هه‌ینی, كانونی یه‌كه‌م 6, 2019
ڕۆژهەڵات تایمز
4 °c
Kermanshah
2 ° Sun
3 ° Mon
2 ° Tue
2 ° Wed
  • دەسپێک
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    نا بۆ گه‌نده‌ڵیی و ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌

    نا بۆ گه‌نده‌ڵیی و ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌

    بزاڤی لۆلییە

    بزاڤی لۆلییە

    دیمانەیەک لەگەڵ ئاوات ئیبراهیمی چالاکی سیاسی و مەدەنی

    دیمانەیەک لەگەڵ ئاوات ئیبراهیمی چالاکی سیاسی و مەدەنی

    هێزەکانی ڕژیم لاوێکی سەردەشت دەدەنە بەردەستڕێژی گوللە

    هێزەکانی ڕژیم لاوێکی سەردەشت دەدەنە بەردەستڕێژی گوللە

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • دەسپێک
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    نا بۆ گه‌نده‌ڵیی و ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌

    نا بۆ گه‌نده‌ڵیی و ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌

    بزاڤی لۆلییە

    بزاڤی لۆلییە

    دیمانەیەک لەگەڵ ئاوات ئیبراهیمی چالاکی سیاسی و مەدەنی

    دیمانەیەک لەگەڵ ئاوات ئیبراهیمی چالاکی سیاسی و مەدەنی

    هێزەکانی ڕژیم لاوێکی سەردەشت دەدەنە بەردەستڕێژی گوللە

    هێزەکانی ڕژیم لاوێکی سەردەشت دەدەنە بەردەستڕێژی گوللە

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
ڕۆژهەڵات تایمز
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان

ئیتر بەسە… كاتی پێداچوونەوەیەكی جێددی هاتووە

Ibrahim بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
2 ساڵ لەمەوپێش
لەبەشی وتار
1 min read
0 0
0
ئیتر بەسە…  كاتی پێداچوونەوەیەكی جێددی هاتووە
0
جار هاوبەشکراوە
44
جار خوێندراوەتەوە
هاوبەشکردن هاوبەشکردنهاوبەشکردن

لانیكەم یەك سەدەیە كورد لە هەر چوار بەشەكەی وڵاتە پارچەكراوەكەمان هاوار دەكات بە گوێی دۆست و دوژمن كە ئەیەوێت سەربەست و ئازاد و لە ئاشتیدا بژیت (كە پێموایە دەبێ پێناسەیەكی نوێ و جیاواز بۆ واتای دۆست و دوژمن بكرێت) .بەدرخانەكان و ئارارات و شێخ سەعید و سەید ڕەزا و عوبەیدولای نەهری و سمكۆ و شامگەی یاری و قازی محەمەد و شێخی حەفید و میری ڕەواندوز و بارزانی و مام جەڵال و قاسملو و ئوجالان و چەندین سەركردەو شۆڕش و ڕاپەڕین و سەرهڵدانی تاڵ و شیرینمان بیستووەو بینیوە.

لە ئەنجامی ئەمانەی كە لە سەرەوە بژاردمان  چی بەدەستمان ماوە  وەك ئەنجام ؟

نا بۆ گه‌نده‌ڵیی و ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌

بزاڤی لۆلییە

هەڵوێستی شەرمێونانەی ڕێبەرانی کوردی ڕۆژهەڵات لە بەرامبەر فارس و هیتد دا!

“شێتایەتی” لەڕوانگەی فۆکۆوە لە چیرۆکی “کەرە شێتە”دا

نیمچە هەرێمێكی تاپۆ نەكراو بەناوی كورد بوو  كە ئەویش زیاتر خرایە قەرەنتینەوە و  ئەگەر هاوكێشەكەكان هەر بەم شێوەیە بەردەوام بن پێموایە دوایی هەر كورد خۆی وازێ لێدەهێنێت و ئەیدا بەدەستی ئەوانەی كە بتوانن بەڕێوەی ببەن… ! . بۆیە ناوی ڕۆژئاوام نەبرد چونكە هێشتا چارەنووسی ئەوێیش یەكلا نەبووەو بە پاشەكشەیەكی ئەمریكا گورگەكانی دەوروبەر تەماهی باشیان لێكردووەو لە ئەگەڕی نەبوونی پشتگیری دەرەكی زوو یان درەنگیش بێت  هەر ئەیخۆن.

