پێگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

گێڕانەوەی هێرشێکی گەورە بۆسەر کۆمیتەی شارستانی سەردەشت

عەلی سوورەچۆمی

505
ھێرشێکی گەورە:
بەشی یەکەم :
لەو بەشەدا:ھەوڵ دەدەین باسی ھێرشێکی گەورەی ھێزەکانی(جمھووری ئیسلامی)بۆ سەر کومیتە شارستانی“سەردەشت و ھێزی گیارەنگ“بکەین،ساڵی(١٣٦٩)دەقیق تر شەوی(٣٠/٦/١٣٦٩)لە ناوچەی(سوونێ)ھەڵکەوتوو لە شوێنێک بە ناوی(کوونەمارێ).لێرە:بە وردی باسی ھۆکارەکانی ئەو ھێرشە ھەروەھا شەرێکی سەخت دەکەین.ئەوەندەی لە توانای ئێمە دابێ،ھۆکارو دەرنجامەکان روون بکەینەوە.

یەکەم:دۆخی ناوچەکە:
دووھەم:ئەو ھێرشە بۆ لەو کاتەدا:
سێھەم:ئامانجی گەورەی ھێرشەکە:
چوارەم:ھەڵکەوتەی ئێمە:
پێنجەم:مەوقعییەتی ھێزەکانی دووژمن

با بە تێبینیەک:دەست پێ بکەین…

زۆربەی ھێزەکانی ئێمە بە فەرماندەیی فەرماندەی لێھاتوو:کاک حەمە نارستی“لە قووڵایی ناوچە دان،کەواتە:لە باری ھێزەوە بۆشاییەک ھەیە.رێژیم بە ھۆی سابیت بوونی ئێمە و ھەڵکەوتنی بنکەی کومیتە شارستان لە شوێنێک بە ناوی(کوونەمارێ)تەواوی مەوقعییەتی جوغرافیایی“ناوچەکەی لە دەست دایە.

عەلی سوورەچۆمی

تەرحەکە دەکرا وەک:توونێلی“مەرگ بە حیساب بێ،بە پێی ھەر لێکدانەوەو ھەڵسەنگاندنێکی نیزامی،وردەکارییەکان بە تەواوی لە بەرچاوگیراون،وەک: کاتی ھێرش” دەرسەدی سەرکەوتن“پلانی“کاتی پاشەکشە.دەکرێ چەندین پسپۆڕی شارەزای ئەو بەشە لە ماوەیەکی درێژ دا کاریان لە سەر کردبێ.لێرەدا:بە دەر لە ئیرادەی لە شکان نەھاتوو،چی روودەدات؟ شەرەکە چۆن یەک لایی دەکرێتەوە ھەمووی لێرە بخوێنەوە.دوا جار شەڕێک کە ئاڵووگۆرێکی گەورەی بە دوا داھات لە ناوچەکەدا:ئێران بە ناچاری دەستەوەستانی ئێراق دەبێ.

دۆخی ناوچەکە:
دوای کۆتایی شەری ئێراق“ ئێران“ئەو دوو وڵاتە لێک نزیک بوونەوە،سەرەرای ئەوەی دەست کراوە تر دەبن بۆ ھێرش بۆ سەر ھێزە دژبەرەکانیان و بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد.نیشانەکان دەریان خستوە کە دەتوانن لە زۆر بواردا:لە سەر مەترسییە گەورەکە ھاوکاری یەکتر بکەن.لە دوو بەرەوە فشارەکان بۆ سەر ئێمە زیاد بوون،یەکەم:ئێراق“رێگاکانی خۆی لە ئێمە تارادەیەکی زۆر بەستووە،دەنگۆی ئەوەی کە دەبێ ناوچەکە چۆڵ بکرێ بەرەبەرە بڵاو دەبێتەوە.لە لایەنی ئێران“وە،تۆپ بارانی ناوچەکە،ناردنی(عوامیل)ی نفووزی زیادی کردوە،لەو پێوەندییەدا:چەند کەسێک بە سزای خۆیان گەیشتوون.ناردنی تیمەکان و ھێرشەکانیان بۆ لێدانی بنکەو بارەگاکانی ئێمە زیادی کردوە.دەرکردنی کەس و کاری پێشمەرگەکان لە ناوخۆی وەڵات دەستی پێکردوە،وەک:شەرێکی رەوانی بە دژی حیزبی دێموکرات.ناوچەکە بۆتە دەروازەیەک بۆ گەرانەوەی ھێزەکانی حیزبی دێموکرات بۆ ناوچە،لە راستی دا رێژیم سەرەرای ھەوڵەکانی نەیتوانیوە رێگری بکات لە ھێزی پێشمەرگە.
دواجار ھەر دووک وڵات لە سەر دەرکردن و گەمارۆی ھێزەکانی ئێمە ساغ بوونەوە.ھەرچی جمھووری ئیسلامی“یە دەیھەوێ بەر لە دوورخستنەوی ئێمە یا لە رووی ناچاری جێگاگۆڕکێ،زەربەیەکی باش لە حیزبی دێموکرات بدات،تۆڵەی شکستەکانی بکاتەوە.

ھێرشەکە بۆ لەو کاتەدا:
ساڵی(١٣٦٩)ھێزی گیارەنگ“جمووجۆڵی ھێزی پێشمەرگەی زیادکردوە،بە دوای تێرۆری دوکتۆر(عەبدوولرەحمان قاسملوو) دا:لە ساڵی(١٣٦٨)بە پێچەوانەی لێکدانەوەکانی دووژمن،حیزبی دێموکرات سوورە لە سەر خەباتی خۆی بە جۆرێک دووژمنی تووشی شۆک کردوە.ساڵی(١٣٦٩)تا پێش ئەو ھێرشە،ھێزی گیارەنگ“چەند زەربەیەکی کاریگەری لە ھێزەکانی دووژمن داوە،وەک:گرتنی گووردانی(وەردێ)کە ناوەندێکی گەورەی سەرکووت و تاڵان کردنی خەڵکی ناوچەکە بوو،بە دەیان کەس لە ھێزە دژی گەلییەکان کووژراون،پایەگای پشتی گووندی(گۆرەشێر)کە پایەگایەکی مەرزی بوو بە(اسطعکامات)ێکی بە ھێزەوە دەستی بە سەر دا گیراوە.ھێزێکی زۆری گیارەنگ لە ناوچە حزووری“ ھەیە،گەڵاڵەی عەمەلیاتی بە دەستەوەیە،ئەوە سەرەرای چەندین کەمین و زەربەی قوورسی دیکە،کەواتە:ھێزی بەرامبەر لە بیری تۆڵە کردنەوە دایە.

سێھەم:ئامانجی گەورەی ھێرشەکە:
کاتەکە گوونجاوە؟
زۆربەی ھێزەکانی ئێمە بە فەرماندەیی فەرماندەی لێھاتوو:کاک حەمە نارستی“لە قووڵایی ناوچە دان،کەواتە:لە باری ھێزەوە بۆشاییەک ھەیە.رێژیم بە ھۆی سابیت بوونی ئێمە و ھەڵکەوتنی بنکەی کومیتە شارستان لە شوێنێک بە ناوی(کوونەمارێ)تەواوی مەوقعییەتی جوغرافیایی“ناوچەکەی لە دەست دایە.با ئەوەش زیاد بکەین:رێژیم دەکرێ لە چەند کەسێک کەڵکی وەرگرتبێ،کە پێشتر لە شەرەکان دا بە دیل گیراون،وە وەک زیندانی ! لەو شوێنە راگیراون.دەکرێ لە چەند جاشێکی شارەزای ناوچەکە،یا چەند سیخوورێک کەڵکی وەرگرتبێ،تا بە باشترین شێوە ئامانج بپێکێ.کەواتە:ئامانج لە ناو بردن بوو:نەک ھێرشێک بۆ لێدانی زەربەیەک و گەرانەوە بۆ دواوە.

