بەرانبەر بە |

خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز و سوده‌كانی بۆ له‌ش

هیوا كارۆ؛s_280_160_16777215_10_images_HAMARANG_Chai._sawz.jpg

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستوه‌، چای سه‌وز سودێكی زۆر بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ و به‌خواردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به‌ چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی كه‌مده‌كاته‌وه‌ و کاریگەری راستەوخۆی هەیە بۆ کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن.


توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكی چینیه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌، خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش له‌ خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی سود به‌خش هه‌بێت 
پسپۆڕه‌كانی كۆلێژی پزیشكی یونیۆنی په‌كینگ له‌ پایته‌ختی چین كه‌ سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه‌، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌ترسی توشبون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خانه‌كانی خوێندا هه‌یه‌.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ئاستی پرۆتینی چه‌وری نزم (LDL) داده‌به‌زێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ئاستی پرۆتینی چه‌وری به‌رز بێت كه‌ به‌(HDL) یاخود كۆلیسترۆڵی سودبه‌خش ناسراوه‌، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبون به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار كه‌مده‌بێته‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سی خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه‌ و ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ بۆ سێ مانگی خایاندوه‌ له‌و ماویه‌شدا داوا له‌ به‌شداربوه‌كان كراوه‌ ڕۆژانه‌ چای سه‌وز بخۆنه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستوه‌ به‌هۆی ئه‌و جۆره‌ چایه‌وه‌ ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش به‌ رێژه‌ی (2,2) ملیگرام له‌ هه‌ر (10) لیترێك یان به‌ رێژه‌ی (2%) كەمیكردوه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی پاراستنی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا، داوا له‌ هاوڵاتیانی جیهان ده‌كات سنورێك بۆ رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێنیان دابنێن و گرنگی بده‌ن به‌ خواردنه‌وه‌ چای سه‌وز بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی به‌دوربن.
پێشتریش چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك سەلماندبویان، كه‌ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ئه‌گه‌ری توشبون به‌ هه‌ندێ جۆری شـێرپه‌نجه‌ و مه‌ترسی مردن به‌ هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانه‌وه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌!