پێگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بۆ پشتیوانی لە باشوور، رۆژهەڵات خرۆشا

90
رۆژهەڵات تایمز: بۆ دەربڕینی شادی و پشتگیری لە سەرکەوتنی ریفراندۆکی باشووری کوردستان، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاهەنگی شاد بەڕێوە چوو و کوردستانیان بە دروشمی “پیرۆز بێ سەربەخۆیی” و “پیرۆزە پیرۆزە” و گوتنەوەی سروودی “ئەی رەقیب” رژانە سەر شەقامەکان و هەستی نەتەوەیی خۆیان دەربڕی.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی سێبتامبەری 2017، سەرەڕای کەشێکی تەواو ئەمنییەتی، لە شارەکانی سنە، سەقز، بانە، مهاباد، سەردەشت، قوروە و بیجار و….  بە هەزاران کەس لە کوردانی رۆژهەڵات رژانە سەر شەقامەکان و بە دروشمی ئەی رەقیب و پیرۆز بێ سەربەخۆیی و چەندین دروشم و سروودی شۆڕشگێڕی دیکە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی شیرینی، شادی و خۆشحاڵی و پشتگیری خۆیان بۆ سەربەخۆیی و سەرکەوتنی ریفراندۆم لە باشووری کوردستان دەربڕی. دەگوترێ کە هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری مهاباد تەقەیان لە هاووڵاتیان کردووە و هەروەها چەندین کەس لە شار و شارۆچکەکان لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

This website uses cookies to improve your experience. We'll assume you're ok with this, but you can opt-out if you wish. Accept Read More