چوارەم:ھەڵکەوتەی ئێمە:
لێرە:دەقیق بە دەستی راستی کۆمیتەی شارستان و بە مەودایەکی بەرزتر،رووبەرووی کومیتەی شارستان پەلی فەرماندەیی ھەیە کە ئەرکی پاراستنی بنکەی ھێز“کومیتەی شارستان“و زیندانی“لە ئەستۆیە.ئەو شەوە من لە بنکەی پەلی فەرماندەیی بووم،کە تازە ببوومە سەرپەل“.بە مەودای نزیک کیلۆمیترێک لە خوار ئێمە لکی سێ٣“بوونی ھەیە،کاک رەسول عەزیزی“بە دوای شەھید بوونی کاک عەلی باساوەیی“لە گووردانی وەردێ،بۆتە:سەرپەرستی لک،ئەو شەوە کاک رەسوڵ خۆی لە بنکەی لک“ماوەتەوە،لە گەڵ..ع..کە سەرپەلی یەکێک لە پەلەکان بوو،با ئەوەش زیاد بکەین ئەو کات ھەر لکێک“پێک دەھات لە سێ پەل“دوو سەر پەلی دیکە لە لکی٣“ئەگەر ھەڵە نەبم!کاک سەعدوون مارەغانی“کاک غەفوور واوەیی بوون،کە ئەو ھێزەی لکی٣ێ“زۆربەیان لە ناوچەن.ئەو شەوە کاک عەوڵا شەریفی“بەرپرسی کومیتە شارستان و ئەندامی کومیتەی ناوەندی لە ماڵەکەی خۆیەتی،کە لەراستی دا:ماڵەکەی بە سەر کومیتەی شارستان“وە ھەڵکەوتووە.ماڵی کاک کاوە بەھرامی،فەرماندەری ھێزی گیارەنگ“مشاویری کومیتەی ناوەندی“بەھەمان شێوە .پێویستە ئیشارە: بەوە بکەین کاک کاوە بەھرامی فەرماندەری ھێز،بە سەفەرێک چۆتە دەفتەری سیاسی و نەگەراوەتەوە.(کە من وردتر باسی دەکەم)
لەوان بە دەر لەو دوو بنەماڵەی باس کران سێ بنەماڵەی دیکە راستەوخۆ لە ژێر تیغی ئاگربارانەکە دان،ماڵی مام قادر،ماڵی کاک مەحمەد کەسرایی،بنەماڵەی شەھید حەمەخانی عەزیزی.نزیک بە تەواوی ئەندامانی کومیتەی شارستان و ھەیئەتی ئیجرایی لەوێن.لە گەڵ پۆلێک لە کادرەکانی بەشە جۆراوجۆرەکان.دیارە:چەند بنەماڵەیەکی دیکە،وەک:بنەماڵەی کاک رەحمان مەحموودی،کاک رەسوڵ ئێزەدپەنا،کاک مەولوودعەزیزی.کاک مەلاخدر مامکاوێ،عەلی مام حوسێنی،کاک نەبەز مستەفا پوور،کاک حەمە نارستی.
ئەو چەند بنەماڵە تا رادەیەک ئەمن تر دێنە بەرچاو،لە حالێک دا:ئەوانیش ھەر لە مەیدانی شەرەکە ھەڵکەوتوون،لێرە مەبەستی من(زووم)ی ئاگرەکەیە.لکی١“لکی٢“دەکەونە سوونێ و گەڵوەڕەز.
………………….
ھێندێک زانیاری دیکە:
ناوچەکە قەرباڵغیەکی زۆری پێوە دیارە.سەرەرای ئەوەی کە خاڵی سنووری“یە،بۆتە ناوەندێکی گەورەی گۆڕینەوەی کالا“و بوونی چەند بازارچەیەک کە جار جار شوێنەکانیان دەگۆڕا،بە ھۆی تۆپ بارانەکان.دوو لکی دیکەی ھێزی گیارەنگ لە سوونێ“نیشتەجێن،لکی١“و لکی٢“.ئێستا سەرەرای بوونی چەند بنەماڵەیەکی پێشمەرگە،چەندین بنەماڵەی دیکەش لەو دەورووبەرە نیشتەجێن،کە بە ھۆکاری جۆراوجۆر لەوێ گیرساونەوە.دەکرێ لەو نێوەدا خەڵکێک ھەبێ کە لە ژێرەوە زانیاری بۆ رژیم بگوازێتەوە.لێرەدا پێویستە باسی بوونی چەند بنەماڵەیەک بکەین لە شوێنێک بە ناوی گووندی(زێوکە).ئەو بنەماڵانە دەکەونە پشت کوونەمارێ“.روونتر پشت کومیتەی شارستان.

چەند زانیارییەکی ورد“ کە دەکرێ بە جۆرێک پێوەند بدرێن بەو ھێرشەوە!وەک گرێمانە.
سەرەتا با ئەوە بڵێم:دوای ناکۆکییەک بەرخووردێکی کاک کاوە بەھرامی”لە گەڵ من!بۆ ماوەیەک کەوتمە بەر تووڕەیی و بێ متمانەیی،ئەوە داستانەکەی کەمێک درێژەو بۆ کاتی خۆی.ئێستا پێوەندی ئێمەو کاک کاوە بەھرامی زۆر باشە.
بە تەنیشت پەلی فەرماندەییەوە(انبار)ی ھێز ھەیە،کە چەک و تەقەمەنی ھێزی گیارەنگی تێدا رادەگیرێ،کلیلەکەی بەردەوام لای من بوو.لێرە باسی بوونی چەند بنەماڵەیەکم کرد لە گووندی(زێوکە).
دەفتەرێک لای من بوو کە ناوی ئەو کەسانەی تێدا بوو:کە بە نەھێنی و ئاشکرا چەکی حیزب“یان لا بوو.جۆری چەکەکە و ژمارەکەی چەکەکەی تێدا یادداشت دەکرا.
لە گەڵ ناوی کەسەکە.ئەوە بە گشتی لە شوێنەکانی دیکەش و لە بازارچەکان چەکی حیزب بە نەھێنی ھەبوو،کە من بەشێک لە ناوەکانیشم لە یاد ماون.
خۆشەویستان:باسەکە درێژ بۆوە،چاوەروان بن بۆ بەشەکانی داھاتوو،ھێشتا زۆر وردەکاری ماوە باسی بکەین.لە ژێر تیشکی ئەو زانیارییانەدا:شەرێکی گەورە دەگێرینەوە
کە من کەمتر شەری وا قوورسم بینیوە.ھێزەکانی دوژمن چەند جارێک بە جۆرێک پێشڕەوی دەکەن کە چەند ھەنگاوێکی کەمیان دەمێنێ بگەنە ناو پەلی فەرماندەیی،چەند پێشمەرگەیەکی کەم،مەتەرێزی شەرەف جێ ناھێڵن،بەڵێن دەدەن مەگەر بە سەر لاشەی لە خوێن سوور ھەڵگەراویان دا، ئەگینا:رێگا نادەن خەونی داگیرکاری لە ژێر پیلانی خافڵگیرانەدا بەدی بێت.
ئەوە ئێمەین کوورانی دێموکرات لە کاتە قوورسەکان،لە ھەنگاوە کردەییەکان ناترسین
دەبینە ئەستێرەو بە سەر سەری مەرگی شەرافەتمەندانەدا:دەدرەوشێینەوە.

