بەرانبەر بە |

"تۆپ"ی تەنەکە

قیله‌وقانج:s_280_160_16777215_10_images_qilaw_qanji2015.jpg

بە خۆشییەوە ئاگادار کراینەوە، هێندێک لە لایانگرە حزبە کوردییەکان، بەتایبەت ئەوانەی لە شەش پیستۆن بۆ سەرەوەیان هەیە، لەوقۆناخە نالەبارو هەستیارەی کە قەدەرێکە بۆ شەڕ، قوونی لەدەرکەی ماڵی کوردی ناوە، بۆ یەکەمجار سودیان لە مێشکیان وەرگرتووە و بۆ بەرگری لەسەرهەڵدانی شەڕی براکوژی یا هەر ڕوداوێکی نەخوازراو، ڕێگا چارەیەکی زانستیانە و سەردەمیانەیان دۆزیوەتەوە، کەئەویش بریتییە لە سرینەوە وڕەشکردنەوە و شورتوگوومکردنی ئەو بەشە لە تۆڕی میدیایی و ڕاگەیاندنەکان کە بەدڵی ئەوان نین!


بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنەوە، دەزگای ڕاگەیاندنی قیلەوقانج کە لە خۆشییان، هەر نەختێکی مابوو بتەقێ، بڕیاری دا بە تەقەی خۆشی.
هەڵبەت بۆئەوەی لەوتەقەی خۆشییەماندا وەکوو تەقە خۆشییەکانی دیکەمان، تا هەم نەبینە هۆکاری زەرەر وزیانی گیانی و ماڵی و تۆقاندنی دڵ وهەناوی بەشێک لە هاووڵاتیان و هەمیش نەبینە بە گاڵتەجاڕی وڵاتانی بە فەرهەنگ و پێشکەوتوو، لە جیاتی دۆشکە و بی کەی سی و ...تەقە بە "تۆپ"ی تەنەکەتان پێ پێشنیار دەکەین.
پێداویستیەکان(بۆ یەک تۆپ)
١-تەنەکەی پووتی،،،، یەکدانە
٢-ئاو،،،،نیو لتر
٣-کارپیت،،،سەت گڕەم
٤-شقارتە،،،یەک قوتولکە
٥-بزمار،،،یەکدانە
شێوەی دروستکردن
بە بزمارەکە عەیب نەبێ، کونێک لە بنی تەنەکەکە بکەن، سەری تەنەکەکە هەڵگرن و لە پێشدا ئاوەکەی تێکەن و دواتر کارپیتەکە، بە خێرایی سەری بنێنەوە، چێوکە شقارتەیەک گڕ دەن و بەکونی تەنەکەکەوەی بنێن، ئیتر ڕمبەی وەکووتۆپی سەتوشەش دێت و بێ ئەوەی زەرەری هەبێ لاگەڕەکێک لەخەو ڕادەتڵەکێنێ.
تێبینی:
بۆ دڵنیا بوون لە سەرکەوتنی پڕۆژەکە، چەخماخەیەک(چەرخ، فەندەک)لەگیرفان بنێن، تا ئەگەر چێوکە شقارتەکان ماوەی بەکارهێنانیان وەکووپڕژەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بەسەرچووبێت، سوود لە چەخماخەکە وەربگرن!
هەر شاد و بەختەوەربن