بەرابەر بە |

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد ئەستاند

رۆژهەڵات تایمز: لە پارێزگای ورمێ، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لە دەست دا.
بە پێی سەرچاوەیەکی هەواڵی رۆژهەڵات تایمز، ئەمڕۆ سێشەممە ۱۷ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی " سەعید حەسەن وەش" تەمەن ۲۸ ساڵان و خەڵکی گوندی "عەرب کەندییە"ی سەر بە پارێزگای ورمێ، لە سنووری "ئاواجیق"ی سەر بە "چالدۆران" کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە سوپای پاسداران و گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە کە لەم ساڵدا بە دەیان کۆڵبەری کورد لەسەر سنوورەکانی نێوان باکوور و باشووری کوردستان لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان، کەوتوونە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران و گیانیان لەدەست داوە.