بەرابەر بە |

لە شاری هەولێر، کردەوە تیرۆریستییەکەی بەردەم قەڵای دێموکرات شەرمەزار کرا

s_580_300_16777215_10_images_adabuhunar_15697062_1397727740258727_188302612_o.jpg

رۆژهەڵات تایمز: بە دەستپێشخەریی کۆمەڵێک لە رێکخراوە مەدەنییەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە پارکی "شانەدەر" کۆبوونەوەیەک بۆ شەرمەزارکردن و مەحکوومکردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی بەردەم دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو.
کاتژێر ٣ی رۆژی شەممە، ٥ی بەفرانباری ١٣٩٥٥ی هەتاوی، بە دەستپێشخەریی کۆمەڵێک لە چالاکان و رێکخراوە مەدەنیییەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی ریسواکردن و مەحکوومکردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی بەردەم دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە تێیدا ٥ کادر و پێشمەرگەی ئەو حیزبە و دوو کارمەندی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوون. لە پاڕکی شانەدەری هەولێر کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چوو. لە کۆبوونەوەیەدا وێڕای مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە، تیکڕای چالاکان لەوە ئەوە کۆک بوون کە پێویستە لەباری ماددی و مەعنەوییەوە پاڵپشتی شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان بکرێ و چی دیکە ئیزن نەدرێ کە کۆماری ئیسلامیی ئیران کورد کۆمەڵکوژ و سەرکوت بکات. هەروەها رایانگەیاند کە ئەوەی بەرانبەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستان کراوە، نیشانەی چالاکبوونەوەی شانە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامییە بە مەبەستی سەرکوت و کوشتنی ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕانی رۆژهەڵاتی کوردستان.