بەرابەر بە |

منیش کوردم و شین دەگێرم...

s_580_300_16777215_00_images_adabuhunar_15666128_1184341271648129_996750244_n.jpg
 
وەهاب یوسفی:
منیش کوردم و شین دەگێرم......
ئێوە یاران بە ئەسپایی
کۆچتان کرد و جێتان هێشتین،
لە دوای ئەو ڕۆیشتنەتان پ
پەژارەتان خستە دڵمان.
منیش کوردم و شین دەگێڕم
کاتێک گەلی من بێ مافە
داگیرکەریش لە سەر ئاخمە،
چۆن دەتوانم من بێدەنگ بم....
کاتێک گەلم خوێنی دەڕژێت.
منیش کوردم و شین دەگێڕم
لەسەر مافمان سوورتر دەبین....
ئازادیشمان خۆشتر دەوێت ،
چون کورد زیاتر لە هەر گەلێک
لەو پێناوە خوێنی داوە.
منیش کوردم و شین دەگێڕم.....