بەرانبەر بە |

"به‌ ئاگابه‌"

 شیرین کافی
s_280_160_16777215_10_images_HAMARANG_Kaffe._Shirin.jpg

ئەی ڕێبواری تەرەو ماندوو! 
ئەو دەرگایەی بەم ناوەختە تۆ لێی دەدەی، 
دڵی هه‌ڵۆیەکی پێکراوە...

 ئاسکێکی سەر چیایە بەدەم گوللەی ڕاوچییەوە،
لە هه‌ڵدێرەوە خزاوە... 
ئەو کۆترەیه‌، لە ئێوارەیەکی ناوەختا لانەکەی خاپور کراوە 
ئەو بولبولە تەنهایه‌یه‌، پڕ بە گەرووی 
دەچریکێنێ لە بەندیخانە ئازاد بێ... 
ئەی ڕێبواری تەرەو ماندوو 
بەئاگابە، بە ئەسپایی پێ دابنێ 
نەکا دڵی شکاوی ئەو، لە ناوەختا بەئاگا بێ!