وێنەکان:کوونەمارێ“شوێنی شەرەکە:

بەشی دووەم

جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە،ھێرشی گەورەی داگیرکەران وەک تۆڵە کردنەوەیەک وایە لە بڕی شکستەکانیان لە سەرتاسەری کوردستان.ئێستا ئەگەر وەک بەرنامەی بۆ دارێژراوە جێبەجێ بێ،دەبێ شاھیدی رووداوێکی تاڵ بین!کە رەنگە مەزەندەی ئەوەی دەبوو بە چی کەمێک دشوار بێ.ھەنگاو ھەنگاو ھاودەمی یەک دەبین،تا بەرە بەرە دەچینە ناو قووڵایی رووداوەکە.
دوو ھێز دەمێکە لێرە رووبەرووی یەک دەبنەوە،ھێزێک کە دەیھەوێ وەک قەڵا بەرامبەر ستەم و داگیرکاری بوەستێ و سەرەرای ھەموو سەختییەک کۆڵ نادا.
ھێزی دووھەم ھێزی تاریکی و لە راستی دا وێرانی و سڕینەوە،کە ئێستا ئیدی لەوەدا شک نەماوە چ مەترسییەکە بۆ سەر گەلی ئێمەو باقی گەلانی دیکە.
ئیدامەی رووداوەکان:

کاتێک فشارەکان روو بە زیاد بوونن،زۆر سرووشتی“یە تۆش لە بیری پاراستنی خۆت دابی.ئێستا بۆ ئەو مەبەستە لە بیری چەترێکی ئەمنییەتی داین،ئەگەر دووژمن بتوانێ لە نێو سەدان و ھەزاران کەسی ناوچەیەک چەند سیخوورێک بۆ خۆی بە رێگای جۆراوجۆر دا پەیدا بکات،سرووشتی“یە لە بەرابەر دا پێگەی تۆ سەدان قات پتەوترو بە ھێزتر بێ لە ھی دووژمنێک کە خەڵک ماھییەتی ناسیوە،خۆ ئەگەر وا نەبێ ئەو دوو ھێزە لە باری ئیمکاناتی شەڕو ھێزی ئینسانی“یەوە زۆر نابەرابەرن.

مەوقعییەتی ھێزەکانی بەرامبەر:
خاڵێک کە لێرە نابێ لە بیر بکرێ،بوونی ھێزەکانی جمھووری ئیسلامی“یە،ھەر لە رەشتە چیای قەندیل“بە دەیان کیلۆمیتر تا دەگاتە،دەراوی»دۆڵەتوو«کە بەو جۆرە پشتێندەیەکی ئەمنییەتی بۆ خۆی درووست کردوە.ئێستا لە درێژەی ئەو وەزعەی کە باسی دەکەین،بە ئاراستەی ئێمە چیای بەرزی(جاسووسان)ھەیە کە ئەوان لەوێوە بە سەر ناوچەکە دا زاڵن(بڕوانە وێنەکان).ئەو ھێزە زۆرەی دوژمن زیاتر بە پشتیوانی ئەو مەوقعییەتە ھێرشی خۆیان دەست پێ کردووە،ئەوە لە حاڵێک دا پشتی شەڕگەیان ھەیە.ئەوەی شایانی باس بێ،شەوەکەی ئەوان کە ھاتوون راستەوخۆ گووندی(زێوکەیان)تێپەڕاندووە!لەوەش زیاتر کاتی پاشەکشە بە ھەمان شێوە پێویستە لەوێوە بگەرێنەوە!.
با بۆ بەرچاو روونی ئێوەی خوێنەر ئەوەش بڵێین:لە درێژەی ھەوڵەکانی ھێزی گیارەنگ بۆ پاراستنی ناوچەکە،نزیکەی(٧)ئەسلەحەی حیزب لە گووندەکە ھەیە،لە گەڵ ئەوەی لە چەند شوێنێکی دیکەش ئەوە دووبارە بۆتەوە،ئەو کارە تارادەیەک بە نەھێنی بەرێوە دەچێت.با ئەو بەشە بۆ کۆتایی رووداوەکان لێگەڕێین!بزانین چی روو دەدات.

ئێستا چەند زانیارییەکی دیکە:
بەیانی رۆژی ٢٩/٦/.دوای لە خەو ھەستان،یەک یەک و دوو دوو بەرەو ساڵۆنی گشتی دەچین،تا لە سەر سفرەیەکی پێشمەرگانە لە دەوری یەک کۆبینەوە،لە گەڵ چەند پاروە پەنیرێک چایەکی بە تام و چێژی دەستی کاک قەوتی“چایچی بخۆینەوە.سەرگەرمی قسەی خۆش بووین کە بێسیمی“کاک کاوە بەھرامی“م بۆ ھات.دوای ئەحواڵ پرسین،گووتی:سەفەرێکی دەفتەری سیاسی بۆ پێش ھاتووە،پێویستە ئێوە وریاو لە سەر ھەست بن،ئەوەشی باس کرد کە بۆ شەوەکەی دەگەرێتەوە.بە درێژایی رۆژ بە وریایی چاوەروانی گەرانەوەی فەرماندەری ھێزەکەمان بووین.لە کومیتەی شارستان بە رۆژ نیگابانمان ھەبوو تارادەیەکی زۆر ئەمنییەتی شوێنەکە لە بەرچاو گیرابوو.
رۆژەکەی چەند جارێک ھەستم دەکرد بە ھۆی کەمی ھێزەکانی ئێمە ئەو جمو جۆڵ و گەرمییەی رۆژانی پێشوو بەدیناکرێ.زۆر جار بەر لەوەی رووداوێک رووبدات بە جۆرێک نیشانەکانی ناراستەوخۆ بە مێشکی بەشێک لە ئێمە دا دێن!بە درێژایی ئەو رۆژە ھەستم دەکرد ئەرکی ئێمە قوورس تر دێتە بەرچاو.بە ھەر حاڵ،تا ئێرە:ھەموو شتێک ئاسایی دەگووزەرێ.دەمەو ئێوارە کاک کاوە“بێسیمی“کرد،وا دیارە:لە دوا خاڵی گەرانەوە بەرەو سوونێ دابەزیوە،شوێنێک ھەیە بە نێوی(گۆجاڕ)کە لەوێوە تا گەیشتن بە شوێنەکانی خۆمان دەبێ بە پێ بکەویە رێگا.سەرەتا پێم وا بوو:داوای چەند پێشمەرگەیەک دەکات تا ھاورێیەتی بکەن بۆ گەرانەوە!کەچی:دوای قسە کردن باسی ئەوەی کرد:کە ناتوانێ بگەرێتەوە،تەنیا بۆ ئەوە ھاتووە تا ئەو شوێنە! ئێمە ئاگادار بکاتەوە،دوای قسە کردن تێی گەیاندەم ئەرکی خۆمان چۆن بەرێوە دەبەین،دوا قسەکانی لە سەر کەمینی“شەوانە بوو،گووتی:تیمی شەوانە مەنێرن بە جێگای ئەوە ئێوە راستەوخۆ نیگابانێک“زیاد دەکەن.شەوانی رابردوو بەردەوام کەمین“لە شوێنی دیاری کراو دادەنرایەوە،ناراستەوخۆ تێی گەیاندین کە پێویست ناکات.لە کومیتەی شارستان دووکەس وەک نیگابان“دیاری دەکران.یەک لەو دوو کەسە رووبەرووی کومیتەی شارستان ئەو رێگایەی راستەوخۆ لە مەسیری ئێران“وە دەھات،لەو شوێنە سەنگەرێک لێدرابوو کە تەواوی رێگاکانی لە ژێر چاوەدێری دابوو.نیگابانی“دووھەم لە سەربانی زیندان“و بەر دەم پەلی فەرماندەیی.ئەو شەوە راستەوخۆ نەفەرێک زیاد کرا،شوێنی وەستانی بەر دەرگای کومیتەی شارستان دیاری کرا،دەقیق کاک کاوە شوێنەکەشی بۆ دەست نیشان کردین.بە ھەر حاڵ،بە دڵنیایی فەرماندەری ھێز لە گەڵ کاک رەسوڵ عەزیزی“قسەی کردوە،ئەوە وەک بەشی نیزامی“.لەوە بترازێین من ھیچ ئاگادارییەکی دیکەم نییە،بۆ وێنە:لە گەڵ کاک عەبدووڵا شەریفی“یا ھەیئەتی ئیجرایی چۆن قسە کراوە.کەس لە گەڵ ئێمە لە کومیتەی شارستان قسەی نەکرد.راستی لای ئێمە ھەموو شتێک وەک خۆی لەبەر چاو گیراوە.
با لەو گێرانەوەدا:شتێکی دیکە لە بیر نەکەین و ئێوەش بیرتان بکەوێتەوە،لە بەشی رابردوودا باسی لکی٣“کرا،کەواتە:ئاگاداری شێوەی ھەڵکەوتەی ئێمەن،لە کاتی پێویست دا:لکی٣“دەتوانێ وەک ھێزێکی پشتیوان بۆ ئێمە دەوری ھەبێ.لەوێ دۆشکەیەک“ھەیە کە سەنگەرێکی باشی بۆ لێدراوە،ئەو دۆشکەیە“بەشێکی دەستی چەپی کومیتەی شارستان و رێگای بێدەلان“ی لە ژێر چاوەدێری دایە.ئێستا ھێزەکانی پەلاماردەر ئەوەشیان رەچاو کردوە!زیاتر قوورسایی خۆیان خستۆتە دەستی راست و پەلی فەرماندەیی کە دەبێ لە ھەموو حاڵەتێک دا زۆرترین کردوە نیشان بدات.

