بەرانبەر بە |

په‌ڵه‌وانێکی کورد کۆچی دوایی کرد

s_280_160_16777215_10_images_zibaiandammm.jpgرۆژهه‌ڵات تایمز: به‌یتوڵڵا عه‌باسپوور، یه‌کێک له‌ پاڵه‌وانانی له‌شجوانی ئێران و جیهان به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "ئاتیه‌"ی تاران ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵیکی ماڵپه‌ڕی "کوردستان و کورد"، ئه‌و وه‌رزشوانه‌ کورده‌ی خه‌ڵکی بیجاڕی پارێزگای سنه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ 3ی خه‌رمانانی 1394ی هه‌تاوی، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، له‌ ته‌مه‌نی 36 ساڵانیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌یتوڵڵا عه‌باسپوور، له‌ ته‌مه‌نی شازده‌ ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی به‌ وه‌رزشی له‌شجوانی کرد و جگه‌ له‌ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین میداڵیای زێڕی ئاسیایی، توانی پله‌ی پێنجه‌می کێبڕکێکانی "مسته‌رئۆله‌مپیا"ی جیهان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.