بەرابەر بە |

هه‌نار مادده‌ی دژه‌پیربوونی تێدایه‌

 ڕۆژهه‌ڵات تایمز:توێژه‌رانی سویسری ده‌ڵێن ره‌گه‌زێكیان له‌ پێكهاته‌ی هه‌ناردا بینیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ توانای هه‌بێ دژی پیربوونی مرۆڤ بوه‌ستێته‌وه‌ و دوایبخات، ئه‌وه‌ش به‌هایه‌كی خۆراكیی زیاتر به‌و میوه‌

ده‌به‌خشێت.

توێژه‌ره‌كان كه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی "ئیكۆڵ پۆلیته‌كنیك دی لوزان" بوون و توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌ ژۆرناڵی زانستی "نه‌یچه‌ر مێدیسن" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێن كاتێك ره‌گه‌زی "یرۆلایسین ئه‌ی" یان داوه‌ته‌ مشكه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان، توانای راكردنیان به‌ رادده‌ی 42% زیادیكردووه‌، كاتێكیش به‌ كرمی تاقیگه‌ دراوه‌ ته‌مه‌نیان به‌ رادده‌ی 45% زیادیكردووه‌.

ره‌گه‌زی نێوبراو كاتێك درووستده‌بێت كه‌ به‌كتریای نێو ریخۆڵه‌كان پێكهاته‌ی "ئیلاجیتانینس"ی نێو هه‌نار شیده‌كه‌نه‌وه‌، یورۆلایسین به‌هۆی چالاككردنه‌وه‌ی وزه‌ماڵه‌كانی نێو ماسولكه‌كان دژی پیری راده‌وه‌ستێ. تیمه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ده‌رمانیی "ئه‌مازینتیس" پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن تاكو ده‌رمانێك درووستبكه‌ن كه‌ ببێته‌هۆی به‌هێزكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌ و زیادكرنی تواناكانی دیكه‌ی جه‌سته‌ كاتێك كه‌سێك ده‌چێته‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، پێشبینیده‌كرێ ساڵی داهاتوو ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تیمه‌كه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌ربكه‌ون.

پاتریك ئێبیشێر سه‌رۆكی په‌یمانگه‌كه‌ و هاوسه‌رۆكی كۆمپانیای ده‌رمانه‌كه‌ و یه‌كێك له‌ نووسه‌رانی سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه‌ گوتوویه‌تی "بڕوامان وایه‌ توێژینه‌وه‌كه‌مان سه‌باره‌ت به‌ یورۆلایسین جێگه‌ی ئومێده‌ بۆ رێگاگرتن له‌ پیربوونی ماسولكه‌كان". ئێبیشێر جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ ته‌واو سرووشتییه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌شی زۆر به‌هێزه‌.

وه‌رگیراو له‌ ماڵپه‌ڕی ڕووداو