بە پێی»نیشانەکان«
چەند خوێندنەوەیەک بۆ(ترح)بەرنامەی دوژمن.

یەکەم:ئەو ھێزە بێ ھیچ بەربەست و پێشھاتێک دەگاتە شوێنێک کە نەدەبوو ھەرگیز پێی بگات،ئێستاش من سەرم سووڕما!لەو ھەموو زانیاری”یە وردو دەقیقەی ئەوان کە پشتیان پێ بەستووە!کەواتە:قۆناخی یەکەم وەک خۆی چۆتە پێشێ.
دووھەم:بە سەدان و دەکرێ بڵێین:نزیک ھەزار“مینی نەفەری و چەندین بۆمبی“گەورەیان ھێناوە،بە دەیان زنجیری »بی کەیسی«.
سێھەم:چەند(مھندس)ی شارەزای کاری(تخریب)یان پێیە.
مەبەستیانە مەیدانێکی گەورەی تەڵەیی“درووست بکەن.ھێشتاش روون نەبۆوە ھێزەکانی بەشداری ئەو شەڕە قوورسە ژمارەیان چەند کەس بووە!لەوەش زیاتر ئەو ھەموو(ئیمکانات)ە، چۆن گەیشتۆتە ئەو شوێنە.!بێگۆمان یا لە رێگای چەند سیخوورێک بووە!کە پێشتر کراوە،یا ئەو ھێزە ئەوەندە زۆر بووە کە توانای ھێنانی ئەو ھەمووە کەرەسەی شەڕی ھەبووە.
چوارەم:دوای تەواو کردنی کارەکانیان باشترین کات بۆ پەلامار کاتێکە،کە چەند پێشمەرگەیەکی کەم دوای ھەستان لە خەو بێ چەک لە ساڵۆنی نان خواردن لە دەوری سفرەیەک دادەنیشن،کەس چەکی پێ نابێ…لە کاتی رووداوی نەخوازراودا:تا گەیشتن بە مقەڕەکەیان مەودایەکی ھەیە ھیچ کەس ناتوانێ خۆی بگەیەنێتە ئەو شوێنە و دەکووژرێ.ھەوا رووناکە لە نزیکەوە ھەموو ئامانجێک دیارە.
پێنجەم:ئەگەر گەیشتنە ناو کومیتەی شارستان ئەوە ئامانج تەواو بەدیھاتووە،کە نەگەیشتن،مەیدانێکی گەورەی تەڵەیی ھەیە بە سەر ھەر ھێزێک دا دەتەقێنرێتەوە کە ھێرش بکات،ئەوە جگە لە دەیان ھێزی ئامادە لە پشتی شەڕگە،ھێزی پێشمەرگە دوو جار زەربە دەخوات،چۆن ھەر ھێزێک بکەوێتە سەر ئەو مەیدانە کاری تەواوە.

دڵنیام ئێستا دوای ئەو بەرچاو روونییانە،دەزانن شەڕێکی ئاوا دەبێ چەند قوورس بێ…
ئێوارەیەکی پڕە لە غووربەت،ئاسۆ بەرەو ئاوابوونە،زەردەی خۆر بەرەبەرە ھەڵدەکشێ،چەتری رەشی شەوێکی تاریک بەڕێوەیە.چەند چرایەکی کز ھێمان بۆ ژیانێکی سەخت،پێشمەرگەکان لە بناری شاخ چاوەروانی رۆژێکی نوێ دەکەن.کەس نازانێ ئەو شەوە چی روودەدات!شەوی تاریک میوانی ئەوان نابێ،لە جەنگەی خەوێکی شیرین دا,دەنگی تەقینەوەو رەگباری دەیان کڵاشینکۆف بی کەیسی“و ئار بی جی“تاریکی شەو دەتارێنێ.
وەرن لێرە دەفتەری یادەوەرییەکانی ئەوان چاو لێ بکەن،وەرن شانازی بە خۆتانەوە بکەن،ببینن چۆن بەر بەو ھێرشە گەورە دەگرن،ھاشە و چڕە دووکەڵ،بۆنی بارووت ناوچەکەی داگرتووە…رەگبارەکانی دوژمن وەک باران دەبارێ.
دەبێ لە کاتی ئاوا دا چی بکەن! دوا بڕیاری ئەوان چی دەبێ
چاوەروانی شەرێکی قوورس بن لە نێوان ھێزەکانی پەلاماردەرو چەند پێشمەرگەیەکی کەمی پەلی فەرماندەیی“ و تیمێک لە لکی٣“لە بەشی داھاتوو دا.

سووپاس بۆ کاک حوسێن مەلا زوورار بۆ وێنەکانی
پڕ بە دڵ سووپاس کاک حەسەن خۆشکەلام گیان،بۆ ھاوکارییەکانی ئێوە بەردەوام و بە درێژایی ئەو گێرانەوانە.
سووپاس بۆ ھاوکاری کاک لووقمان کەسرایی لەو بەشەش دا.
سووپاس کاک مەحمەدی پوورە گوڵێ بۆ وێنەکانت.
تێبینی:
وێنەی ناوچەکە،شوێنی ئێمە،چیای جاسووسان،ھێمای سوور بۆ ھێزەکانی دوژمن،ھێمای سەوز ھێزەکانی پێشمەرگە.

