بەرانبەر بە |

جەژنە

شیرین کافی؛s_280_160_16777215_10_images_HAMARANG_Kaffe._Shirin.jpg

ئەڵێن: جەژنە لای من جەژن نییە، ژانە!
لە کام دەڤەرەوە ڕۆچمە ناو دەریای فرمێسک و خوێن؟

لەگەڵ کام ئەستێرە تا سەحەر دەست بە پرچی ئەو زارۆکانەدا بێنم،
که‌ له‌ چاوەڕوانیی باوکیانا، چاویان بە ژیان هه‌ڵهێنا؟
لەگەڵ کام دڵۆپەی باران بڕژێمە ناو جۆگەی فرمێسکی دایکان؟
لەگەڵ کام تیشکی خۆردا، بێم ببمە دڵۆپێ باران و
بڕژێمە سەر زاری هه‌ڵۆیه‌کی بە تیر پێکاو؟
لەگەڵ کام شنه‌ی بادا، بێم تا بۆ چرکەیەک
باوەشێن کەم دڵی سووتاوی هاوسەرێک؟
لە کام پێدەشتەوە سەر هەڵدەم،
نەخزێمە ناو شوێن پێی خوێناوی پیرە داکێ، پیرە بابێ؟
لە کام چیای سەربەرزەوە نزاکەم تا بتوانم
هاوار و ناڵەی بسکی خوێناوی خوشکان و
سەرپۆشی بە خوێن سووری دایکان و
دڵەخورپەی مناڵان و جەرگ سووتانی باوکان و
کیژۆڵەی دەست بە دوعا بگەیەنمە دیوانی خوا؟