بەرابەر بە |

"گیانی دایكت"

s_580_300_16777215_10_images_adabuhunar_15666128_1184341271648129_996750244_n.jpg
رەسووڵ سوڵتانی:
گیانی دایكت دە مەڕۆ، تاوێ وەمێنن لێرە
خەونی ئازادیی وڵاتم بە ژیان بسپێرە
وردە پارێزێ ئەگەر بێت و بكەی زۆر باشە
دەمی ژەهراوییە هەر ئایەتی ئەو شمشێرە
(كاكە گیان) دەس لە مل و هاوخەمی ناسر تاوێ
لێرە راوەستە دەمێ گوێ لە خەمم رادێرە
زامی سالار و وەهاب لێرە بە چی ساڕێژ كەم
نیشتمان جەرگی هەموو كونكونە وەك بلوێرە
خوێنی كوێستانێ لەگەڵ سەنگەری كورد تێكەڵ بوو
سینگی پێدەشت هەموو رازاوە گوڵ و زەنوێرە
پاڵەوانی بەورەی چۆمی مەجیدخان بۆ كوێ
هەموو شینپۆشە لە دووت ئەم دەڤەر و باژێرە
وا نەكەی كاكە نەكەی، واوەگەڕێ فەرماندە
بۆچی پێت ناوەتە سەر ئەو رەوەز و هەڵدێرە
پێم دەڵێ بوومەتە سەرقافڵەی ئەم كاروانە
خەمی پێناوێ لەلای مانگ دەبمە ئەستێرە ........
گیانی دایكت: سەری قسە و بنی قسەی كاك عەلی بوو. دە دەقەیەك پێش تەقینەوەكە ماڵاواییم لێ كرد، گوتی: گیانی دایكت مەڕۆ دەچین تاوێكم لەلا دانیشە...
كاكە گیان: ناسناوی ئەرسەلان