بەرابەر بە |

دوو جۆر سەوزە ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجە كەمدەكەنەوە

s_580_300_16777215_10_images_hamarang_sewze.jpg

ڕۆژهه‌ڵات تایمز:

توێژینەوەیەكی نوێ كە لە گۆڤاری (Journal of Natural Products ) زانستیدا بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئەوە هاتوە خواردنی دوو جۆر سەوزە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.

لە توێژینەوەكەدا ئەوە هاتوە سەوزەی مەعدەنوس و شویت پێكهاتەی (Glaziovianin A ) تیادایە و ئەمەش گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان لاواز دەكات و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.

هەموو جۆرەكانی سەوزە كە بڕێكی زۆر كلۆرۆفیل لەپێكهاتەیاندا هەیە سوودیان بۆ تەندروستی زۆرە و بەرگری جەستە بەهێز دەكەن و توانای بینینی چاو زیاتر دەكەن و هەڵوەرینی قژ چارەسەر دەكەن ، جگە لەوەش بۆنێكی خۆش بە دەم دەبەخشن.

ئێستا ئەگەر تۆ یەكێكیت لە ئارەزوومەندانی ئەم جۆرە سەوزەیە ئەوە سودێكی زۆرت بە تەندرزوستی خۆت گەیاندوە ئەگەر ئارەزووی خواردنیشیت نەكردوە ئەوە دوای زانینی ئەم هەموو سودەی هەوڵبدە زیاتر بیخۆیت بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستیەكی باش بیت .

 

سه‌رچاوه‌: 

وێستگە ستایل