پێگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

فەڕانسە بۆ دووەمین جار و دوای ٢٠ ساڵ بوو بە پاڵەوانی مۆدنیال

لە کۆتا یاری مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیە دوو تیپی فەڕانسە و کڕۆواتیا بە یەک گەیشتن و لە کۆتایی دا تیپی فەڕانسە توانی سەرکەوتن بەسەر کڕۆواتیادا تۆمار بکا و بۆ دووەمین جار لە مێژووی خۆی دا و دوای ٢٠ ساڵ ببێتە پاڵەوانی مۆندیال.

لە خولەکی ١٨ی یاری دوای ئەوەی لێدانێکی ناڕاستەوخۆ بۆ فەڕانسە ئەژمار کرا، یاریزان گریزمان تۆپەکەی هەڵدایە ناوچەی سزای کڕۆواتیا و لە ئاکامدا هێرشبەری کڕۆواتیا مانزۆکیچ بە هەڵە و بە لێدانی سەر گۆڵی لە خۆیان تۆمار کرد و فەڕانسە بە گۆڵێک پێشکەوت.گۆڵی یەکەمی فەڕانسە زۆری نەخایاند و لە خولەکی ٢٨ی یاری یاریزانی کڕۆواتیا ئیڤان پرێسیچ توانی گۆڵی یەکسان بوون بۆ کڕۆواتیا تۆمار بکا، بەڵام ئەو گۆڵەی کڕۆواتیاش زۆری نەکێشا کە بە لێدانێکی سزای یبەجفەڕانسە وەڵام درایەوە  کاتێک ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ فەڕانسە ئەژمار کرد و یاریزان گرێزمان توانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێی بکات و  بەو ئاکامەش یاریەکە لە گەیمی یەکەم یەک بە سودی فەرانسە کۆتایی هات.

لە گەیمی دووەمی یاری دا هێڵی بەرگری کڕۆواتیا زۆر لاواز دەرکەوت و چەندین هەڵەی کوشەندەی یەک لەدوای یەکیان ئەنجام داو و ئەوەش بوو بەهۆی ئەوەی کە یاریزانانی فەڕانسە دوو گوڵی بە دوای یەکیان دا لە لە خولەکەکانی ٥٩ و ٦٥دا لەیان هەر یەک لە یاریزانان پۆگبا و ئێمباپێ وە تۆمار کرد . دوابەدوای ئەو دوو گۆڵەی فەڕانسە یاریزانانی کڕۆواتیا چەندین هێرشیان بۆسەر گۆڵێ فەڕانسە جێبەجێ کرد و تا ئەوەی مانزۆکیچ لە خولەکی ٦٩ی یاریدا هەڵەیەکی گۆڵچی فەڕانسەی بەسودی خۆی قۆستەوە و گۆڵی دووەمی کڕۆواتیای تۆمار کرد و بەو گۆڵەش یاریەکە بە ٤ گۆڵ بەرانبەر ٢ گۆڵ بە سودی فەڕانسە کۆتایی هات و توانیان دوای ٢٠ ساڵ و بۆ دووەمین جار ببنە پاڵەوانی مۆندیال.

This website uses cookies to improve your experience. We'll assume you're ok with this, but you can opt-out if you wish. Accept Read More