بەرابەر بە |

لە شاری شنۆ جاشێکی دیکەش کەوتە بە دەستڕێژی چەکی چەند چەکدارێکی نەناسراو

s_580_300_16777215_10_images_adabuhunar_jash5.png
رۆژهەڵات تایمز: لە شاری شنۆ، جاشێکی دیکەش کەوتە بەر دەستڕێژی چەکی چەند چەکداریکی نەناسراو و کوژرا.
سەرچاوەیەک بە ناوەندی هەواڵی "رۆژهەڵات تایمز"ی راگەیاند کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لە کۆڵانی "عەلی بایز"ی شاری شنۆ، جاشێکی دیکە بە ناوی "مستەفا وەیسی" ناسراو بە "مستەفا دڕوو"، کەوتە بەر دەستڕێژی چەکی چەند چەکدارێکی نەناسرا و کوژرا.
هەر ئەو سەرچاوەیە گوتیشی کە "مستەفا دڕوو" مۆرەیەکی باوەڕپێکراوی دەزگای ئیتلاعات و ئاگاهی شاری شنۆ و هاوکات فەرماندەی پایەگای "ئەمیرئاباد" بوو.
شایانی باسە رۆژی رابردووش واتە٢٤ی خەزەڵوەر، لە کۆڵانی پردی "شەهرەک - سەیداوا"ی شاری شنۆ، دوو چەکداری ماتۆرسوار جاشێکی دیکەیان بە ناوی "غەفوور ساڵحی دایە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و بە توندی برینداریان کرد و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ رادەگواسترا.