بەرابەر بە |

سێکس وەک هۆکارێکی شاراوەی جیابوونەوەی هاوسەران

نووسینی: ئەحمەد مەلا--
 هەموومان دەزانین ڕێژەی جیابوونەوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا ڕوو لە زیاد بوونە، هەریەکەمان و دەزگایەکی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوێك و توێژەرێك، چەند هۆکارێك دەست نیشان دەکەین وەکو هۆکاری سەرەکی جیابوونەوە، بەڵام هۆکارێك لە پشت زۆربەی ئەو هۆکارانە خۆی حەشارداوە ئەوەیش سێکسە، لەوانەیە ئەوانەی کە هێشتا ژیانی هاوسەریان پێکنەهێناوە، ئەوەندە درك بە گرنگی و بایەخی سێكس نەکەن، لە ژیانی نێوان ژن وپیاوێك. زۆرجار بیانوی ئەو هاوسەرانەی کە لەیەکتر جیادەبنەوە، ئەوەیە، کە لە یەکتر تێناگەین، یان لەگەڵ یەکتری ناگونجێین، یان دەڵێن بەیەکەوە بڕیارمانداوە جیابینەوە و کەس نەیەتە نیوانمان و ئەوە کێشەی خۆمانە، یان هەندێك بیانووی سادە کە قابیلی چارەسەرکردنەوە، بەڵام یەکێکیان کەلـلە رەقی دەکات و جیابوونەوەی دەوێت، ئەمانە و چەندین بیانووی تر، کە هۆکارە ڕاستەقینەکەی سێکسە کە بە گشتی خۆی لە چەند خاڵێك دا دەبینێتەوە. - ساردی و کەمی ئارەزووی سێکسی لە ژن یان پیاو بەهەر بیانوویەك بێت. - نەزانینی ئەنجامدانی سێكس بە شێوەیەکی راست و تەندروست بە هۆی کەم شارەزایی و نەبوونی هۆشیاری و پەروەردەی سێکسی. - لە هەموویشی گرینگتر و بڵاوتر خۆسەپێنەری و خۆویستی پیاوە بەرامبەر بە ژن و گوێنەدانە بە حەز و ویستی ئافرەت لەسەر جیگەدا. کێشە سێکسیەکان ئەگەر تەندروستی بن یان دەرونی ئەوە بێگومان چارەسەریان هەیە، بەڵام چونکە لە کۆمەڵگەی کوردی باس کردن لە کێشە سێکسیەکان عەیبە و نابێت باس بکرێن، بە تایبەتی لە لایەن ئافرەتەوە ئیدی دەبێتە کێشەیەك کە چارەسەری زۆر گرانترە لە کێشە سێکسیەکان، چونکە کەسێک نییە باسی کێشەکان بکات، زۆر حاڵەت هەیە دەکرێت چارەسەر بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەسەکان شەرم دەکەن باسی بکەن و چارەسەر وەربگرن، وەك ساردی سێکسی و وەرنەگتنی چێژ و هەڵە ئەنجام دان بە هۆی کەم ئەزمونی ژیانی سێکسی، سێکسی نا تەندروست کە ئەمانە هەموویان چارەسەریان هەیە، بەڵام شاردنەوەی کێشەکان و باسنەکردنیان و نەگەڕان بە دوای چارەسەریان کێشەکان دەگەیەنێتە جیابونەوە. زۆربەی کێشەکان لەلایەن پیاوانەوەیە چونکە زیاتر گرنگی بە حەزو و ویستی خۆیان دەدەن و ئەوەندە گرنگی بە ویستی خێزانەکانیانن نادەن بزانن خێزانەکەیان چی پێ خۆشە و چی پێ ناخۆشە پیاوانێك وا دەزانن دەبێت پیاو ئارەزوی سێکسی هەبێت و ئەو کاتەی ئارەزوی لێی بوو ئەوە بانگی خێزانەکەی بکات بۆ سەر جێگە و بە دوو سێ دەقە سێکسێکی کەڵەشێری ئەنجام بدات و تەواو چونکە زۆر پیاو هەیە وا دەزانێت مەبەست لە هاوسەرگیری ئەنجامدانی سێکسە و دەڵێن ژن (هاوسەرگیری) بۆ سێکس نەبێت بۆچییە ئافرەتیش خوای گەورە تەنها بۆ سێکس دروستی کردووە ئەو کاتەی پیاو ویستی بانگی جێگەی بکات و بە چەند دەقەیەك خۆی تیادا بەتاڵ بکات و دووربکەوێتەوە لە جێگەکەی، ئەمەش بۆ ئافرەت هەستێکی زۆر ناخۆشە و وا هەست دەکات کە کاڵایەکە و هیچ هەست بە مرۆڤ بوون و ئافرەت بوونی خۆی ناکات هەمیشە ئەو هەستەی دەبێت کە پیاوەکەی تەنها بۆ سێکس ئەوی دەوێت بۆیە زۆرجار ئافرەت خۆی لەو ژیانە پێ ناگیرێت و داوای جیابوونەوە دەکات وە هەندێك ئافرەتیش خۆی دەکاتە قوربانی و لەو ژیانە دا دەمێنێتەوە یان هەندێك ئافرەت پەنا دەبەنە بەر خیانەت و لەگەڵ کەسانی دیکەدا سێكس دەکەن و ئەو پیداویستیەیان پڕدەکەنەوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا نەنگی و عەیبەیە باسی کێشەی سێکسی بکرێت بە تایبەت لە لایەن ئافرەت کە عەیبەیەکی هەر زۆر گەورەیە ئافرەت ناتوانێت ڕاشکاوانە بڵێت کێشەکەیان لەسەر سێکسە چونکە ئەو کاتە کۆمەڵگە هەزار قسە و توانج و بوختانی بۆ دروست دەکەن و وای لێدەکەن کە ئەوە ئافرەتێکی لەشفرۆشە و یەك پیاو بەشی ناکات و ئافرەتێکی هەوەس بازە و بە دوای پیاودا دەگەڕێت نەوەك ژیان …..هتد. هەموو کێشەیەکی سێکسی لە نێوان ژن و پیاو قابیلی چارەسەرکردنە و چارەسەری هەیە تا ئەوکاتەی کەبە دوای چارەسەری کێشەکاندا بگەڕێن، بەڵام ئەگەر بە عەیبی بزانن بچنە لای پزیشکی پسپۆڕ یان سەردانی چەند تویژەرێک بکەن بۆ چارەسەری بابەتەکەیان ئەوە بێگومان ژیان تامی نامێنێت و لەیەکتر بێزار دەبن ناچار جیادەبنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسێکی دیکە دەست بە ژیان بکەنەوە ئەگەر ژن و پیاو هەر کێشەیەکیان هەبێت کێشەکەیان تێکەڵ بە سێکس نەکەن ئەوە هەرگیز لەیەکتری جیانابنەوە .
 لە ماڵپەڕی دوکتوور سامان سیوەیلی وەرگیراوە