بەرانبەر بە |

عه‌لییار: به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، پێم وایه‌ دێمۆكڕاته‌كان شانسی بردنه‌وه‌یان زۆرتره‌

{xtypo_rounded2}ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ گه‌ڵ ئێران به‌ رێككه‌وتنێك بگه‌ن دیاره‌ هه‌ر لایه‌ پێی وایه‌ به‌ قازانجی ئه‌وه‌. ئه‌مریكا پێی وایه‌ وه‌ دواخستنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌لێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له‌و ١٠ ساڵه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌ گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئوڕووپا ئاسایی بكاته‌وه‌ ، و بگه‌نه‌ لێك تێگه‌یشتنێك له‌ نێوان هه‌ردووك لا دا. پاشی ئه‌و ماوه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ ئێران ئه‌گه‌ر ترسی ده‌ره‌كی نه‌بێت وه‌شوێن پرۆگرامی ئه‌تۆمی نه‌كه‌ویت یان پرۆگرامه‌كه‌ی بۆ ساز كردنی ئه‌نێرژییه‌ نه‌ك بۆ سازكردنی چه‌ك.{/xtypo_rounded2}

 

دیمانه‌: ئارام قادری؛s_280_160_16777215_10_images_ALBUM_awat.Aliar.jpg

هه‌ر له‌سه‌ر باسی فیزیكی ئه‌تۆمی و دانیشتنه‌كانی وڵاتانی ٥+١، له‌ گه‌ڵ ئێران و ئه‌رخه‌یان بوونی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌باره‌ی به‌كار هێنانی به‌رنامه‌ ناوه‌كییه‌كانی ئێران بۆ كرده‌وه‌ی ئاشتیانه‌ نه‌ك بۆ درووست كردنی بۆمبی ئه‌تۆم و چه‌ند باسێكی تر ئه‌وجاره‌ ئاوات عه‌لی یارمان به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌ و تۆزێك ده‌گه‌ڵی ده‌دوێین!

 

ئاوات عه‌لی یار له‌ ساڵی ١٩٧٩ بۆ خوێندن هاتۆته‌ ئه‌مریكا، له‌ ئێران له‌ زانستگه‌ی ئیسفه‌هان لیسانیسی فیزیكی وه‌رگرتوه‌، له‌ ساڵی ١٩٨٢ له‌ كۆلێژی لینج بیرگ ماستیری فیزیكی عمومی، و له‌ ساڵی ١٩٨٨ له‌ دانیشگای ماساچوستس، له‌ فیزیكی ناوه‌كی(هسته‌یی) له‌ سه‌ر یورانیۆم دوكتۆرای وه‌رگرتوه‌. پاش ده‌وره‌یه‌كی ته‌خه‌سوسی ٣ ساڵه‌ و گوزه‌راندنی ئیمتحانی بوردی رادیۆلۆژی، رسمه‌ن بۆته‌ به‌ فیزیك زانی پزیشكی له‌ چاره‌ سه‌ری شێرپه‌نجه‌ به‌ تیشك (اشعه‌) له‌ ساڵی ١٩٩١، هه‌تاكوو ئێستا له‌و بواره‌وه‌ دا كارده‌كات.

 

ده‌كرێ بۆمان روون بكه‌یه‌وه‌، سانتریفیوز چییه‌ و چه‌ند سانتریفیوز ده‌تواندرێ ببێته‌ بۆمبی ئه‌تۆم؟

 