ڕاستە سەرەڕای ئەم هەموو نەهامەتی و ماڵوێرانی و خۆشی و تاڵییە هەر ماوینەتەوەو بەردەوام دەبین بەڵام پرسیار ئەوەیە ؛ ” بۆ سەرناكەوین لە بونیادنانی كیانی خۆمان و دامەزراندنی وڵات و دەوڵەتێكی كوردی؟”

بێگومان هەموو وەڵامەكان بۆ ئەم پرسیارە گشتیە لای خەڵك و ئەوكەسانە هەیە كە بیر و مێشكیان لای دۆزی كوردە. جا كەوابێت و ئەگەر وەڵام دیارە ئەی بۆچی هەر دیسان لە ڕێگای شكست و سەرنەكەوتن بەردەوام دەبین؟

ئەگەر وا بەردەوام بین خۆ دیارە یان چێژ وەردەگرین لە شكست یاخود لە ئاستی ئەو درۆشمانە نین كە شەو و ڕۆژ بانگەشەیان بۆدەكەین یان چەندە كەمیش بێت باوەڕمان بەم چەمك و ڕەستەیە كردووە كە : ” چارەنووسمان ئەویە كە تەنها لەبن ئەمری ئەم و ئەو بین و چاوەڕێ بین تاكو لە نیوان هات و نەهاتێك شتێك بەدەست بخەین “.

مێژوومان درێژەو ئەوەندەمان بەسەر هاتووە كە بە قەد چەندین نەتەوەی داگیركراو و ڕزگاركراو  ئەزموونمان هەیە و مێژوو و دیرۆكی زۆر نەتەوەشمان خوێندووە بەڵام هەر دیسان نە لە بەسەرهاتی خۆمان و نە هی میللەتانی دیكە پەند وەرناگرین …!

كێشەمان زۆرەو هەموومان بە ڕواڵەت  دانیپێدەنین بەڵام توانای چارەسەر كردنیانمان نیەو ئەگەریش هەبێت هەر تایبەتمەندییە زەقەكەمان واتە ” خۆخوری” دەرفەتی كرداری ڕاستمان پێنادات . ئەوەندەش زاوزێمان كردووە كە شار و كۆڵانەكانمان پڕن لە حێزب و سەركردەو گروپ و …هتد ” و یەكێك لە ناڵ ئەكوتێ و یەكێكیش لە بزمار ” .

لە ناوخۆمان تەبا و یەكدەنگ نین ، لە دەرەوی خۆمانیش هەروەها ، لە پەیوەندییە دەرەكییەكانمایش دیسان هەروا ، جا كەوابێت چاوەڕێ چی دەكەین جگە لە چەندبەرەكی و دژایەتی یەكتر و دۆستایەتی نەیاران ؟

ئەو هەلومەرجەش كە ئێستا كورد تێدایە مناڵی ڕەسەنی كردەوەكانمانە و ئەو چەشنە ڕێگا بڕینەش لە هەموو دونیا هەر ئەوەی لێكەوتووە.

تووشی فەڵسەفەی چاوەڕێ بوون (انتظار) بووینەتەوە و تەنانەت بۆ چارەسەری كێشە ئاساییە ناوخۆییەكانمانیش چاوەڕێ دەست و ئیرادەیەكی دەرەكین…!