 

بەشی سێیەم:

ئێوارەکەی بە دەم پێکەنین و خەندەی جوانی پێشمەرگانە،وردە وردە بەر لە تاریکی شەوەکە دەچینە ساڵۆنی نان خواردن،پرسیاری ئەوەی چی بۆ خواردن ساز کراوە،لەو پرسیارانەیە کە زۆر جار دەمی ژەمەکان“درووست دەبێ،ژیانی پێشمەرگایەتی سەخت و ئیمکاناتی کەم.نابێ چاوەروانی خواردنی دڵخوازت ھەبێ،ئەگەر نۆکاو“بە ھۆی دووبارە بوونەوە،یا فاسوولیا“نیسک“ێنە،لە ھەفتەیەک دا چەندن جار دووبارە بۆوە نابێ نیگەران بی،لێرە نازی کەس بڕ ناکات.ئەو شەوە دوای نان خواردن،زووتر گەراینەوە بۆ پەلی فەرماندەیی.ھەر زوو پاسەوانەکان“کە سێ کەسن بە شێوەی سێ گۆشەیەک“لە شوێنی خۆیانن،لای رۆژئاوا بە کراوەیی ماوەتەوە.شەوێکی تاریک و بێدەنگ،جار جار ھەناسەی بایەک بە ھێمنی دێت و تێدەپەڕێ.نزیک سەعات(١٢)ی شەو سەردانێکی نیگابان”کانـم کرد،چەند قسەیەک و باسی ئەوەمان کرد تا وریا بین کەمە.چەند نوورێکی کز نەبێ ھیچ بەدیناکرێ،ئەو ئێوارەیە بە ھۆی بوونی بۆشایی و نەبوونی چەندین بەرپرسی نیزامی ھەست دەکرێ،ئەرکەکان قوورس بن!ئەگەر لە پڕ شتێک رووی دا فەرمان لە کێ وەرگرین،ئارێ کێ موودیرییەتی شەڕ دەکات!(زۆر جار کە لە رووداوێک دوور دەکەویەوە ئاوڕێک لە کەش و ھەوای ئەو سەردەمە دەدەیەوە تێدەگەی ھەڵەی گەورە زۆر سادە تێپەریون)با ئەوەش زیاد بکەین،نەک لە بەر ئەوەی کەس نەبێ،ئەو شەوە چەندین کادری تێکۆشەرو بە ورە سەرەرای بوونی چەند پێشمەرگەیەکی ئازا لێرەن!کێشەکە زیاتر ئەوەیە کەس نازانێ ئەو بۆشاییە ھەیە!راستەوخۆ بەرپرسایەتی بە کەس نەدراوە بۆ پاراستنی شوێنەکان،رەنگە زۆر کەس نەزانێ کەمینەکان”لە شوێنی خۆیان نین!ئەزموونی ئێمە کەمە و رەنگە ئەو متمانە و (اعتماد)بە نفس”ە،بوونی نەبێ.زۆر بە نیگەرانی نزیک سەعات(١٢/٥)و نیو،دەگەرێمەوە بۆ لای پەل”بێسیمەکەم کراوەیە،چەند جارێک لە گەڵ کاک رەسوڵ عەزیزی”قسەم کردوە،پێوەندی لە نێوان ھەموومان لە رێگای بێسیمەوە ھەیە،لە گەڵ سوونێ”گەڵوەرزە”.ھەست بە ھیچ شتێکی نامۆ ناکرێ!لە ترسێک زیاتر کە من ھەستی پێدەکەم و رەنگە زۆر قوورس بێ باس کردنی!ھەر لە بەر ئەوەشە نابێ وەسەر خۆتی بێنی!.جێگاکەم لە ژووری پەلی فەرماندەیی دەقیق لە بەردەم پەنجەرەکەیە،رەخت و تفەنگەکەم لە تەنیشت خۆم لە پەنا جێگاکەم درێژ کردووە،کەمێک دەچمە فکرەوە بیرێک لە چارەنووسێک دەکەمەوە کە کەس ناتوانێ پێشبینی بکات.ئەو ھەموو شەڕو رووبەروو بوونانەوە تا کەنگێ درێژ دەبنەوە.ئێمە لە شەڕ بێزارین،رەنگە بەلاتانەوە سەیر بێ،چەکی ئێمە بۆ بنیات نانی چڵە زەیتوونی ئاشتی”یە.لە خوار من پێشمەرگەیەک خەوتووە»ھ…ب«،زۆر نەخۆشە،کووڕەکان دەڵێن:تاو“ بردوویەتی یا نەخۆشییەکی دیکەی ھەیە نازانم،ئەو شەوە لە (پر پرە)و ماست گیراوە،چەند جارێکە گوێم لە ناڵەیەتی!وادیارە:ئازاری زۆرە،نازانم چەندە خەوم لێ کەوتووە!ئەوەی بە درێژایی رۆژ چەند جارێک بە مێشکم دا ھاتووە!کەچی من نەمتوانیوە لە نێوان چەندین خەیاڵی جۆراوجۆردا بیدۆزمەوە!…ئێستا رووی دا….
دەنگی تەقینەوەیەکی بە ھێز…سامناک و رووخێنەر لە خەو راماندەپەڕێنێ،ئەوەندە بە ھێزە ھەست دەکەم خانووەکە خەریکی رووخان بێت،لەرزینەوە ھەست پێدەکەین،چرا کزەکەی ئێمە دەکووژێتەوە،تۆ بڵێی:نیشانە بێ بۆ وەستانی ژیانی ئێمە و کۆتایی ژیان.رووناکی تەقینەوەکە تەواوی ناوچەکەی رووناک کرد،تۆزێک کە بڵاو بۆوە!وام زانی مقەرەکەی”ئێمە کراوتە ئامانج،دەستم برد بۆ تفەنگەکەم دەستم گێڕا ھیچم دەست نەکەوت،خوایە گیان چی بە سەر ھاتووە!بێسیمەکە”لە شوێنی خۆی بوو…ھەر کە کەوتە بەردەستم ویستم بیکەمەوە،ھەر ئەوەندەم زانی بوو بە رۆژی حەشر!رەگبارەکان بە جۆرێک ھاتن،کە کاتێک سەرم بڵند کرد چاوێک لە بەری کومیتەی شارستان بکەم:لە ئاگر و بریسکەی تەقینەوەکان سەرم سووڕما!با ئەوەش بڵێم:(تفەنگەکەم دەست نەکەوتەوە)ھاورێی(خدمە)ی ئاربی جی“ کاک سمائیل میراوەیی” بێ پرسی من بێ ئەوەی خەبەرم بکاتەوە!بردوویەتی بۆ نیگابانی,ئێستا ماوەیەکی باش پەشۆکاوم!بەراستی چی روودەدات!ھاواری ھەرکەس دەکەم دەنگم بە ھیچ شوێنێک ناگات،دەبێ بڕۆمە دەرەوە.ماوەیەکی پێویستە تا لە ژێر تاسانی تەقینەوە گەورەکەو ئاوربارانی بێ پسانەوەی چەکەکانی دووژمن خۆمان دەگرینەوە.زۆری پێ نەچوو..م..)لووقمان کەسرایی،مەنسوور رەحیمی،رەحیم دەروێش ئەحمەد میرشێخەیدەری،رەحمان حوسێنی،عەوڵا ئەلیاسی(کە راستی ھەر ئەو چەند کەسە لە بیرم ماون)
توانیمان لە بەر بێڵاکەی پەلی فەرماندەیی کۆببینەوە،سێ”نیگابانی ئێمە خەریکی بەرنگارین،چەند جارێک ھەوڵ دەدەین پێوەندی بە کاک(عەوڵا شەریفی)بەرپرسی کومیتە شارستانەوە بکەین،کەچی:دەنگ و ھاشەی چەکەکانی دوژمن بە جۆرێک زاڵە دەنگت بە کەس ناگا!راستی ناتوانی لە پێوەندییەکە تێبگەی.کاتی سەنگەر گرتنە لە بەرابەر دوژمن دا:مەنسوور رەحیـی“لە گەڵ دوو کەس لە دەستی چەپی پەل“لە زاویەکە سەنگەریان گرتووە،لووقمان کەسرایی و…م…لە دەستی راست و ئێمەش لە بەینی ئەو دوو تیمە لە ھاتووچۆ داین.بەشی زۆری ئەو کوورانەی لەوێن تازەن و شەری بەو جۆرەیان نەدیتوە،باش لە یادمە مەنسوور ھات پێی گووتم:کاکە,خالیدە سووتاو“لێرەیە،ئەو کوورە کەسێک بوو ناوبانگی ئازایەتی تەقیبۆوە،لە ناو شاری سەردەشت“بە نوێژی نیوەرۆ بە ئاربی جی“شەری کردوە،بە ھەرحاڵ:ئەوە زۆر دڵ خۆشی کردم،ئەو ئێستا لە گەڵ مەنسوورو دوو کەسی دیکە لە دەستی چەپ بە ئاراستەی دوژمن شەڕ دەکەن.مەنسووری“ش دەبێ یەکەم شەڕی بێت،بەڵام:ئەو کوورێکی بە جەرگ دیارە.دوای ماوەیەک توانیمان پێوەندی بە کاک عەوڵا شەریفی“یەوە،بکەین.دوای پێوەندییەکی کوورت!کە زۆر نیگەران دیار بوو،تەنیا شتێک گووتی:دووجار دووبارەی کردەوە!ھیوای ئێمە ئەم شەو ئێوەن،ئێوە سەنگەر چۆڵ بکەن دەزانن چی روودەدات!کە ئەوەمان گوێ لێ بوو،ئیدی تێگەیشتین چ ئەرکێکی قوورس و چ شەرەفێکی گەورە بەو بەرنگارییەوە بەندە.پێوەندین بە کاک رەسوڵ عەزیزی“یەوە کرد،دوای چەند قسەیەکی کوورت حاڵیم کرد کە وەزعی ئێمە زۆر خرابە!ئەوە بوو ساغ بووینەوە تیمێک لە لکی٣“ را بە دەستی راست و بە لای قەڵاتی دارەبەنان“دا بێن و لە وێوە لە دوژمن بدەن تا فشاری سەر ئێمە کەم بێتەوە.
باوەڕ ناکرێ لە یەک کاتدا:چەند ئاربی جی“دەتەقینەوە،ئەوە سەرەرای رەگباری بی کەیسی“و چەکەکانی دیکە.
فشارەکان زۆر زیاد بوون کەس فریای ئێمە نەکەوتووە!لە ژێر تۆپ بارانێکی بێ ئەماندا ئەو ھێرشە دەستی پێکردووە،ناوچەکە بە گشتی ئاگری لێدەبارێ لەو شەوە تاریکە دا:بریسکەی تەقینەوکان ناوچەکە رووناک دەکاتەوە.لە راستی دا:سەرەتای ئاوربارانەکە،ھەر کەس لە بەری کومیتەی شارستان لە شوێنی خۆی دەرکەوتبا دەکەوتە بەر ئاگری دوژمن و رزگاری نەدەبوو،چاوەروان بووین لە چەند شوێنێکی دیکەوە چەند کەسێک بە ھانای ئێمەوە بێن،دەرفەتی ئەوەش نەبووە!دوای ئەو ئاگربارانە تووندە ئەوان ئەو جار ھێرشەکانی خۆیان بەرەو شوێنەکانی ئێمە و لە راستی دا بۆ گرتنی پەلی فەرماندەیی“دەست پێ کردن.خەریکی بەرگرییەکی چڕو شەرافەتمەندانەین ھیوا بە پێشمەرگەکان دەدەین،کاکە:نیگەران مەبن دوژمن دەشکێ و خۆی ناگرێ،ئێمە زۆر شەڕی لەوە گەورەترن تاقی کردوونەوەو دوژمن شکاوە،نارنجۆکەکانی ئەوان کە شوێنەکەیان بەرزە دەگەنە ئێمە.شەڕکە زۆر لەوە سەختتر بوو کە ئێمە چاوەروانی بووین،لەو کاتەدا:پێویستن بە (انبار)ی تەقەمەنی بوو،کلیلەکەم لە بەر تاسان و ترسی ئەو شەوە نەدەزانی چی لێکردوون،ھاوارم کرد کاکە بیشکێنن بە پەلە قووفڵەکەیان شکاند.
تا ئێرە سێ جار ھێرشی ئەوان لە دەستی چەپ تێک شکاون.

