پێگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامەی بیلدی ئاڵمانی لە سەر ئەشکەنجەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دژی مخالیفانی

وەرگێڕانی محەممەد فەقێ عەلی

کورتەیەک لەو ڕێپۆرتاژەی ڕۆژنامەی بیلدی ئاڵمانی لە سەر ئەشکەنجە و ئازاردانی سەلاح نێعمەتی لەلایەن ئەشکەنجەگەرانی ڕژیمی ئاخوندی لە خوارەوە دەبینن.

سەلاح نیعمەتی تەمەن ٤١ ساڵ و وەرزشکار لە ڕشتەی ڕەزمی دا و دانیشتونی سنەیە. خاوەنی چەند میدالە. هەر لە نەوجەوانیەوە بۆتە جەقڵی چاوی دام و دەزگاکانی

ئەگەر هەر خۆڕاگری منیان دی، ئەوجارەیان ویستیان، کە خاڵکوبیەکانی سەر پشتم پاک کەنەوە. بە چەقۆ وئوتو و زۆر شتیتر ویستیان ئەو سێ وێنەیەی کە سێ کوردی بارزانی نیشان دەدن لە سار شەپێلکی شانی ڕاست و چەپم پاک بکەنەوە.
سەرەتا ویستیان بە مەوادێکی شیمیای سوتێنەری ڕەنگەکان پاک بکەنەوە، دوای چەند نەفەری دیکە هاتن و هەڵیان دا بە چاقۆ لای ببەن و لە کۆتای دا بە ئوتو برقی هەوڵی لابردنیان دان.

سەلاح نێعمەتی

حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەو بایشگایەکی وەرزشی لە شاری سنەکردەوە و هەر زۆر زوو لە لایەن حکومەتەوە پێیداخرا. تاوانی سەلاح تەنیا ئەوە بوو کە کاروباری سیاسی دەکرد و پشتیوانی لە مافی ژنان و هەروەها ڕەخنەی لە قوانینە شەرعیەکانی ئیسلام دەگرت.
سەرتای ٢٠١٨ لەکاتی دەست پێکردنی خۆپێشاندانەکان دا سەلاح لە سەر شەقام دەگیردرێت و لەو کاتەدا بە تەنیا دەبێ و موادێک دەپڕژێنە سەر و چاوی و پەلکێشی دەکەنە ناو ماشێن. سەلاح دەڵێ لەم بەینە دا بە قۆنداخە تفەنگ و شەق و مست و پێلاقە هەر لیان دام. دەلێ نەمدەزانی لە کوێم. من تەنیا خۆم لە تەک سلولی دابوم. دوای سەعاتێک جەلادەکان هاتن، منیان رووت کردوە و دەست کرا بە لیدانم تا توانیان لیان دام و ئازار و ئەشکەنجەیان کردم، پاشان دەست و پێیان بەستم و ویدیۆی خۆپێساندانەکانیان نیشان دام و گوتیان کێ دەناسی؟
دوای ئەەی کە گوتم کەس ناناسم، دوبارە لیدان و پێدادان دەستی پێکردەوە، تفەنگیان لە سەر سەرم ڕادەگرت و لێیان دەدام، ئەوە چەندین جار دوپات بۆوە.
دوای منیان لە تەختێک بەست دەست و لاقیشمیان بەستبوو، و گوتیان ئەگەر دەتهەوێ زیندو بمێنیەوە دەبێ ناوەکانمان پێ بڵێی، منیش هەر هیچم نەگوت، ئەگەر هەر خۆڕاگری منیان دی، ئەوجارەیان ویستیان، کە خاڵکوبیەکانی سەر پشتم پاک کەنەوە. بە چەقۆ وئوتو و زۆر شتیتر ویستیان ئەو سێ وێنەیەی کە سێ کوردی بارزانی نیشان دەدن لە سار شەپێلکی شانی ڕاست و چەپم پاک بکەنەوە.
سەرەتا ویستیان بە مەوادێکی شیمیای سوتێنەری ڕەنگەکان پاک بکەنەوە، دوای چەند نەفەری دیکە هاتن و هەڵیان دا بە چاقۆ لای ببەن و لە کۆتای دا بە ئوتو برقی هەوڵی لابردنیان دان.
پاشان درەنگانێکی شەو بوو دیاربوو تاریکە، منیان خستە ناو ماشێنێکەوە و لە بەینی دوو کەس لە جەلادەکان دایاننام و هەردوکیان دەزگات شۆکی ئەلەکترۆنیکیان پێ بوو و هەڕەشەیان دەکرد ئەگەر بجوڵێێ دەتکوژین. من هەر لە سەر هەست بووم و پێم وابو دەمکوژن و تازە تەواو بوو.
لە شوێنێک ڕاکێشیان کردمە خوار و فڕێان دام، گوێم لێبو یەکیان لەوەی دیککەی دەپرسی تەقەی لێبکەم و گیان بدات، ئەویتر گوتی نا با شوێنی گوللەی پیوەدیار نەبێ، ئەو هەردەمری و پیویست بە گولله ناکا. بەڵام من نەمردم.

لێرە دەتوانن ڕێپۆرتاژەکە بە زمانی ئاڵمانی تەماشا بکەن

This website uses cookies to improve your experience. We'll assume you're ok with this, but you can opt-out if you wish. Accept Read More