بەرانبەر بە |

چۆن فریای کەسێک بکەوین کە تووشی گەشکە دەبێت

ئاماده‌كردنی: هیوا كارۆ:s_280_160_16777215_10_images_HAMARANG_geshka.jpg

گه‌شكه‌ بریتییه‌ له‌ تێكچوونی‌ چالاكیی‌ كاره‌بایی‌ مێشك، ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ نه‌مان یاخود تێكچوونی‌ هۆش
ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌هۆی‌ چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌یه‌ كه‌ گرنگترینیان په‌ركه‌مه‌و به‌ركه‌وتنی‌ سه‌ر به‌هه‌ر رووداوێك یاخود په‌ستانێك‌و یان هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك كه‌ ببێته‌ هۆی‌ زیانگه‌یاندن به‌ مێشك یان به‌هۆی‌ كه‌میی‌ چوونی‌ ئۆكسجین بۆ مێشك‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ شه‌كره‌. له‌و كه‌سانه‌شدا كه‌ ئاڵوده‌ی‌ مادده‌ كحولییه‌كانن، گه‌شكه‌ روده‌دات. هه‌ندێ‌ جاریش له‌ منداڵدا به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌ش روو ده‌دات. ئه‌و كه‌سه‌ی‌ تووشی‌ گه‌شكه‌ ده‌بێت، ره‌نگه‌ پێش توشبوونی‌ هه‌ست به‌ بۆنێك یاخود تامێك یان حاڵه‌تێكی‌ نامۆ بكات.
نیشانه‌كانی‌ بریتین له‌:
- گرژبوونی‌ ماسولكه‌كان كه‌ ره‌نگه‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك بخایه‌نێت.
- راوه‌شانی‌ ماسولكه‌كان.
- هه‌ندێ‌ جار وه‌ستانی‌ هه‌ناسه‌ یاخود گه‌ستنی‌ زمان.
- هه‌ندێ‌ جار كه‌سه‌كه‌ توانای‌ راگرتنی‌ میز و پیسایی‌ نابێت.
- شینبوونه‌وه‌ی‌ ده‌م و چاو.
- هاتنه‌خواره‌وه‌ی‌ ئاو به‌ده‌م.
چۆن فریای‌ كه‌سه‌كه‌ بكه‌وین له‌كاتی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ نیشانه‌كان؟
- پێویسته‌ ده‌وربه‌ری‌ نه‌خۆشه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ین واتا قه‌ره‌باڵخی‌ له‌سه‌ر دروست نه‌كه‌ین.
- هه‌ر ئامێرێك یاخود كه‌ره‌سته‌یه‌كی‌ تیژی‌ لێ دوور بخه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیانی‌ پێ نه‌گه‌یه‌نێت.
- هیچ شتێك وه‌ك په‌ڕۆ نه‌خه‌ینه‌ ده‌می‌ نه‌خۆشه‌كه‌وه‌ به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ زمانی‌ نه‌گه‌زێ‌.
- پێویسته‌ كاتێك گه‌شكه‌كه‌ی‌ بۆ دێت، هیچ شتێكی‌ لێ نه‌كه‌ین و لێی‌ گه‌ڕێین تاوه‌كوو هه‌موو جوڵه‌و راوه‌شانه‌كه‌ی‌ ده‌كات‌و خاو ده‌بێته‌وه‌. پاشان بیخه‌ینه‌ سه‌ر لا و بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر كه‌فێك له‌ ده‌میدایه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌.
- له‌كاتی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ گه‌شكه‌، پێویسته‌ سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌ بكرێت.
دوکتور عارف ستار