پێگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

دوای دۆڕاندنی ئەڕژەنتین و پورتوگال ،سەرەنجام ئیسپانیاش ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد

www.rojhelattimes.net | ڕۆژهەڵات تایمز

ئاکامە چاوەڕوان نەکراوەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیە بە چوونەدەرەوەی ئیسپانیا دوای دۆڕاندنی بە ڕوسیە لە لێدانە یەکلاکەرەوەکانی پەناڵتیدا لە قۆناغی هەشتی پێش کۆتایی پێی نایە دووەم ڕۆژی خۆی.
یاریەکە هەر لەسەرەتاوە بە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ و یاریگا لە لایەن یاریزانانی ئیسپانیا دەستی پێکرد تا دوای چەندین هێرش و لە لای ڕاستەوە ناچۆ یاریزانی ئیسپانیا لەلایەن یاریزانانی ڕوسیەوە لێدراو ناوبژیوان لێدانی ڕاستەوخۆی لە بەرژەوەندی ئیسپانیا ڕاگەیاند و تۆپەکەش ڕاستەوخۆ ئاراسەتەی ستونی دووەم کرا تا لە ئاکامدا یاریزانی ڕوسیە ئیگناشۆڤیچ بەهەڵە تۆپەکەی خستە ناو گۆڵی خۆیانەوە و ئیسپانیا ١ بە هیچ پێشکەوت.
دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی ڕوسیە وازیان لە شێوازی بەرگری هێنا و چەندین هێرشی پڕخەتریان بۆسەر گۆڵی ئیسپانیا سازمان دا تا لە خولەکی ٤١ی یاریدا ئۆڤەرێک لەلای ڕاستی ڕوسیەوە بوو بەهۆی ئەوەی کە تۆپەکە بەر دەستی پیکێ بەرگریکاری ئیسپانیا بکەوێ و ناوبژیوان فیکەی پەنارتی لێدات و یاریزانی ڕوسیە ژیوبا بە جوانی جێبەجێی بکا و یاریەکە ١بە ١ کۆتایی پێ بێ.
یاریەکە لە دوو کاتی زیادکراوی ١٥ خولەکی دا بەردەوام بوو بەڵام هیچ کام لە تیپەکان نەیانتوانی گۆڵی بەرانبەر بهەژێنێ و یاریەکە دوای ١٢٠ خولەک بەهەمان ئاکام کۆتایی پێهات تا پەنا بۆ لێدانی یەکلاکەرەوەی پەنارتی ببەن و لە ئاکامدا ڕوسیە توانی بە ئاکامی ٥ بە ٤ یاریەکە بەسودی خۆی کۆتایی پێ بێنێ و بەو ئاکامەش ئیسپانیا وەک ئەڕژەنتین و پورتوگال ماڵئاوایی لە موندیالی ٢٠١٨ کرد.

لە یاری دووەمی هەمان قۆناغدا و لە یاریەکی سەرنجڕاکیشدا دوو تیپی دانمارک و کڕۆواتیا بەیەک گەیشتن و یاریەکەش لە کاتی دیارکراو و زیادکراودا ١بە١ کۆتایی هات و وەک یاری پێشوو لێدانەکانی یەکلاکەرەوەی پەنالتی تیپی براوەی دیاری کرد و کڕۆواتیا توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی مۆندیال.

This website uses cookies to improve your experience. We'll assume you're ok with this, but you can opt-out if you wish. Accept Read More