پێگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

دوای فەڕەنسا تیپی کڕۆواتیاش بلیتی یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیەی مسۆگەر کرد

www.rojhelattimes.net | ڕۆژهەڵات تایمز

دوای ئەوەی ڕۆژی سێ شەممە و لە یاریەکی گرینگدا تیپی فەڕانسە توانی بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە تیپی بە توانای بلژیک و یاریزانە بە ئەزمونەکانی بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیە ، ڕۆژی چوار شەممە تیپی کڕۆواتیا لە یاریەکی سەخت و سەرنجڕاکێشدا توانی بە ٢ گۆڵ بەرانبەر بە ١ گۆڵ لە یانەی بە هێزی ئینگەلتەرا بباتەوە و بلیتی یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨  بۆخۆی مسۆگەر بکات.

لە سەرەتای یاریەکە تیپی ئینگەلتەرا توانی بە پشت بەستن بە هێرشەکانی لەلای ڕاست و چەپی یاریگاوە چەندین هێرشی پڕ خەتەر  و بەهێز بباتە سەر گۆڵی کڕۆواتیا و ئەوەی بەرچاو دکەوت یاریزانانی کڕۆواتیا زۆر هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی یاری و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئینگەلتەرای دەکرد بەڵام هەوڵەکانی یاریزانانی کڕۆواتیا بێ ئاکام مایەوە دوای ئەوەی کە تیپی ئینگەلتەرا توانی لە ڕێگای یاریزانی لای ڕاستی خۆی واتا تریپێر و لە خولەکی ٥ی یاری دا لە ئەنجامی لێدانێکی ڕاستەوخۆ گۆڵێکی جوان بۆ ئینگەلتەرا تۆمار بکات .

یاری بەو ئەنجامە لە گەیمی یەکەم کۆتایی هات و لە گەیمی دووەم دا تیپی کڕۆواتیا چەندین گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیپەکەیدا ئەنجام داو ئەوەش بوو بەهۆی ئەوەی کە تیپەکەیان جوانتر و ساناتر لە گەیمی یەکەم یاری بکەن و چەندی هێرشی پڕ مەترسی بکەنە سەر گۆڵی یانەی ئینگەلتەرا تا لە خولەکی ٦٨ی یاریدا و لە ئاکامی هەڵدانی تۆپێک لەلای ڕاستەوە و بۆسەر گۆڵی یانەی فەڕەنسا یاریزان پرێشیچ توانی تۆپەکە بکات بەگۆڵ و یاریەکە لە کاتی تەواو دا بە ئەنجامی ١ بە ١ کۆتایی پێ بێت.

دوای 90 خولەک یاریکردن یاریەکە لە دوو گەیمی ١٥ خولەکی دا درێژ کرایەوە تا ئەوەی تیپی کڕۆواتیا توانی لە خولەکی ١٠٨ و لە ڕێگای یاریزان مانزۆکیچ گۆڵی دووەم و سەرکەوتن تۆمار بکا و بەو ئاکامەش تیپەکەی بباتە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ و بەو شێوەیەش یاری کۆتایی ڕۆژی یەکشەممە لە نێوان دوو تیپی فەڕەنسا و کڕۆواتیا بەڕێووە دەچێ.

This website uses cookies to improve your experience. We'll assume you're ok with this, but you can opt-out if you wish. Accept Read More