بەرانبەر بە |

جه‌لال مه‌له‌کشا بۆ "رۆژهه‌ڵات تایمز": "پێیان وتم له‌ ماڵه‌وه‌ به‌و مه‌یه‌ ده‌رێ، منیش ئه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌م!"

رۆژهه‌ڵات تایمز:s_280_160_16777215_10_images_HAMARANG_Malak_Sha.jpg

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،12ی خه‌رمانانی 1394ی هه‌تاوی له‌ شاری‌ سنه‌ به‌ر به‌ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ریزگرتن له‌ شاعیری‌ ناسراوی‌ كورد "جه‌لال مه‌له‌كشا" گیرا. 


به‌پێی قه‌راری پێشوویان، که‌ "ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌وله‌وی کورد" ئاماده‌کاری بۆ کردبوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 11ی خه‌رمانان، قه‌رار بوو رێوڕه‌سمێک به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س له‌ هاووڵاتیان و میوانێکی زۆر له‌ ئه‌دیبان و نووسه‌ران و ئه‌ده‌بدۆستان و هونه‌رمه‌ندان له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی شاری سنه بۆ رێزگرتن له‌ شاعیری ناسراوی نه‌ته‌وه‌که‌مان جه‌لال مه‌له‌کشا به‌ڕێوه‌ بچێ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌ و پۆلیسی‌ دژه‌شۆرش به‌ریان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ رێوڕه‌سمی ریزگرتن له‌ "جه‌لال مه‌له‌كشا" شاعیری ناسراو کورد له‌ شاری‌ سنه‌ گرت‌ و به‌ بیانووی بۆمبڕێژکرانی هۆڵی رێوڕه‌سمه‌که‌ و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی، بڵاوه‌یان به‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ هاتبوونه‌ شوێنی‌ رێوڕه‌سمه‌که‌.
زانراوه‌ كه‌ پێش هه‌فته‌یه‌ك وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعات بانگهێشتنی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سانی‌ ناسراوی‌ بانگهێشتکراوی رێوڕه‌سمه‌که‌كه‌ كردووه‌ كه‌ نابیێ به‌شداری‌ بکه‌ن و پێیان راگه‌یاندووهن كه‌ ناهێڵن ئه‌و کۆڕێ رێزلێنانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت. هاوكات پێش ده‌ستپیكردنی‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ش، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ "جه‌لال مه‌له‌كشا" كردووه‌ كه‌ نابێ له‌ ماڵ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌شداری‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ بكات.
له‌ لێدوانێکی کورتدا"رۆژهه‌ڵات تایمز"، جه‌لال مه‌له‌كشا گوتی:"پێیان وتم له‌ ماڵه‌وه‌ به‌و مه‌یه‌ ده‌رێ، منیش ئه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌م"!
هه‌ره‌وه‌ها گوتیشی: "رێزم بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی‌ هه‌یه‌ که‌ به‌ منه‌وه‌ ماندوو بوون‌و سه‌ربه‌رز‌ و دڵگه‌رمم پێیانه‌وه‌."