بەرابەر بە |

لە یەکەم کاتژمێرەکانی دەستپێکی ساڵی نوێدا لاوێکی کورد گیانی لەدەست دا

s_580_300_16777215_10_images_lamedyakanawa_mariwanaaaa.jpg

رۆژهەڵات تایمز: لەگەڵ یەکەم کاتژمێرەکانی دەستپیکی ساڵی نوێی کوردی، لە شاری مەریوان لاوێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی یاری ئاگرینەکان، گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مەریوانەوە بە "رۆژهەڵات تایمز"ی راگەیاند کە ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوکات دەگەڵ یەکەم کاتژمێرەکانی دەستپێکی ساڵی ٢٧١٧ی کوردی و ١٣٩٥ی هەتاوی، لە گەڕەکی "کوورەی مووسەوی"ی شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی یاری ئاگرینەکان، لاوێکی کوردی دانیشتووی گەڕەکی دارسێرانی مەریوان  گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەی خەڵکی گوندی "زۆمە" بریندار بوو کە هەر ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. تا ئامادەکردنی ئەو هەواڵە ناوی قوربانیانی ئەو رووداوە رانەگەیەنداراوە.