با ئاورێک لە شوێنەکانی دیکە بدەینەوە،پاشان دەگەرێینەوە بۆ شەڕە گەرمەکە:

لە ھەموو لایەکەوە شەر دەستی پێکردووە لە گەڵوەرەزەوە تیمێک کە کاک ئەبووبەکر سێوەتاڵی،کاک مەحمەد ئەراک،کاک سەید قادر،لە گەڵیانن ھاتوونە شاخەکانی بەرامبەر ئێمەو دەتوانرێ بە بیکەیسی و ئاربی جی“لە دوژمن بدرێ.

لکی٣ێ
ئەو شوێنە دەتوانێ ببێتە ھاناو فریاد رەسی کومیتەی شارستان و پەلی فەرماندەیی“,لە بەشی رابردوو دا باسی بوونی دۆشکەیەک“کرا،ئێستا ئەو دۆشکە بە جۆرێک سەنگەری ھێزە پەلامار دەرەکانی دوژمن ئاور باران دەکات کە بۆتە ھیوایەک بۆ سەنگەرەکانی پێشەوە.
سێ کەس ئەو شەوە،وەک:پاڵەوان لە پشتی ئەو چەکە ھیوا بەخشەن،رەئوف شۆکە،مەحمەدە سوورە(گروێسی)لە گەڵ…ر….لەوێ چەند ماڵێکی کەمی لێن،ئەگەر ھەڵە نەبم!ماڵی كاك حوسێن ماڵی،خدری عەوڵای مام ئاغا،خدر خاڵدار.ئەگەر ماڵی دیکە ھەبووبێ داوای لێبووردن،کە ناوم نەھێناون.
ھێزەکانی پەلاماردەر تیمێکیان“زاڵە بە سەر ئەو شوێنەش دا بۆ سەرگەرم کردن و دەرفەت نەدان بۆوەی نەتوانن بە ھاواری ھێزەکانی کومیتەی شارستان“وە بێن.لێرە شێرە ژنان دەبنە ھاوکارو یارمەتیدەری پێشمەرگەکان،دوای تەواو بوونی ھەر زنجیرێک“فیشەکی دۆشکە“ئەوان ئازایانە بۆیان پڕ دەکەنەوە تا ھیواکانی بەرنگاری لاواز نەبن و دوژمن نەتوانێ خەونی گڵاوی بەدیبێنێ.
خۆشەویستان:شکۆ بە دەستەوە نادەین ھەر نرخێک پێویست بێ دەیدەین و رێگا نادەین دوژمن مەرامی بەدیبێنێ.

