بەرابەر بە |

لە ناوچەی سەردەشت چوار کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا

s_580_300_16777215_10_images_adabuhunar_16298753_1805441519473328_8813494640565019583_n.jpg
رۆژهەڵات تایمز: کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لە نزیک گوندی بێورانی خوارێ کەوتنە ژێر هەرەسی رنوو بەفر و چەند کەس گیانیان لە دەست دا و چەند کەسێکیش دەست و لاقیان شکا.
رۆژی شەممە ٩ی رێبەندان، ١٢ کۆڵبەری کورد لە نزیگ گوندی (بێورانی خواروو) سەر بە ناوچەی سەردەشت کەوتنە ژێر هەرەسی رنوو بەفر.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی دیاری محەممەد نیژاد، کوڕی هەمزە تەمەن١٨ساڵان و شێرزاد عەبدوڵڵاهی، تەمەن ٢٧ ساڵان کوڕی عومەر و هیوا ئیبراهیم نیا ، کوڕی عەبدوڵڵا تەمەن ٢٢ساڵ و محەممەد هەمزەزادە ، گیانیان لە دەست دا و چەند کەسی دیکەش لە کۆڵبەرەکان دەست ولاقیان شکاوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵکی ناوچەکە و شاخەوانەکان فریای ئەو کۆڵبەرانە کەوتوون و بریندارەکانیان گۆاستووەتەوە بۆ نەخوشخانەی شاری سەردەشت.
بەفر و سەرما لە وەرزی زستاندا یەکێکی دیکە لە مەترسییەکانی سەر رێی کۆڵبەرانی زەحمەتکێشی ناوچەکە و هەمووساڵی رووداوی هاوشیوەی لێ دەکەوێتەوە.