بەرانبەر بە |

ره‌نگ هه‌ر ره‌نگی خۆت

رۆژهه‌ڵات تایمز، ج. قوربانی؛s_280_160_16777215_10_images_HAMARANG_Rang.jpg

توتییەكان سەوزن، ماسییە چكۆلەكان سوورن و قشقەڕەكان هەر هەموویان رەشن.
هەموو زیندەوەر و ئاژەلێك رەنگی تایبەت بە خۆی هەیە جگە لە زەردە قۆڕە. رەنگی زەردەقۆڕە لە شوێنك بۆ شوێنێكی دیكە دەگورێ. ئەوان لە سەر لیمو شیرین زەردن، لە سەر گوڵی وەنەوشە، وەنەوشەیی و كاتێك بچنە سەر پشتی پڵنگ بەڵەك دەبن و رەنگی ئەو دەگرن

.
رۆژێكیان زەردە قۆڕیەك لەسەر كلكی پلنگێك دانیشتبوو و لەبەر خۆیەوە دەیگوت: ئەگەر من بچمە سەر گەڵایەكی سەوز و لە شوێنی خۆم نەجووڵێم بۆ هەمیشە رەنگم سەوز دەبێ و منیش دەبمە خاوەنی رەنگی خۆم. زەردەقۆڕە ئەوەی گوت و چووە سەر گەڵایەكی سەوزی سەوز. بەڵام زۆری پێ نەچوو پاییز هات و رەنگی گەڵا زەرد هەڵگەڕا و رەنگی زەردە قۆڕەكەش بوو بە زەرد. پاش ماوەیەكی دیكە رەنگی گەڵاكە بوو بە سوور، زەردەقۆڕەكەش سوور هەڵگەڕا. لەگەڵ یەكەم بای زستان گەڵای دارەكە وەری و زەردە قۆڕەكەش بەر بۆوە خوارێ.لە شەوێكی ساردی زستاندا رەنگی زەردەقۆڕەكە رەش رەش هەڵگەڕا.
كاتێك بەهار هات زەردە قۆڕەكە چووە نێو مێرگێكی سەوز. لەوێ چاوی بە زەردەقۆڕەیەكی دیكە كەوت ئەو چیرۆكی تاڵی خۆی بۆ گێراوە و لێی پرسی"بڵێی ئێمە قەت بتوانین رەنگی تایبەت بە خۆمان هەبێ.زەردە قۆڕەكەی دیكە كە لەو گەورەتر و بە ئەزموونتر تر بوو، گوتی نا. بەڵام دەتوانین كارێك بكەین. ئێمە رەنگمان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە بەردەوام دەگوردرێ. بەڵام ئەگەر كوو من وتو هەموو كات پێكەوە بین، هەمیشە لە یەك دەچین.
بەو جۆرە ئەوان وەك سێبەری یەكیان لێ هات. پێكەوە سەوز دەبوون و پێكەوە زەرد. پێكەوە سوور دەبوون وەك یەك خاڵ خاڵ، وەك خاڵخاڵۆكە و كارگ.
ئەوان ئێدی پێیان ناخۆش نەبوو كە رەنگیان دەگۆڕدرێ. ئەوان پێكەوە ژیانێكی نوێ و بەختەوەریان دەست پێ كردبوو.