زۆر رووداوی سەرنج راکێش ماون باسی بکەین ئێمە چیمان بە سەر دێت!ئەو تیمەی بە ھاواری ئێمەوە ھاتوون لە لکی٣ێ،چییان بە سەر دێت،بۆ بەیانی چی روودەدات رووداوەکان زۆر گرینگن و لە بەشی داھاتوو دا بیانخوێنەوە

بەشی چوارەم:

لە بەشەکانی رابردوو دا باسی چەند لایەنێکی گرینگی ئەو ھێرشەو چۆنییەتی درووست بوونی شەرەکەمان کرد.لەو بەشەدا:ھەوڵ دەدەین چۆنییەتی یەکلاکردنەوەی شەرەکە باس بکەین.باسی ئەوەمان کرد توانیومانە پێوەندی بێسمی”درووست بکەینەوە لە ھەموو شەرگەکان شێرانە سەنگەر لە دووژمن بگرین.ھێزەکانی ئێمە تا بڵێی کەم و بۆ شەرێکی ئاوا قوورس ناتوانن وەڵامدەر بن،ئەویش شەرێک کە وەک باس کرا بەو جۆرە چاوەروان نەکراو بوو.ھێزەکانی جمھووری ئیسلامی“ سەرەرای ئەو ھێزە زۆرە،بە پشتیوانی تۆپخانەیەکی قوورس و بێ ئەمان خەریکی ئاور بارانی ناوچەکەن بەو شەوە تاریکە بریسکەی تەقینەوەکان،چڕە دووکەڵ و بۆنی بارووت ناوچەکەی داپۆشیوە.ئێران“ لە گەڵ عێراق“,ھەماھەنگی کردوە بۆ ئەو ھێرشە گەورە.بە پێی ریککەوتنی ھەر دووک وڵات،ھیچ تەرەفێک بۆی نییە،ھیچ جۆرە دەستدرێژییەک بکاتە سەر خاکی ئەوی دیکەیان،کەچی ئێراق“لێرە بێدەنگە!.پەلی فەرماندەیی بە شاھیدی ھەموو لک و ھێزەکانی پێشمەرگە ئەو شەوە حەماسە دەخووڵقێنێ.تیمێک“لە پێشمەرگە ئازاکانی لکی٣“ھەر وەک ئیشارەی پێکرا بە دەستی راستی ئێمەدا:کەوتوونە ناو شەرێکی قوورس لە گەڵ دووژمن،ئەو تیمە لە فەرماندەری پەل..ع..،فەرماندەی بە توانا کووری رۆژانی سەختی خەبات مەحمەدی مام ئاغا جێگری پەل،شێخە قەلەرەشی،دلێر شڵماشی، ھەروەھا چەند پێشمەرگەیەکی ئازا پێک ھاتووە کە من ناوەکانیانم لە یاد نەماوە.
چەکی قوورسی ئێمە دۆشکەیەکە،کە لە لکی٣“ھەڵکەوتووە،دەوری زۆر کاریگەری ھەیە.لە ناوەراستی شەرەکەدا ھانا بۆ ئاربی جی“ دەبەین.

شەرە قوورسەکەی لای ئێمە.

دوای شکاندنی کۆگای تەقەمەنی خۆمان،چەند پێشمەرگەیەک کاریان ئامادە کردنی تەقەمەنی“یە،بۆ ھاورێکانیان،شەرەکە درێژ بۆتەوە سەرەرای فشارە پەیتاپەیتاکانی دوژمن سوورین لە سەر پاراستنی بنکەو بارەگاکانی خۆمان.ئاوری دووژمن وەستانی نییەو تەواوی بەرزاییەکانی کە بە سەر ئێمەدا دەڕوانن دوورو نزیک لە ژێر کۆنترۆڵیان دایە،کەواتە:ئەوە چ باوەرێکە،چ ئاخێزێکی شەرافەتمەندانەیە بە رووی دوژمن دا.ئێستا تەنیا تیمێک وەک ھیوا شک دەبەین و بتوانێ ئێمە لە ژێر بڵێسەی ئەو ئاگرە نەجات بدات،ئەو تیمەیە کە بە ھاواری ئێمەوە ھاتووە لە لکی٣“را.کاتێک لە گەڵ ھاورێیانی لک“قسەمان کرد،باسی:ئەوەیان کرد ئەوان تووشی شەرێکی قوورس بوون،کەواتە:ھەموو پێوەندییەک جارێ رادەگرین و بیر لە رێگایەک دەکەینەوە.زۆری پێ نەچوو ھێرشی چوارەم جار بەرەو ئێمە دەست پێکرایەوە،کاتێک مەنسوور“لە دەستی چەپ“بە نیگەرانی ھات و گووتی:کاکە گەیشتنە ئێرە!زۆر نیگەران بووین…ئەدی کوورەکان…خالید“میوانەکەمان چی بە سەر ھات ؟
وەڵامی داینەوە:دەمێکە دیار نەماوە!ئیدی بەو شەوە چی بە سەر ھات!ئێمە ھەر نەماندیتەوە!.رۆژی ئاوا سەخت فیداکاری ھەر لەوانە جوانە کە ئامادەن بۆ ئامانجێکی بەرز بە پێوە بمرن.کاتێک خۆمان گەیاندە دەستی چەپ ئاگری ئەوان جوان دیار بوو،تەواو لە ئێمە نزیک ببوونەوە،لێرە:باوەڕێک بە دووژمن دەڵێ:خەیاڵت خاوە ئەوانە لەو جۆرە کەسانە نین کەرامەت و عێززەتی کووردانەیان بشکێنی چۆن سەری بەرزیان نەوی دەکەن،ئەوان زۆر جار سەنگەرەکانیان بە خوێن سوور کردوە. راستییەکەی ئەوەیە:دەبێ لە گەڵ ھاتنی گزنگی بەیانی بە رووگەشی بڕوانینە سیمای یەکترو ئەو شەوەو بەربەرەکانییەکەی بۆ یەکتر بە شانازیەوە بگێرینەوە.بە ھەر حاڵ:زۆری نەمابوو بگەنە ماڵی کاک مەحمەد کەسرایی“با لێرەدا:ئەوەش بۆ ئاگاداری ئێوە بڵێین:(ئەو شەوە کاک ئاسۆ حەسەن زادە“کاک ئاکۆی برای لە گەڵ خووشکی نەسرین حەسەن زادە“میوانی کاک مەحمەد کەسرایی و مامۆستا گەلاوێژ بوون).بەڵێ:جارێکی دیکە بە ئیمانی پۆڵاینەوە بە نرکەی شێرانە تا شکستیان ھێنا شەرێکی قوورس و رووبەرووبوو بوونەوەی سەخت بەردەوام بوو.
لە سەعات چواری شەو نزیک دەبینەوە،ئەو شەرە بێوەستان درێژەی ھەیە،بە کوردی خەریکە ھیوا بڕاو دەبین.کێ دەتوانێ بێجگە لە بەربەرەکانی بیر لە ھیچ شتێکی دیکە بکاتەوە،با شەرەکەش نابەرامبەر بێ،بەڵام:ئەو مەیدانی شەرە بۆ چۆڵ کردن نابێ،لێرە یا سەربەرزانە مردن یا سەرکەوتن.کە دەڵێین:بۆ چۆڵ کردن نابێ،بەو مانایە ھەر جۆرە پاشەکشەیەک دەبێتە کارەسات،تۆ تەنیا تیمێک پێشمەرگە نیت بتوانی پاشەکشەیەکی تاکتیکی بکەی یا کاتێک مەیدانی شەر لە بەرژەوەندیت دا نەبوو بە جێیبێڵی. بەڵێ:لێرە ھێزە پەلاماردەرەکە ھەر ئەوەندە دەرفەتی ھەبێ جینایەت دەخووڵقێنێ.ئەو شەوە ژیانی دەیان بنەماڵە لە مەترسی تێدا چوون نزیک بۆتەوە(ئەوە بەدەر لە تەنیا رووداوێک کە دەبێتە ھۆی گۆرینی ھاوسەنگی شەرەکە بە سوودی ئێمە)کە لە کۆتایی دا باسی دەکەین.

