بەرانبەر بە |

بۆ مەرگی ئاناهیتا..

ئومێد بابان:s_280_160_16777215_10_images_Omid.Baban.jpg

گێژەڵووكەیەك لەو سەرەوە
ئارەزووەكانمانی لوول دا
زەمینلەرزەیەك ڕاچەنی و
شارێكی خاپوور كرد..
تۆفانێك لەو دوورەوە
زەردەخەنەكانمانی ڕاماڵی
گڕكانێك خۆی پێ نەگیرا و
بەسەر خۆشبەختیماندا ڕژا..
جەنگێك لەو بەرەوە
ئاسوودەییەكانی لێ ستاندین
گوللـەیەكی وێڵ بێبەزەییانە 
كۆترێكی سپی پێكا و
ژیانیشی كوشت..