دوای ئەو هەموو تێكۆشان و قوربانی دانە هێشتا نەمانتوانیوە ببین بە نەتەوەیەكی یەكدەنگ لە ئاست هاوكێشەكان و تەنانەت بگرە ڕۆژبەڕۆژ خەریكین لە چەمكی نەتەوە بوون دوور دەبین . بەڕاستی هۆكارەكان چین و ئەگەر تا ئێستا لە ڕێگایەكی نەگونجاو هەنگاومان هەڵگرتووە دەبێ كامە ڕێگاو ڕێكار بگرینە پێش؟

چەندین جار ڕاپەڕینمان كردووە بە چەند شێوەیەك ، خەباتی سیاسی ،مەدەنی ،دیپلۆماسی ،ئایدولۆژیك و سەربازی زۆرمان كردووە، چەندین حیزب و پارت و گرۆپی سیاسی و مەدەنیمان هەیە، ڕاگەیاندن و هەموو ئامرازەكانی خۆ گەیاندنمان بە دەستەوە بووەو هەیە، ئەزمونی كۆمار و هەرێم و حكومەت و پەرلەمانمان هەیە و زۆر ئەزموون و ئێمكانیەتی دیكە…

بە دەگمەن میللەت هەیە لە دونیا كە بەر لە بەنەتەوە و دەوڵەت بوون ئەمانە هەمووی بە دەستەوەبووبێت و سەرنەكەوتبێت . ئەی بۆچی دیسان هەر داماوین ؟!

پێموایە دەبێ سەرەتا لەگەل خۆمان ڕاستگوو بین نەك ئەوەی خۆمان بەڕاست بزانین . كە چاو لە وتار و كرداری سەركردەو لایەنەكان دەكەی هەركەسەو لایەن خۆی بە باشترین و بێخەوشترین دەزانێت !  هەر لایەنێك خۆی بە شۆڕشگێڕترین و سەركەوتووترین دەزانێت و ڕێبازی خۆی بە ڕاستەقینە لەقەڵەم دەدات .

كەسەكان و سەركردەكان و حیزبەكان و هەموو ڕێبازەكانیان با خۆیان بە باشترین بزانن بەڵام ڕاستی ئەویە كە دوڕاوترین و شكست خواردووترینن لە زۆرینەی ڕەهەندەكان بە تایبەت لە گەیاندنی نەتەوەی كورد بە مافە ڕەواو سەرەكییەكانی ..قسە زۆرەو دەكرێ چەندین پەرتووك لەسەر كێشەكان و خاڵە لاوازەكان بنووسرێت كە پێموایە زۆریش نووسراوە.

جا كەوا بێت بۆ رزگار بوون لەم هەموو نەهامەتی و خرابكاریە دەبێ چی بكرێت ؟

لە كۆتاییدا ئاماژە بە هەندێك خاڵ دەكەم كە پێموایە لەئەگەری جێبەجێ كردنیان دەكرێت هەنگاوی باش بەرەو پێش بنرێت :

 

 

-كار لەسەر ستراتژی ولاتان بكرێت نەك تاكتیكیان.

-دەبێ چاڵش دروست بكرێت .

-لەجیاتی ریكڵامی بێهودە و وزە لاواز كەر كارلەسەر پەروەردەی كادر و كرداری پراتیكی لەناوخۆ بكرێت.

-سەركردایەتی هێز و لایەنەكان لە پرۆسەیەكی دموكراتیك دەسەڵات بیەن بە جیلی نوێ و خۆیان زیاتر ڕۆڵی ڕاویژكار بگێڕن.

-وازهێنان لە فەلسەفەی چاوەڕێ بوون ( ئینتیزار) .

-ریفورم كردن لە ستراكچەر و ساختار و پێكهاتەی حیزبی و دەرهاتن لە قاڵبی كلاسیك و ڕێبازی پاشكۆ بوونی سەردەمی شەڕی سەرد و بەكاربەستنی سیستەمی مودیرنی شێوازی بەڕێوەردنی حیزبی گۆڕێنەڕ .

-دەرهاتن لە قاڵب و چوارچێوەی ستراتژی بەرگری و بوون بە هێزێكی هێرشبەر(تەهاجومی)و پەیرەو كردن و بەبنەما گرتنی ستراتژی هێرش لە هەموو بوارەكان لەپێناو پەیدا كردنی شوێن و قورسایی لە نێو هاوكێشەكان و سیاسەت و ستراتژی هێزە سەرەكییەكانی كاریگەر لە ناوچەكە.