شانسێکی دیکەی ئەو تیمە پێشمەرگەی پەلی فەرماندەیی“بوونی کۆگای تەقەمەنی“یە کە زۆر بە ھاسانی بە ھۆی نزیکی و بەردەست بوونی دەتوانرا کەڵکی لێوەربگیرێ.خۆ ئەگەر پێچەوانەی ئەوە با زۆر زەحمەت دەتوانرا چەندین سەعات بەربەرەکانی بکرێ.

لە کۆتایی ئەو نووسینە لە کۆمێنت دا رووداوێکی خۆش بخوێنەوە…..کە پێوەندی بە ھاویشتنی ئاربی چی“خۆمانەوە ھەیە!گەلێک خۆشەو با رووداوی خۆش ون نەبێ.

ترووسکەی ھیوا:
وەک ئیشارەی پێکرا،دوای ئەو شکستەی لە دوا ھێرش دا تووشی بوون ھەستن کرد ئاگری ئەوان سووک بووە،دیارە:سەرەرای ئاربی چی“یەک کە دەکرێ بڵێین زۆر کاریگەری ھەبوو لە سەر ھێزەکانی دووژمن،کە ئێمە بە باشترین شێوە بە کارن ھێنا.
ماوەتەوە بیری ئێوەی بخەینەوە: ئەو تیمەی لە لکی٣ێ را بە ھاواری ئیمەوە ھاتوون، شەرێکی قوورس یەخەی ئەوانیشی گرتووە.ئێستا ھەر کە ھەست کرا دووژمن خەریکە شکست دێنێ،یا لانیکەم ھیوای ئەوە ھەیە کە مەیدانی شەر لە سەر کومیتە شارستان دوور بخەینەوە،دەکەوینە بیری ھێرش بردن بۆ سەر سەنگەرەکانی دووژمن.لە کاتی شەر دا:لە ھەر جێگایەک ھەستت بە ئاڵقەی لاواز کرد،یا بەو باوەڕە گەیشتی توانیوتە بەرامبەرەکەت رابگری و حاڵەتی پێشتری لێوەربگرییەوە،پێویستە دەرفەت لە دەست نەدەی و رێگا نەدەی بەرامبەرەکەت بە خۆی دابێتەوە.ئێمە دەقیق ئەوەمان کرد.با ئەوەش بڵێم:ئێمە زۆر جار دیتوومانە پێشمەرگەیەکی ھەڵمەت بەر یا چەند پێشمەرگەیەکی کەم بوونە ھۆی سەرکەوتنێکی گەورە.

بریاری ھێرش:
نزیکەی چوار یا پێنج کەس بە پەلە ھەر بەو رێگایەدا:کە بەرەو تیژە باسکەکە دەرۆیشت رێک بەرەو سەنگەرەکانی دوژمن وەرێکەوتین.ئێمە بە ھۆی ئەوەی کە رێگاکە کەمێک دابڕانی ھەبوو لە کاتی مەترسی یا ئاگری بەرامبەر دەمانتوانی لە رێگاکە دا سەنگەر بگرین و کەمێک پارێزراو بین.ئەوەی شیاوی باس بێ ھێشتا بۆ ئێمە روون نەبوو کە ئایا ھێزەکانی بەرامبەر لەو شوێنە ماون یا پاشەکشەیان کردوە،چەند نارنجۆکێک لە دەستی ئێمە دا بوو،بڕیار ئەوە بوو رێگا نەدەین دووژمن ھەست بکات تا دەگەینە پەنا سەنگەرەکانیان.کاتێک نزیک بووینەوە یەک دوو نارنجۆک و چەند رەگبارێکن لەو شوێنانەدا:کە پێشتر ئاوری ھێزەکانی دووژمن لەوێوە ئێمەی کردبۆ ئامانج،کەچی:ھیچ دژکردەوەیەک نەبینرا!بە پەلە بەرەو بەرزایی رۆیشتین لە رێگای بێسیم“پێوەندین بە تیمی لکی٣ێ وە کرد.ئەوانیش گەیشتبوونە بەرزاییەکەو ھێزەکانی دووژمن“یان،تێک شکاندبوون ئەوە بوو لەوێ یەکترمان گرتەوە.
بە ھاوار کردن و شیعار“دان بە دوای ھێزە تیکشاوەکەی دووژمن دا بە ماندوویەتی و ھەناسە سواری راندەکرد،ئەوە لە حاڵێک دا:تیمێکی دیکە لە لکی٣ێ را بە رەو ئێمە بەرێوەن تا وەک پاڵپشتی و ھێزێکی یارمەتیدەر بە ھێزەکانی ئێمەوە زیاد بن.ھێشتا ھەوا رووناک نەبووە ئێمە بەر پێی خۆمان نابینین بۆوەی بزانین چی روویداوە،یا دوژمن چی لە دوای خۆی جێھێشتووە!لەوەش زیاتر دووژمن چی بە سەر ھاتووە!.
بەرەو گووندی زێوکە“ھەر ئەو شوێنەی لە بەشەکانی رابردوو دا باسی لێکرا نزیک دەبینەوە.ئەو شوێنە کۆمەڵێک بنەماڵەی لێ دەژین کە وەک ئەندام و ھێزێکی پشتیوانی چەکی حیزب لە ماڵەکانیان ھەیە.
بەرەو رووناکی و بەیانییەکی جیاواز لە رۆژانی پێشوو دەچین،ھەست دەکرێ ھەوا رووناک دەبێ،ئێستا فەرماندەری لکی٣“ێ،بە تیمێک پێشمەرگەی ئازاوە گەیشتۆتە مەیدانی شەرو ھیواکانی سەرکەوتن پشکۆ“دەکەن.
لە کەڵبە شاخەکانی تەنیشت گووندەکە،ھێزەکانی دووژمن سەنگەریان گرت و لێرە بەدواوە شەرو لێکدانێکی سەخت دەستی پێکردەوە.
نەک ھەر ئەوە تۆپ بارانێک دەستی پێکردوە کە لە ھیچ مەیدانێکی شەردا بەو جۆرە نەبووە.ئەو شەرە ئیستا وا ھەست دەکەی کە شەری نێوان دوو وڵاتی بە ھێزە،وڵاتی شکست خواردوو لە شەر دا سووتماکێک درووست دەکات بۆ داپۆشینی شکستەکەی.

سووپاس بۆ ھاوکاری کاک لووقمان کەسرایی.

لە بەشی داھاتوودا:
دووژمن ئەو شەوە تووشی چی بووەـ!
لێرە بۆ شەرێکی سەخت دەکەن.!
لە گەرانەوە دا چیمان دیت و سەرنجی راکێشاین.!
لە ھەمووی ئەوانە زیاتر چی نامۆمان بینی!؟
لە بەشی داھاتوودا.
وێنەکە:
کەریم کۆدەڵەیی
عەلی سوورەچۆمی

This website uses cookies to improve your experience. We'll assume you're ok with this, but you can opt-out if you wish. Accept Read More