بەرانبەر بە |

تێکهه‌ڵچوونێک له‌ نێوان پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی هاته‌ ئاراوه‌

رۆژهه‌ڵات تایمز:s_280_160_16777215_10_images_HAMARANG_partizan_u_teqe.jpg

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی خه‌رمانانی 1394ی هه‌تاوی، لە گوندی "سیسێر"ی ناوچەی رەبەت، تێکەڵچوونێک لەنێوان پۆلێک له‌ پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات و هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هاتووه‌ته‌ ئاراوە.

 سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ "رۆژهه‌ڵات تایمز"ی راگه‌یاند که‌ له‌ کاتێکدا پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات له‌ گوندی "سیسێر"ی ناوچه‌ی "ره‌بت" له‌سه‌ر بڵیندگۆ مزگه‌وتی ئه‌و گونده‌وه‌ قسه‌یان بۆ خه‌ڵک ده‌کرد، 12 ماشێن له‌ هێزه‌کانی رژیم (جاش و پاسدار) که‌ ئاگاداری بوونی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات له‌ ناو گوندی "سیسێر" بوونه‌، له‌ قه‌راغ گونده‌که‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ ناو گوند ده‌که‌ن و پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتیش لێیان وه‌ده‌ست دێن و ده‌یانده‌نه‌ به‌ر ده‌ستڕێژ. سه‌رچاوه‌که‌ گوتیشی که‌ پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات هیچ زیانی گیانیان نه‌بووه‌ و له‌ کوژرا و برینداری هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامیش زانیارییه‌کی ئه‌وتۆ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌. دوای ئه‌و تێکهه‌ڵچوونه‌، تۆپخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی نێوان گونده‌کانی "سوێروێ، نه‌ستان، گه‌نمان، و گۆڵێ" و به‌رزاییه‌کانی ناوچه‌که‌یان تۆپباران کردووه‌ و هاوکات له‌ گوندی "نه‌ستان"یش ته‌قه‌ هه‌بووه‌. شایانی باسه‌ هێشتا پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌و تێکهه‌ڵچوونه‌ هیچ روونکردنه‌وه‌ و راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه‌.
پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هێزێکی چه‌کداری نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن که‌ پشتگیری له‌ سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌که‌ن .
رۆژهه‌ڵات تایمز له‌ داهاتوودا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ روو.