بەرابەر بە |

نوێترین بەرهەمی مامۆستا "بێبەش پیرۆتی" چاپ و بڵاو کرایەوە

رۆژهەڵات تایمز: شاعیر و نووسەری نیشتیمانپەروەر مامۆستا "بێبەش پیرۆتی" نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "خۆر لە لمدا ئاوا دەبێت" چاپ و بڵاو کردەوە.
رۆمانی "خۆر لە لمدا ئاوا دەبێت"، سێهەمین بەرهەمی چاپکراوی مامۆستا "بێبەش پیرۆتی" کەوتە بەر دیدی خوێنەران. ئەم رۆمانە وێڕای ئاوڕدانەوە لە بەشێکی مێژووی خەباتی نەتەوەی کورد، دیمەنەکانی ئەنفال لە باشووری کوردستان نیشان دەدا و بەشێکی بەرچاوی ئەم رۆمانە، بەسەرهاتی راستەقینەی رۆڵە کوردێکی لە مردن گەڕاوەیە کە ئاوێتەی خەیاڵەکانی نووسەر کراوە و دەزگای موکریان ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی وەئەستۆ گرتووە.
شایانی باسە هەریەک لە دیوانە شیعری "گرشە" و "رۆژنامەنووسی پیشەیی" لە بەرهەمە چاپکراوەکانی دیکەی مامۆستا "بێبەش پیرۆتی"ن کە پێشتر چاپ و بڵاو کراونەتەوە.