-تێكەڵ كردنی بەرژەوەندییەكان و پاشەڕۆژی شوڕشی نەتەوەیی كورد لەگەڵ بەرژەوەندی و سیاسەتە بەردەوام و هەمیشەییەكانی وڵاتانی زلهێز لەناوچەكە.

-كار و تێكوشانی جیدی دیپلوماتیك و لۆبی گەری لە نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی لەپێناو هەڵوەشاندنەوە یان پێكهێنانی ڕیفۆرم لەو پەیمانە نێودەوڵەتیانەی كە ڕێگرن لە پێش سەربەخۆیی نەتەوی كورد و سەبەخۆیی كوردستان وەكو پەیمانی زەهاو 1639 ز-و سایكس پیكو  و لوزان و…

-ڕزگار  كردنی پێكهاتەوكەسایەتی حیزب و كادری حیزبی لە گەندەڵی بەواتای هەموو ڕەهەندەكانی.

-بەڕێوە بردنی كونگرەی هاوبەش و تایبەت لە نێوان هەموو لایەنەكان بۆ دیاریكردنی ستراتژی نەتەوەیی هاوبەش و تاكتیكی هەماهەنگ لەئاست پرسە نەتەوەیی و فەراحیزبییەكان بەرلە كونگرەی نەتەوەیی.

-كۆتایی هێنان بە سیاسەت و نەخوشی كوشندەی ڕەشكردنی یەكتر.

– ڕێكخستنی خەباتی جەماوەری و گەلەری لە ناو چین و توێژەكان لە ناوخۆ و هەندەران .

– پشتگیری و دەرفەت ڕەخساندن بۆ هونەرمەندان و تاكە تواناكان لە بواری موزیك و هونەر لە پێناو بەرهەم هێنانی موسیقای مودیرن و شۆڕشگێڕانە بۆ گیان بەخشین بە ڕۆحی خەبات و تێكوشان لە ناو خەڵك.

– دانانی پرۆگرامی نوێ لەپێناو دامەزراندنی سیستەمی ڕێكخستنی نوێ لە ناو جیلی نوێ كۆمەڵگا جیا لەو تەشكیلاتە پێشووە كە هەیە لە ناو خەڵك.

– راكیِشانی كادیرە لێهاتووەكان لە هەندەران و ڕاهێنانیان و ناردنیان بۆناو كومەڵگا بۆ دەستپێكردنی دامەزراندنی تەشكیلاتی نوێ و سەردەمی.

– دەستپێكردنی جیددی خەباتی چەكداری لە شاخ و لە شار بە تیمی چەكداری پسپۆر لەسەر ئەساسی تاكتیكی “تەعجیز و تەخریب ” .

-دامەزراندنی هێزی چەكداری تایبەت و فیدایی بۆ  ڕەوانە كردنیان بۆ قوڵایی خاكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

دیارە پێشتریش بە شێوازی جۆراجور هەندێك هەنگاو بەرەو كرداری كردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە هەڵگیراوە بەڵام زیاتر كاتی بوونەو نەیانتوانیوە لە ئاستی پێویست كارێگەر بن و تەنانەت جاروباریش بوونەتە هۆی خەسار و زیان بۆیە ڕاهێنان و پەروەردەی مودێرن و پسپۆرانە بۆ ئەم تیمانە زۆر گرینگە كە بتوانن لە هەرچەشنە هەلومەرجێك و دوور لە ناوەندی بڕیار بەردەوام بە بوونی خۆیان و چالاكییەكانیان بدەن.

