بەرابەر بە |

فەتاح کاویان،نووسەر و وەرگێڕ و زمانزان و ئەندامی پێشووی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

s_580_300_16777215_10_images_adabuhunar_fatahhhkawiannn.jpg
 رۆژهەڵات تایمز: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ٢٩ی به‌فرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، فه‌تاح کاویان نووسەر و وەرگێڕ و زمانزان و ئەندامی پێشووی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای پتر له‌ ٦٠ ساڵ خه‌بات و تێکؤشانی به‌رده‌وام، له‌ ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵیدا بەهۆی راوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
فه‌تاح کاویان ساڵی ١٣١٥ی هه‌تاوی له‌ شاری مه‌هاباد له‌ دایک بوو و لە تەمەنی ٢١ ساڵییەوە پەیوەست بە رێزەکانی حیزبی دێموکرات بووە و بە هۆی تێکۆشانی سیاسییەوە زیاتر لە دوو ساڵ کەوتووەتە بەندیخانەکانی رژیمی پاشایەتییەوە و و دوای ئازادبوونی له‌ بەندیخانە، درێژه‌ به‌ خوێندن داوە و لیسانسی زمانی ئینگلیزی له‌ زانکۆی تاران وه‌رگرتووە. ناوبراو بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکرات بووە و سەرەڕای کاری سیاسی و رۆژنامەوانی، چەندین کتێبی لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و یەکێک لە شاکارەکانیشی قامووسی "حەوتەوانە"یە.