بەرابەر بە |

لە شاری شنۆ جاشێک کەوتە بەر پەلاماری دوو چەکداری نەناسراو

s_580_300_16777215_10_images_adabuhunar_soran76.jpg
رۆژهەڵات تایمز: جاشێکی خەڵکی شاری "شنۆ" لە لایان دوو چەکداری نەناسراوەوە تەقەی لێ کرا و بە سەختی بریندار بوو و لەبەر سەختیی برینەکەی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە.
 
سەرچاوەیەک لە شاری "شنۆ"وە بە ناوەندی هەواڵی "رۆژهەڵات تایمز"ی راگەیاند کە رۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، لە کۆڵانی پردی "شەهرەک - سەیداوا"ی شاری شنۆ، دوو چەکداری ماتۆرسوار جاشێک بە ناوی "غەفوور ساڵحی دەدەنە بەر دەستڕێژ و بە توندی برینداری دەکەن و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ رادەگواسترێ. هاوکات باس لەوەش دەکرێ کە هاووڵاتێکیش بە ناوی "ئاکۆ مەیهەنخوا" کوڕی "برایم"، بریندار دەبێ کە ناوبرا کەسێکی ئاسایی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە کۆماری ئیسلامییەوە نەبووە.
هەر ئەو سەرچاوە گوتیشی کە ئەو دوو چەکدارە ماتۆرسوارە، دوای بریندارکردنی "غەفوور ساڵحی"، بۆ خۆیان بە سەلامەتی دەرباز بوونە و دواتر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی رژاونەتە شوێنی رووداوەکە و چەند پووکەی گوللەی کەڵاشیکۆف و دووربینێکی چاوەدێریی ماڵێکیان دەگەڵ خۆیان بردووە.
هاوکات دەگوترێ