بەرابەر بە |

"یەڵدا"

s_580_300_16777215_10_images_adabuhunar_15542372_690559331114081_4502505151526348105_n.jpg

هەمزە ئاگوشی:
لە "یەڵدا"دا، لە دایک بوون...
لە "یەڵدا" سەردەنێنەوە.....
لە "یەڵدا" بوون بە ئەستێرە...
لە "یەڵدا"ش دەدرەوشێنەوە....

"یەڵدا" خوێنی لێ دەچۆڕێ
ئاسمانی سوور هەڵگەڕاوە....
بە درێژایی بەژنی "یەڵدا"
تارای هەناری بڕاوە!

"مامە سێوە"، کەی سەحەری.....
ئەم یەڵدایە دەردەکەوێ؟
کەنگێ خۆر تیشکی داوێژی،
شەو و تاریکی دەڕەوێ؟

هەیبەت سوڵتان... بریندارم،
برینم کەوتنە بەدەنێ...
پۆلی پێشمەرگەی دی هاتن...
نامەی کۆمارت بدەنێ....
بە جامانە و فیشەکدانیان
بیانناسەوە، دێموکراتن
چەکیان هەردەم لەسەر پێیە....
ئەوان رووگەی رۆژهەڵاتن...