بەرابەر بە |

چۆن دەزانی مۆبایلەكەت لە ژێر چاودێریدایە؟

وەرگێڕانی: باز ئە‌حمەد-
هەندێ كەس دەترسن مۆبایلەكانیان لەژێر چاودێریدا بێ و گوێ لە گفتوگۆكانیان بگیرێت، بەتایبەت ئێستە دەزگەی هەواڵگریی ئەمەریكا توانای ئەمەی بە تەواوی هەیە و دەتوانێ هەر كەسێكی بیەوێ چاودێری بكات، كەوایە چۆن دڵنیا دەبیتەوە كە مۆبایلەكەت لەژێر چاودێریدا نییە. بەگوێرەی پێگەی "How To Geek"ی ئەمەریكی، شەش خاڵی دەستنیشان كردووە، كە ئەگەر لە مۆبایلەكەی خۆت تێبینی هەر یەكێكیانت كرد، ئەوا بزانە مۆبایلەكەت لە ژێر چاودێریدایە. پێگە ئەمەریكییەكە هەر شەش خاڵەكەی بڵاو كردووەتەوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە: یەكەم: لەكاتی گفتوگۆكردن بە مۆبایلەكەت، تەشویش و خشەخش لە دەنگدا دروست دەبێ، ئەمە لەكاتێكدایە كە بیستەر "سەماعە"ی مۆبایلەكەت و بەگشتی مۆبایلەكەت هیچ كێشەیەكی تێدا نەبێت، ئاماژەیە بەوەی كە لە ژێر چاودێریدایت. دووەم: كاتێك مۆبایلەكەت لە هەر ئامێرێكی تەكنۆلۆجیا نزیك دەكەیتەوە و قسە دەكەیت بە مۆبایلەكەت، بە هەمان شێوە دەنگە دەنگ و خشەخش دروست دەبێ، ئەمەش یەكێكە لە نیشانەكان. سێیەم: گوێ لە مۆبایلەكەت بگرە، ئەگەر هەندێك جار لەناكاو بێ هیچ شتێك دەنگی لێ دروست ببێ، مانای وایە، مۆبایلەكەت لەژێر چاودێریدایە. چوارەم: چاو لە ئاستی شەحنی مۆبایلەكەت بگرە، ئەگەر بێ ئەوەی پاتری مۆبایلەكەت كێشەی هەبێ، بەخێرایی شەحنی دابەزێت و گەرم ببێت، ئەوە بەڵگەیە لەسەر بوونی بەرنامەی سیخوڕی مەترسیدارە لەنێو مۆبایلەكەت. پێنجەم: ئەو نامانەی پێت دەگات لێیان ورد بەرەوە، ئەگەر هەر نامەیەكی نەناسراوت پێ گەیشت، مانای وایە ڤایرۆسی سیخوڕی لەنێو مۆبایلەكەت هەیە. وشە/ پێگەی How To Geekی ئه‌مه‌ریكی، و: باز ئە‌حمەد