١- سانتریفیوژ یان سانتریفیوز : - ده‌ستگایه‌كه‌ به‌كار دیت بۆ لێك جیا كردنه‌وه‌ی ئۆرانیۆمی ٢٣٨ و ئۆرانیۆمی ٢٣٥. له‌ ته‌بیعه‌ت دا ئۆرانیۆمه‌كان تێكه‌ڵن، به‌ڵام ڕاده‌ی ٢٣٨ زۆر پتر له‌ ٢٣٥، یانی له‌ ١٠٠٠ كیلۆ یۆرانیۆمی تێكه‌ڵ ٩٩٢ كیلۆ ٢٣٨ ه‌ و ٨ كیلو ٢٣٥ ه‌. پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یۆرانیۆم كه‌لك وه‌ربگیرێت چ بۆ ساز كردنی كاره‌با یان بۆ ساز كردنی چه‌ك ، ده‌بێ ئه‌و ڕێژه‌ی ئۆرانیۆمه‌ی ٢٣٥ زیاد بكرێت. یانی ده‌بێ پیتاو بكریت، ئه‌و ده‌زگایه‌ی بۆ پیتاوتنی ئۆرانیۆم كه‌لی لێوه‌ر ده‌گیرێت، پێی ده‌ڵێن سانتی فیوز. بۆ ریاكتۆری ئه‌تۆمی ده‌بێ ئه‌و رێژه‌یه‌ بگا به‌ لانی كه‌م له‌ ٨ه‌وه‌ بگا ٣٥ كیلۆ له‌ هه‌زار كیلۆ ئۆرانیۆم، یانی له‌ ١٠٠٠ كیلۆ یۆرانیۆمی تێكه‌ڵ لانی كه‌م ده‌بی ٣٥ كیلۆی ئورانیۆمی ٢٣٥ بیت. بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌و ریژه‌یه‌ ده‌بێ بكاته‌ ٨٥٠ كیلۆ، یانی له‌ ١٠٠٠ كیلۆ یۆرانیۆمی تێكه‌ڵ ٨٥٠ كیلۆی ده‌بی یۆرانیۆمی ٢٣٥ بێت. سانتریفیوز ئه‌و ده‌زگایه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات. ژماره‌یان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ راده‌ی پێشكه‌وتوویی ده‌زگاكه‌. له‌ حاڵی حازر دا ئێران ١٩ هه‌زار ده‌زگای هه‌یه‌ مۆدێلی كۆن و نۆی. بۆ سازكردنی بۆمبیكی ئه‌تۆمی ٥٠ كیلۆ ئۆرانیۆمی ٢٣٥ به‌ پیتاوی ٨٥ له‌ ١٠٠ پێویسته‌.

 

ئه‌مریكا پێشنیاری داوه‌ كه‌ ئێران ده‌بێ بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی دابخات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش، گوتوویه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕازی بین به‌و پێشنیاره‌. ڕای جه‌نابت له‌ داخستن كاریگه‌ری ئه‌و داخستنه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی كام وڵات ده‌شكێته‌وه‌ و بۆچی؟

 

٢- ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مریكا نیه‌ كه‌ داوا ده‌كا ئێران بۆ ماوی ١٠ ساڵ به‌شێك له‌ به‌رنامه‌كه‌ی راگرێت، نه‌ك هه‌موو پرۆژه‌كه‌. به‌ڵكوو ئه‌وه‌ ٥ وڵاته‌كه‌ی گه‌وره‌ی شوڕای ئه‌منیه‌ت(UN) و هه‌روه‌ها ئاڵمانیش كه‌ ناسراوه‌ به‌ وڵاتانی ٥+١ ئه‌وانیش ئه‌و داوایه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ گه‌ڵ ئێران به‌ رێككه‌وتنێك بگه‌ن دیاره‌ هه‌ر لایه‌ پێی وایه‌ به‌ قازانجی ئه‌وه‌. ئه‌مریكا پێی وایه‌ وه‌ دواخستنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌لێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له‌و ١٠ ساڵه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌ گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئوڕووپا ئاسایی بكاته‌وه‌ ، و بگه‌نه‌ لێك تێگه‌یشتنێك له‌ نێوان هه‌ردووك لا دا. پاشی ئه‌و ماوه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ ئێران ئه‌گه‌ر ترسی ده‌ره‌كی نه‌بێت وه‌شوێن پرۆگرامی ئه‌تۆمی نه‌كه‌ویت یان پرۆگرامه‌كه‌ی بۆ ساز كردنی ئه‌نێرژییه‌ نه‌ك بۆ سازكردنی چه‌ك.دوای ساڵێك و چه‌ند مانگی دیكه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌مریكا ده‌ست پێده‌كات، به‌ڕای ئێوه‌ دێمۆكڕاته‌كان شانسی بردنه‌وه‌یان هه‌یه‌ یان كۆماری خوازه‌كان؟

 

دوای ساڵێك و چه‌ند مانگی دیكه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌مریكا ده‌ست پێده‌كات، به‌ڕای ئێوه‌ دێمۆكڕاته‌كان شانسی بردنه‌وه‌یان هه‌یه‌ یان كۆماری خوازه‌كان؟ له‌ داهاتوو دا پێش بینی لێدان له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر بێتوو ئێران پابه‌ند نه‌بێ و گوتووبێژه‌كانی 5+1 شكه‌ست بێنێ!؟ 

