بەرانبەر بە |

"لۆگۆ"

رۆژهه‌ڵات تایمز: ”قیله‌وقانج"؛s_280_160_16777215_10_images_qilewqanji_sedey_21.jpg
سیناریۆی یەکەم:
- هەتی قیلەوقانج ئەوە چییە؟!

+کوێری نابینی؟ ئەوە لۆگۆی منە!
- ئەخر ئەوە کوێی وەکوو حەفتا دەچێ؟
+کێ گوتوویەتی ئەوە حەفتایە؟
- ئەی حەفتا نییە، ئەدی چییە؟
+ئەوە یانی دوای حەوت جار یەکگرتنەوە، ئاخیرەکەی هەر دەبێتەوە سیفر!
................
سناریۆی دووهەم:
- مزگێنیم دەیە قیلەوقانج...
+حەمەسەدیق ئازاد بووگە؟
- کوڕە حەمەسەدیقی چی؟ بۆ مه‌رەخەسی دەدەنێ، چ بگا بە ئازادکردنی؟
+ئەی مزگێنیی چیت گەرەکە بەساقە؟
- لۆگۆی ئەمجارەیان فرە لێک نزیکە.
+لۆگۆی کێ؟
- هی حەفتا ساڵەی دێمۆکراتەکان!
+هیچیش لەیەک نزیک نینە، یەکیان سەری کونە، ئەوی دیکەیان بنی،،،هەڵبەت هی سفرەکانیان!
- جا ئەوە یانی چی؟
+یانی هەر چەندەی لە سەرێ ڕا تێی بکەی، لە بنەوە لێی دەڕژێت،،،هەڵبەت مەبەستم لە هەوێنی یەکگرتنەوەیە!
...............
سیناریۆی سێیەم:
- دەڵێم "قیلەوقانج" لۆگۆکەی تۆ ئەوەی چاکە کون و مونی تێدا نییە، نە لە سەرەکەی نە لە بنەکەی.
+عەیبەکەی لەوەدایە سفرەکە، حەوتەکەی گەمارۆ داوە.
- جا بۆ ڕزگارکردنی حەوتەکە دەبێ چبکەین؟
..............
بیری کۆن- قەدیم کە باران زۆر دەباری و لافاو هەڵدەستا، گوندنشینەکان ناوی حەوت کەچەڵانیان لەسەر کوتە قاقەزێک دەنووسی و لە گڕی تەندووردا دەیانسووتاندن، ئیتر بە حوکمی ئەو خودایە هەم بارانەکە لێوەی دەکرد و هەمیش لافاوەکە دەنیشتەوە!
جیلی نوێ+ جا خۆ ئەوە زۆر ساکار و کەم خەرج بووە!
- بەرخم کەمخەرجی چی؟ ئەودەم کەچەڵ زۆر کەم بوون
+خۆ ئێستا زۆرن
- ئەخر ئێستا باران کەمەو دابڕان زۆر
..................
فیلمی هیندی:
- ئەرێ "قیلەوقانج" ئەو هەموو چرپی و دارەت بۆچییە؟
+تەندووری پێ دادەخەم.
- ناوی کەچەڵان دەسووتێنی؟
+هەتی ئەو بۆ باران و لافاو بوو، ئەمەیان بۆ کۆتاییهێنان بە دابڕانە.
- ئەی تەندوورت بۆ چییە؟
+خێرا حەوت ئەندامی دەفتەری سیاسی لەوبەر و حەوتیش لە بەرەکەی دیکەم بۆ بێنە... هەڵبەت ناوەکانیان!
- وەڵڵا من ناوێرم، ئەگەر زۆر پیاوی بۆ خۆت ناوەکانیان بێنە.
+لەملا، "ساخاڕۆف و مەندەلیۆف و ئاناتولی کارپۆف و ئانجێللا جولی و ژێنڕاڵ دووگۆڵ" و دوو لە تۆپچییەکانی...، لە بەرەکەی دیکەش، "لوک"ی خۆش شانس و زۆڕۆ و خەلیل عۆقاب و ڕابینهود و بروسلی و دوو لە شاگردەکانی...
- مەردی خودای بە قیلەوقانج، ئەوانەی ناوت هێنان هیچیان ئەندامی دەفتەری سیاسی نین، یان ئەندامی سادەن یان لایەنگر.
+لە لای من هەموو لە ئەندامانی دەفتەری سیاسی موهیمترن، چونکە ڕۆژانە حەوت جەمە لە جیاتی دەفتەری سیاسیی حزبەکەیانەوە وەکوو کەڵەشێری خراپ، وەخت و ناوەخت بەیاننامە و قاوەڵتینامە و نیوەڕۆنامە و ڕەمەزانانەش پارشێونامەو بەربانگنامە و تەڕاویحنامە دەردەپەڕێنن، بێ ئەوەی سڵ لە سەرووی خۆیان بکەنەوە یان ئاوڕێک لە پشتەوەیان بدەن!
...............................