پێگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

“شەریف باجۆر” بە شێوازیکی تایبەت دەنگی کۆڵبەرانی گەیاندە پایتەختی ئێران

26

رۆژهەڵات تایمز: “شەریف باجۆر” چالاکی مەدەنی شاری مەریوان ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی خەرمانان، گەیشتە شاری “تاران”ی پایتەختی ئێران و لە لایان چالاکانی مەدەنییەوە لە مەیدانی “ئازاد”ی پێشوازی لێ کرا. سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ هەینی “شەریف باجۆر” چالاکی مەدەنی شاری مەریوان “بە درووشمی ” نەبوونی تووندوتیژی رێگای سەرکەوتنی مرۆڤایەتییە”، بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕازایەتی لەمەڕ کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزە دژە گەلییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە،گەیشتە شاری “تاران”ی پایتەختی ئێران و بە گەرمی لە لایەن بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی کوردی نیشتەجێی تارانەوە بە دروشمی “نا بۆ کوشتنی کۆڵبەران” پێشوازی لێ کرا. شایانی باسە چالاکی مەدەنی شاری مەریوان “شەریف باجۆر” چەند رۆژ لەوە پێش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و گەیاندنی دەنگی کۆڵبەران بۆ بەرپرسانی ئێران، بە دووچەرخە “پاسکیل” لە شاری مەریوانەوە رێی شاری “تاران”ی گرتەبەر و ئەمڕۆ گەیشته ئەو شارە.

This website uses cookies to improve your experience. We'll assume you're ok with this, but you can opt-out if you wish. Accept Read More