 

{xtypo_rounded_left1}جا دێمۆكڕاته‌كان پێیان وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پێكدادانه‌ له‌ داهاتوو دا ڕوو نه‌دا، پێویسته‌ ڕێككه‌وتنێكی به‌ په‌له‌ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا دا بكرێت. دێمۆكڕاته‌كان وا بیرده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ قازانجی ئه‌مریكا نییه‌ توشی شه‌ڕێكی دیكه‌ له‌ گه‌ڵ وڵاتێكی دیكه‌ی موسوڵمان بێ. ئه‌مان پێیان وایه‌ شه‌ڕ له‌ ئه‌فغانستان و عێڕاق نه‌بۆته‌ هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی له‌و ناوچه‌ پر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ دا.{/xtypo_rounded_left1}

 

٣-بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له‌ ئه‌مریكا ١٨ مانگی ماوه‌، ئه‌گه‌ر بێتو ئابووری هه‌ر به‌ره‌و باشی بڕوا ، شانسی دێمۆكڕاته‌كان پتره‌. له‌وه‌تی ئۆباما هاتۆته‌ سه‌ر كار، ڕێژه‌ی بێكاری له‌ ١٠.٥% گه‌یشتوته‌ ٥.٥%، وا پێش بینی ده‌كری تا كاتی هه‌ڵبژاردن ئه‌و ریژه‌یه‌ ببیته‌ ٤.٥%!
خه‌ڵكی وڵاتانی ڕۆژاوا به‌ پێی بواری ئابووری و بارودۆخی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یان ده‌نگ ده‌ده‌ن، له‌ روانگه‌ی ئه‌مریكایه‌كانه‌وه‌ ، بواری ئابووری باشتره‌ بووه‌، بێكاری كه‌متر بووه‌، ئه‌مریكا له‌و دوو شه‌ڕه‌ی له‌ ئه‌فغانستان و عێراق به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر نه‌جاتی بووه‌، ئه‌وانه‌ وا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه‌، هه‌ست به‌ ئارامی بكه‌ن، له‌ كاتی واش دا رای گشتی گۆڕانی پێ باش نییه‌، بۆیه‌ من پێموایه‌ دێمۆكڕاته‌كان شانسی پتریان هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆك كۆماری دا له‌ ئه‌مریكا!


له‌ داهاتوو دا پێش بینی لێدان له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر بێتوو ئێران پابه‌ند نه‌بێ و گوتووبێژه‌كانی 5+1 شكه‌ست بێنێ!؟

 

٤- پێم وانیه‌ له‌ حاڵی حازر دا به‌رنامه‌ بۆ پێك هاتن ده‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌. باڵێك له‌ دێمۆكڕاته‌كان پێیان وایه‌ بێتو رێككه‌تنێك له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ سه‌ر پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی به‌ ئه‌نجام نه‌گا، دره‌نگ یان زوو ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی پێك هه‌ڵپرژانێكی سه‌ربازی له‌ نیوان ئێران و ئه‌مریكا. جا دێمۆكڕاته‌كان پێیان وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پێكدادانه‌ له‌ داهاتوو دا ڕوو نه‌دا، پێویسته‌ ڕێككه‌وتنێكی به‌ په‌له‌ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا دا بكرێت. دێمۆكڕاته‌كان وا بیرده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ قازانجی ئه‌مریكا نییه‌ توشی شه‌ڕێكی دیكه‌ له‌ گه‌ڵ وڵاتێكی دیكه‌ی موسوڵمان بێ. ئه‌مان پێیان وایه‌ شه‌ڕ له‌ ئه‌فغانستان و عێڕاق نه‌بۆته‌ هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی له‌و ناوچه‌ پر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ دا.

 

حه‌ز ده‌كه‌م دوا پرسیار بۆ جه‌نابت به‌جێ بێڵین و چت پێخۆشه‌ بیفه‌رموون؟

 

٥- منیش سپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌و جاره‌ منتان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و توانیم تۆزێك له‌ گه‌ڵ خوێنه‌رانتان دا بدۆیم