كۆتایی

Discussion about this post

هەروەها ببینە

لە پیرانشار کرێکارێک خنکا
هەواڵ

لە پیرانشار کرێکارێک خنکا

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
1 ساڵ لەمەوپێش
لە شاری بۆکان لەنێوان خەڵک و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە
هەواڵ

لە شاری بۆکان لەنێوان خەڵک و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
2 ساڵ لەمەوپێش
زبان و ادب کردی
فارسی

زبان و ادب کردی

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
1 ساڵ لەمەوپێش
سەبارەت بە دەستڕێژی هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە کۆڵبەرانی ناوچەی سەردەشت، “رۆژهەڵات تایمز” زانیاری زیاتر بڵاو دەکاتەوە
مانشێت

سەبارەت بە دەستڕێژی هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە کۆڵبەرانی ناوچەی سەردەشت، “رۆژهەڵات تایمز” زانیاری زیاتر بڵاو دەکاتەوە

بڵاوکردنەوە لەلایەن rojhelattimes
3 ساڵ لەمەوپێش
شەڕی “ئەمین ئاباد” و پاسداری خەواڵوو
هەگبەی چەک و قەڵەم

شەڕی “ئەمین ئاباد” و پاسداری خەواڵوو

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
2 ساڵ لەمەوپێش
هەموو ڕێگاكان دەچنەوە بانە
وتار

هەموو ڕێگاكان دەچنەوە بانە

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
1 ساڵ لەمەوپێش
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! هەوڵی پێشمەرگەکان بۆ خۆ دەربازکردن!  بەشی پێنجەم
هەگبەی چەک و قەڵەم

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! هەوڵی پێشمەرگەکان بۆ خۆ دەربازکردن! بەشی پێنجەم

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
1 ساڵ لەمەوپێش
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی چوارەم
هەگبەی چەک و قەڵەم

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی چوارەم

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
1 ساڵ لەمەوپێش
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی سێیەم
هەگبەی چەک و قەڵەم

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی سێیەم

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
1 ساڵ لەمەوپێش
بۆ پشتیوانی لە باشوور، رۆژهەڵات خرۆشا
هەواڵ

بۆ پشتیوانی لە باشوور، رۆژهەڵات خرۆشا

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
2 ساڵ لەمەوپێش
رۆژهەڵات پێشەنگ یان پشکۆ؟!
وتار

رۆژهەڵات پێشەنگ یان پشکۆ؟!

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
2 ساڵ لەمەوپێش
ئیتر بەسە…  كاتی پێداچوونەوەیەكی جێددی هاتووە
وتار

ئیتر بەسە… كاتی پێداچوونەوەیەكی جێددی هاتووە

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
2 ساڵ لەمەوپێش
خالیدی عەزیزی: کێشەی کۆماری ئیسلامی نە لە گەڵ حیزبێک و چەند حیزب بەڵکو لە گەڵ میلیۆنان خەڵکی کوردستانە
هەواڵ

خالیدی عەزیزی: کێشەی کۆماری ئیسلامی نە لە گەڵ حیزبێک و چەند حیزب بەڵکو لە گەڵ میلیۆنان خەڵکی کوردستانە

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
2 ساڵ لەمەوپێش
سکوت حکومت در مقابل خسارتهای میلیاردی شهروندان کرد بە دنبال اعتصابات سراسری
فارسی

سکوت حکومت در مقابل خسارتهای میلیاردی شهروندان کرد بە دنبال اعتصابات سراسری

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
1 ساڵ لەمەوپێش
گێڕانەوەی هێرشێکی گەورە بۆسەر کۆمیتەی شارستانی سەردەشت
هەگبەی چەک و قەڵەم

گێڕانەوەی هێرشێکی گەورە بۆسەر کۆمیتەی شارستانی سەردەشت

بڵاوکردنەوە لەلایەن Ibrahim
1 ساڵ لەمەوپێش
زیاتر ببینە

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز – هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.

دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین

  • دەنگ وڕەنگ
  • فارسی
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • هەواڵ
  • وتار
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • هەواڵ
  • وتار
  • دەنگ وڕەنگ
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • فارسی

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون

Login to your account below

Forgotten Password?

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In