پێگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

“رۆژهەڵات تایمز” یەکێک لە شوێنە نهێنییەکانی چالاکیی ناوەکی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا دەکا

9

رۆژهەڵات تایمز: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەژێر پەردەی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی چۆمی “کەڵوێ” و تێکەڵکردنەوە دەگەڵ گۆمی ورمێ، ماوەی سێ ساڵە خەریکی پڕۆژەیەکی سەربازییە.بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی باوەرپێکراوی “رۆژهەڵات تایمز”، ماوەی ۳ ساڵە لەژێر ناوی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی چۆمی “کەڵوێ” بۆ گۆلی ورمێ، لە نزیک گوندی “خورینج “هەڵکەوتوو لەنێوان شارەکانی مەهاباد-پیرانشار، “سازمان تحقیقات سپای پاسداران واتە رێکخراوی لێکۆڵینەوەی سوپای پاسداران، خەریکی دامەزراندنی یەکێک لە پێشکەوتووترین شوێنە نیزامییەکانی تایبەت بە چالاکیی ناوەکی و مووشەکییە. شایانی باسە کە ئەم شوێنە بەتوندی پارێزراوە و خەڵکی خۆجێیی ئاگادار کراونەوە کە نزیکبوونەوە لەو شوێنە بەتەواوی قەدەغەیە و ئەوەی کاری لێ دەکەن و دەیپارێزن، هەمووی لە ئەندامانی سوپای پاسدارانن.

This website uses cookies to improve your experience. We'll assume you're ok with this, but you can opt-out if you wish. Accept Read More