بەرابەر بە |

لە شاری بۆکان جاشێکی دیکە کوژرا

s_580_300_16777215_10_images_adabuhunar_jash.jpg
رۆژهەڵات تایمز: لە شاری بۆکان، جاشێک لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە لەبەر دەرگای ماڵی خۆی تەقەی لێ کراوە و کوژرا.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی رێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، "ئەنوەر ئەمینی" ناسراو بە "ئەنوەری عەلی دارفرۆش" کە ماوەی چەندین ساڵ بوو چەکداری رژیم بوو، لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە لە گەڕەکی "تەڕەبار" و لەبەر دەرگای ماڵی خۆی تەقەی لێ کراو و کوژرا.
 سەرچاوەیەک بە "رۆژهەڵات تایمز"ی راگەیاند کە ناوبراو ساڵانێکی زۆر بوو  چەکداری رژیم و ئەندامی سوپای پاسداران بووە و دەستێکی باڵای لە ئەزییەت و ئازاری خەڵکی بۆکان و دەوروبەریدا هەبوو.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ هێز و لایەنێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی فەرمی بەرپرسایەتی کوشتنی "ئەنوەر ئەمینی"یان بەئەستۆ نەگرتووە، بەڵام گرووپێک کە خۆیان بە ئاڵای سوور ناساندووە و دەگوترێ کە لە کۆمەڵە نزیکن،  لە پەیجی تایبەتی خۆیان دەڵێن کە کاری ئەوان بووە.