بەرابەر بە |

ناسینی کەسایەتی تاکەکان بە پێی دەروونناسیی رەنگەکان

s_580_300_16777215_00_images_dimana_rangha.jpg

 ئامادەکردنی:ئاتۆسا مرادی-
هێندێ لە دەروونناسان پێیانوایە کە هەر رەنگێک نیشاندەری کەسایەتیی ئەخلاقی و دەروونی ئەو کەسەیە!
سوور: مێهرەبان، بەڵام خۆپەرەست. رەنگی سوور، رەنگی عەشق و بێزاری و خۆبەخشی و تۆندوتیژی و خوێن و ئاگرە. ئەو کەسانەی کە حەزیان لە رەنگی سوورە هیچکات لە ژیانیاندا ناتوانن کەمتەرخەم بن. تۆند و یاخین، بەڵام لە هەمان کاتیشدا کارا و ئازا و نەختێک نەحاواون، ئەگەری شکستیان لە عەشق و دڵداریدا زۆرە. لای ئەو کەسانە قەزاوەتی خێرا و کتوپڕ لە بارەی خەڵکەوە دەبێتە هۆی لە دەستدانی دۆست و هاورێکانیان. لە سۆز و خۆشەویستیدا زۆر فیداکارن بەڵام ئەگەر شتێک بە دڵیان نەبێ، بە بێ بیرکردنەوە و گەڕان بە شوێن هۆکار، شەڕ دەفرۆشن. دوو عەیبی سەرەکی وەک خۆپەرەستی و تۆندوتۆڵی لە ناخیاندایە و دوو تایبەتمەندی چاکیان هەیە کە ئەویش خۆشدڵی و بەزەییە . بە گشتی ئەو کەسانە کە حەزیان لە رەنگی سوورە، تایبەتمەندیی پێچەوانەیان هەیە. 
پەمەیی: خۆشەویستی خەڵک. رەنگی پەمەیی هەمان رەنگی سوورە کە تۆزێک کاڵ بووە، بەڵام ئەگەر حەزتان لەم رەنگەیە هەموو  تایبەتمەندی رەنگی سوورتان هەیە، بەڵام نەختێک بە هێوری، بە گۆزەشت و لە عەشقیشدا تۆند نین. لەگەڵ خەڵک بە نەرمی و میهرەبانی هەڵسوکەوت دەکەن و بە هۆی شادی و گەشبوونیان خەڵک خۆشیان دەوێن . کەسانێک کە حەزیان لەم رەنگەیە بەزۆری شکست و تۆندوتیژی و سەختییەکانی ژیانیان زۆر چێشتووە و لەگەڵ زۆر کێشە رووبەڕوو بوونەتەوە.
شین: وردەکار، حەول و تەقەللا  تەنیایی. رەنگی شین لەو رەنگانەیە کە لایەنگری زۆرە، ئەگەر حەزتان لەم رەنگەیە بە هاسانی دەتوانن هەست و حەزی خۆتان کۆنترۆڵ بکەن. رواڵەتی لەسەرەخۆ و ئارامی ئێوە خەڵک وا لێدەکا  کە رێزتان لێ بگرن و هەمیشە پێتان خۆشە کە جێگای رێز و حۆرمەتی خەڵک و دەورووبەرتان بن . لە کرین و پۆشینی جلوبەرگ قەینات دەکەن و بە هۆی شەرم و حەیا و جار بەجار حەسوودییەک کە هەیانە حەز دەکەن بە تەنیا بن. ئەگەر کەسێک لە ئیوە زیرەکتر و تێگەیشتووتر بن، ئەوە ئیوە نارەحەت دەکا هەموو کارەکانتان بە رێکوپێکی و وردەکاری ئەنجام دەدەن. یەکێک لە تایبەتمەندی بەرچاوی ئیوە هەوڵ و تێکۆشانتانە.
قاوەیی: جێگای متمانە و باوەر. ئەگەر حەزتان لە رەنگی قاوەییە بە تەواوەتی دەکرێ لەسەرتان حیساب بکرێ و جێگای متمانەن. سەقامگیر و دڵپاک و شاعیر و نەختێک بە بیروباوەری فەلسەفی. بە دەگمەن بیروباوەری خۆتان دەگۆڕن. ئەگەر بریارێک بدەن دەمودەست جێبەجێی دەکەن. ئێوە بۆ نهێنی زۆر جێگای متمانەن. هەمیشە حەز دەکەن لەگەڵ خۆتاندا تەنیا بن و زۆر کەم لەگەڵ دەوروبەرکانتان تووشی کێشە دەبن. لە عەشق و خۆشەویستی هیچ کات رەش بین و تۆند و تیژ نین.
خۆڵەمێشی: هەستی بێ نیازی ئەم رەنگە سەرچاوەی چاوپۆشی لە خۆشییەکانی جیهانە. کەسانێک کە حەزیان لەم رەنگەیە ئەغڵەب لە ژیان هەستی رەزامەندیان هەیە خۆڵەمێشی رەنگی ژیرەکانە و گەنجانێک کە لایەنگری ئەم رەنگەن لە راستیدا خۆیان هاوسەنگی بە تەمەنەکان دەزانن و هەستی بێ نیازی دەکەن لە عەشق و دڵداری دا حەز لە بە تەمەن تر لە خۆیان دەکەن پرتەقاڵی:راستی و درووستی بەڵێ، دڵ چەڕاندن نا ئەو کەسانەی کە حەزیان لە رەنگی پرتەقاڵییە باوەر بە خۆ بوونیان کەمە بەڵام خۆشروو و خۆش مرۆڤن ئەگەر کەسێکیان خۆش بوێ دەتوانێ بە هاسانی لەگەڵی ژیانی هاوبەش پێک بێنێ و ئەگەر لەگەڵ کەسێک دۆستایەتی بکەن زۆر بە رووراستی و یەکرەنگنی دۆستاییەتی دەکەن.
کەسک: کۆنجکاو. رەنگی کەسک رەنگی سرووشتە. ئەگەر حەزتان لەم رەنگەیە، ژیان لەگەڵتان هاسان و خۆشە. لەگەڵ ئەو کەسانەی کە حەزیان لە رەنگی پرتەقاڵییە زۆرتر دەگونجێن. پێتان خۆش نییە کە رووداوی زۆر لە ژیانتان هەبێ، بەڵام بە کۆنجکاوی سەرنج دەدەنە رووداوەکانی ژیانی خەڵک.
ڕەش: خۆش مەشرەف و ژیکەڵە. رەنگی ڕەش بە پێچەوانەی باوەڕی زۆر کەس رەنگی خەم و ئازییەتی نییە، بەڵکوو نیشانەی مەزاقی جوان و سرووشتی زەریفە ئەگەر حەزتان لە رەنگی ڕەشە بە دڵنیاییەوە رێز لە هەموو کەسێک دەگرن و یارمەتیدەری خەڵکن و هێچ کات خۆتان لە خەڵکی دیکە پێ زلتر و سەرتر نییە و هەروەها بیروباوەڕی خەڵک بە ئاسایی وەردەگرن. سەرنج و حەزی ئێوە لە رەنگەکان بە درێژایی تەمەن دەگۆڕدرێ، چونکە تایبەتمەندی ئەخلاقیتان دەگۆڕدرێ، بەڵام ئەگەر سەبارەت بە رەنگێک خێرا باوەرتان گۆڕا، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئێوە لەباری کەساییەتی زۆر بە هێز نین و یان پێویستیتان بە گۆرینی شوێن و بارودۆخی ژیانتانە.