بەرانبەر بە |

سودەكانی شیرپێدانی سروشتی بۆ دایك و كۆرپە

بەردەوام ئامۆژگاری و رێنمای دایكان دەكرێ كە پێویستە لە شەش مانگی یەكەمی ژیانی کۆرپه‌‌دا تەنیا شیری دایكی بدرێ بە كۆرپە و تا تەمەنی دوو ساڵ بەردەوام بێ لەگەڵ پێدانی خۆراك؛ بەڵام لە كاتی شیر پێداندا پێویستە رەچاوی ئەوە بكرێ كە:
• شیرپێدانی سروشتی دەست پێ‌ بكرێ لە كاتژمێری یەكەمی لە دایكبوونی كۆرپەوە.
• پێویستە شیرپێدانەكە بە پێ‌ خواستی منداڵەكە بێ، واتە هەركاتێك پێویستی بوو جا ئەگەر شەو یاخود رۆژ بێت.
• لەكاتی شیرپێدانەكە دوربكەوە لە بەكارهێنانی مەمەی وشك و بوتڵی شیردا.
سودە خێراكانی شیرپێدانی سوشتی بۆ منداڵ:
• بەهێزكردنی بەرگری لەش :شیری دایك بەو پێكهاتە بەسودانەی كە لە چەوری و پرۆتین تێیدایە بەرگری لەش منداڵ بە هێز دەكات و دیپارێزێت لە تووش بون بە نەخۆشی یەكانی گەدەو ریخۆڵە.
• بەهێزكردنی كرداری هەرس كردن: شیری دایك بەو هۆرمۆنانەی كە تێدایە كرداری هەرس كردن لەلای منداڵ ئاسان و بەهێز دەكات.
سودە درێژخایەنەكان:
• پاراستنی منداڵ دژ بە نەخۆشی یە گوازراوەكان.
• پاراستنی منداڵ دژ بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان.

رۆژهه‌ڵات تایمز- ج. قوربانی:s_280_160_16777215_10_images_HAMARANG_bebe.Shirxor.jpg

• گەشەكردنی مێشك و چالاكردنی بیرەوەری.
• كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ‌ كە منداڵ بە دایكەوە دەبەستێتەوە.
سودەكانی شیرپێدانی سروشتی بۆ دایك:
لە كاتی شیرپێداندا ئەوا دایك تەندروستی باش و لەشی رێك دەبێ بەو پێیەی لە رێگەی شیرپێدانەكەوە كێشی لەشی دادەبەزێ، هەروەها شیرپێدانی سروشتی دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتوسین؛ ئەم هۆرمۆنەش دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵدانی دایكەكە زوتر چاك ببێتەوە لە دوای منداڵبون، جگە لەمانەش شیرپێدانی سروشتی دەبێتە هۆی رێكری كردن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك و هێلكەدان.