پێگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ناڕەزایەزایەتییەکان لە ئێران دەیسەلمێنن کە ترامپ ڕاست دەکا

نیویۆرک پۆست – بێنی ئاڤنی

www.rojhelattimes.net | ڕۆژهەڵات تایمز
52

لە کاتێکدا کە تیمی ترامپ ناکۆکن لەسەر سیاسەت بەرامبەر بە ئێران، هەندێک دەڵێن وتووێژ بکەین و بەشێکی دیکە لایەنگری زەخت خستن بە ئامانجی گٶڕینی ڕێژیمن، ئێرانییە یاخیبووەکانی کە ڕژاونە سەر شەقامەکانی پایتەخت ئەم کێشمەکێشە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بە قازانجی ئەوی دواتر چارەسەر دەکەن.
بازاڕی مەزنی تاران ڕۆژی دووشەممە داخرا و کاسبکارەکان تێکەڵی خۆپیشاندانی سەر شەقام بوون و هەزاران کەس دژی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم واتە پۆلیسی دژی ئاژاوە وێستان کە هەوڵیان دەدا سەرهەڵدانەکە سەرکوت بکەن. شارە گەورەکانی دیکە بەهەمان شیوە دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی خەڵکی تارانەوە.
خۆپیشاندەرەکان شوعاری وەک “سورییە جێهێڵە، بیر لە ئێمە بکەوە.” حیزبوڵڵا، جیهادی ئیسلامیی، و حوسییەکان، گشتیان چەکداری بەکرێگیراو بۆ ستراتێژی بڵاو کردنەوەی “شۆڕشی ئیسلامیی” لە چەشنی کۆماری ئیسلامیی لە ناوچەکە، کەوتنە بەر ڕق و قینی خۆپیشاندەرەکان.

ناڕەزایەزایەتییەکان لە ئێران دەیسەلمێنن کە ترامپ ڕاست دەکا
نیویۆرک پۆست – بێنی ئاڤنی

کەماڵ حەسەن پوور وەرگێڕاوەتەوە بۆ کوردی

ڕۆژی دووشەممە لە جیاتی دروشمی ڕێژیم واتە “مردن بۆ ئیسڕائیل” هەندێک لە دووکاندارەکان دروشمی “مردن بۆ فەلەستین”یان بەرز کردەوە. و لەویش خراپتر، لە ڕوانگەی ڕێژیمەوە: “بمرێ دیکتاتۆر.”
ئێرانییەکان ئەمساڵ هەر ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. شۆفیری بارهەڵگرەکان، کە توانای کڕینی سووتەمەنییان نییە، مانیان گرتووە. ئەوانی دیکە، لە ناویاندا لایەنگرانی پێشووی ڕێژیم، دژی ماجەراجووییە پڕ تێچوونەکانی ڕێژیم لە ناوچە، لە کاتێکدا کە گیروگرفتە ناوخۆییەکانیان پاشگوێ خراون، وێستاونەوە.
بەشیکی زۆری ئەمانە هۆیەکەی ئەوەیە کە مەلاکان ناتوانن ئابووری بەڕێوەبەرن.
لە چاوەڕوانی ئابلۆقە نوێکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە چاوەڕوان دەکرێ لە مانگی ئاگوست دەست پێبکەن، ڕیاڵی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێنرختر دەبێ: لە کۆتایی ٢٠١٧ یەک دۆلار نرخەکەی ٤٢٨٩٠ ڕیاڵ بوو. ئێستا دۆلارێک بە ٩٠٠٠٠ ڕیاڵە. بۆ خەڵکی ئاسایی، ئەم هەڵاوسانە لە ڕاددەبەدەرە بە مانای سفرەی بەتاڵترە، ئەگەر شتێکیان پێ بکڕدرێ.
بەڵام مەسەلەکە تەنیا ئابووری نییە.
ژنان بە شێوەی پەرەئەستێن دەستیان کردووە بە لادانی حیجاب، بە پێجەوانەی یاسا. ڕێژیم لەم دواییانە دا ناچار کرا ڕێگا بە ژنان بدا کە بە ئاشکرا هاندەری تیمی تۆپی پێ لە جامی جیهانی بن. کێبڕکێیەکان لە ڕیگای تەلەفزیۆن و لە ستادیۆمەکان، شوێنێک کە تا ئەم دواییانە تەنیا پیاو ڕیگایان هەبوو سەردانی بکەن، بڵاو دەکرێنەوە.
بەڵام تا ئێستا، زۆربەی ناڕەزایەتییەکان بە شێوەی سەرەکیی لە شارە بچووکەکانی دەوروبەر بوون. بە بۆچوونی مەسیح عەلینژاد، دانیشتووی بڕوکلین و یەکێک لە داهێنەرانی جووڵانەوەی دژی حیجاب، خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی دووشەممە دەستپێکی فازێکی نوێە.
عەلینژاد پێی گوتم،”ئەوەی کە ڕێژیم زۆر لێی دەترسا دەستی پێکردووە، تاران لە کاتی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم ساڵ لە ٨٠ شار، ئارام بوو. ئێستا ناڕەزایەتییەکی لەناکاو لە تاران و لەلایەن دووکاندارانێک کە دژی کەمتەرخەمیی بەڕێوەبەریی ئابوورین بۆتە سەرهەڵدانێکی جەماوەریی دژی ڕێژیم، بە دروشمی مردن بۆ دیکتاتۆر و مردن بۆ فەلەستین.”
ئەو ئەمەشی زیاد کرد کە ڕۆژی یەک شەممە وەزیری کاروباری دەرەوە جەواد زەریف دژی گٶڕانی ڕێژیم وێستا، و “بۆ من ئەمە نێشانەی ئەوەیە کە ڕێژیم گەلێک نیگەرانە.”
لە هەمان کاتدا، سەرۆک کۆمار ترامپ دەیهەوێ توانایی هونەریی خۆی بسەلمێنێ و دووبارە وتووێژ لەسەر ڕێککەوتنی سەرکۆماری پێشوو لە گەڵ ئێران بکا لە کاتێکدا کە کاربەدەستە پایەبەرزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی پشتیوانی لە گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی دەکەن.
هۆیەکەی لە لایەن باڵوێزی پێشووی سەرۆک کۆمار جۆرج دەبلیو بوش لە عێراق و ئەفغانستان، زەلمای خەلیلزاد لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی واشینگتۆن پۆست دەستنیشان کرا: “زەختی تاکتیکەکانی ترامپ وێدەچێ نەتوانی ئێرانییەکان بە چٶک دابێنێ یا ڕووخانی ڕێژیم لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستەبەر بکا، بەڵام هەڵوێستی ناوبراو دەتوانێ ئێرانییەکان بێنێتە سەر مێزی وتووێژ.”
بەڵام خەڵکی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی دا، لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی جان بۆڵتۆن هاوڕان، کە لانیکەم تا پەیوەست بوون بە تیمی ترامپەوە، لایەنگری سەرسەختی گۆڕینی ڕێژیمی ئێران بوو.
دەکرێ؟ دەبێ؟ گٶڕینی ڕێژیم دوای عێراق، ئەفغانستان و لیبی بەدناو بووە. بەڵام چاو لە حەمامی خوێن لە سورییە بکەن، شوێنێک کە ئامریکا بڕیاری دا کە بەرامبەر بە خەبات دژی ڕێژیمێکی شەیتانیی تەماشاوان بێ.
لە پەیوەندیی لەگەڵ ئێران تا ئێستا ئێمە کاری دروستمان کردووە: زەخت خستنە سەر ڕێژیم بۆ بڵاوکردنەوەی خراپە لە ناوچەکە و لە جیهاندا، لە کاتێکدا کە ڕێگا بە ئێرانییەکان دەدرێ کە بە بێ ئێمە بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن.
ترامپ زەختی سەر ڕێژیمی زیاد کردووە لە کاتێکدا کە بە ئاشکرا لایەنگریی لە گۆڕینی ڕێژیم نەکردووە. درێژەدان بەم ڕێبازە یارمەتی ئێرانیان دەکا کە بێزراویی خۆیان دژی سەرکوتکەرانیان پەرە پێبدەن.
هەندێک لەناو بەڕیوەبەرایەتییەکە زەخت دەخەنە سەر ترامپ تا پێشنیاری وتووێژ بە خامەنەیی و هاوکارەکانی بدا، دڵنیان کە ئەم هەڵوێستە دەستبەجێ ڕەت دەکرێتەوە چونکە لە لایەن “ئیستیکباری جیهانییەوە” پێشنیار کراوە. ئەوان درێژە بە دەلیل هێنانەوەکەیان دەدەن و دەڵێن، بەم شێوەیە ئێمە دەتوانین ئوروپاییەکان و ئەوانی دیکە دڵنیا بکەین کە ئێمە هەوڵی دیپلۆماتیکی خۆمان داوە بەڵام ئێران مل نادا، کەوابوو ئەوان دەبێ لەگەڵ ئێمە بۆ زەخت هێنان هاوکار بن.
ئەم قومارە لەوانەیە کاریگەر بێ. بەڵام ئەگەر واشبێ، ڕەفتارێکی ئەوتۆ بەرامبەر بە مەلاکان ڕەوایی بەوان دەبەخشێ، و ویستی ئێرانییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتیان کەم دەکاتەوە.
ئەمە وانەیەکی شەڕی ساردە: واقیعگەراکان ناتوانن بیر لەمە بکەنەوە، بەڵام دیکتاتۆڕەکان لەناکاو دەڕووخێن. و ئەوکات واقعییەتەکان خێرا دەگۆڕێن.

This website uses cookies to improve your experience. We'll assume you're ok with this, but you can opt-out if you wish. Accept Read More