەتکار تێرۆر بکات. شەهید حەمە نارستی کۆتایی بە تەمەنی هات بەڵام ئەو سەدان داستانی نەبەردیی لە بیرنەکراوی بۆ گەلەکەی تۆمار کردووەو بۆ هەمیشە ناو و یادی هەر لە دڵمان دایە. ڕوحی شادو یادی بەخێر.
فینلەند

 

لە شاری بۆکان لەنێوان خەڵک و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە......

مامۆستایەکی شاری سنە قۆڵبەست کرا

لە شاری مهاباد نزیک بە ١٢٠ کەس دەستبەسەر کران...

لە ورمێ کۆپتەرێکی ئەرتەشی ئێران تەقێندرایەوە...

پشتیوانی لە ریفراندۆمی باشوور و داکۆکی لە هەمان ماف بۆ رۆژهەڵات پەرە دەستێنێ......

نوێنەری مهاباد لە پەرلەمانی ئێران: رێز لە بڕیاری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگرین......

کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی شاری سنە پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆمی باشووری کوردستان د......

دوو کۆڵبەری دیکە کوژران و بریندار بوون

پەردە لەسەر دوو بەرهەمی مامۆستا رەسووڵ کەریمی لادرا...

چالاکانی مەدەنیی شاری مهاباد بە مەبەستی پشتگیری لە داخوازییەکانی شارەکانی بانە و......

فێستیڤاڵی ترێی رەش لە گوندی گۆمان ی سەردەشت بەڕێوە چوو...

مامۆستایانی ئایینی شاری بانە داوای کۆبوونەوەی جەماوەری دەکەن...

توێکڵی پیواز فرێ مەدەن.

توێکڵی پیواز فرێ مەدەن.

 رۆژهه‌ڵات تایمز - ڕێباز ئازه‌رپوور: بە پێی سەرچاوەی ماڵپەڕی”go healthy food” توێژەرانی بواری گیا ناسی لە توێژینەوەیەک دا گەیشتوونە ئەو دەرئەنجامە کە توێکڵی پیواز پڕە لە ڤیتامین و ئانتی ئۆکسیدانەکان. بە جۆرێک کە توێکڵی پیواز بە هەڵسەنگاندن لەتەک پیوا...

"کۆڵانەکەمان"

"کۆڵانەکەمان"

نەسرین یوسف‌زادە: بێگومان هەموومان سەرەتای ژیانمان لە کۆڵانێک دەست پێ کردووە و لەگەڵ خەڵکی ئەو کۆڵانە بە شێوەیەک پەیوەندیمان بووە و تەنانەت لەگەڵ هاوتەمەنانی خۆمان کایە و گەمەمان کردووە و تا هاتووە گەورە بووین و لەوانەیە کەسانێک بن کە هەر لەو کۆڵانانەدا عاشق...