بەرانبەر بە |

چۆن لەگەڵ منداڵەکەتدا دەدوێی؟

ڕۆژهه‌ڵات تایمز: ج. قوربانی:s_280_160_16777215_10_images_HAMARANG_Mndal.Amojgari.jpg

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەوەی دەرخستووە کە شێوازی ئاخاوتنی دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانیاندا کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر چالاکییەکانی منداڵ لە تەمەنی گەورەبوونیدا، به‌ تایبەت چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان.


ئەو لێکۆڵینەوەیە لە زانکۆی نیۆیۆرک لە ئەمەریکا ئەنجامدراوەو به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ شێوازی گفتوگۆی دایک و باوکەکە لە نێوانی خۆیاندا لەو کاتەی کە منداڵەکە گوێی لێ ده‌بێ، دیسان کاریگەر دەبێت لەسەر داهاتووی چالاکیی منداڵ.
ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە منداڵ لە تەمەنی ٥ ساڵیدا هەستێکی بەهێزی بۆ درووست دەبێ کە بەهۆیەوە دەتوانێ هەست بە نیگەرانی و تووڕەبوون و خۆشحاڵی دەورووبەرەکەی لەکاتی قسەکردندا بکات.