بەرابەر بە |

لە شاری سەقز بەهۆی بارانبارینەوە دیوارێک داڕما و چوار کەس گیانیان لەدەست دا

s_580_300_16777215_10_images_dimana_shaqz.jpg
رۆژهەڵات تایمز: بەهۆی بارانبارینێکی زۆر و داڕمانی دیواری یەکێک لە پاڕکەکانی شاری سەقز، چوار هاووڵاتیی دانیشتووی ئەو شارە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ئەو هەواڵەی کە بە ناوەندی هەواڵی "رۆژهەڵات تایمز" گەیشتووە، ئەمڕۆ هەینی، ٢٥ خاكەلێوە، بەهۆی بارینی بارانی زۆرەوە، یەکێک لە دیوارەکانی پارکی "کەوسەر"ی شاری سەقز داڕما و بەم هۆیەوە ٤ کەس بە ناوەکانی "عەلیڕەزا قادری، ئەیوب ساڵحی، میلاد بەهرامی و هیجران ساڵحی" گیانیان لە دەست دا.
شایانی باسە، ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی رێژەیەکی زۆری بارانبارینەوە، چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان لافاوی لێ هەستاوە و زەرەری گیانی و ماڵی لێ کەوتووەتەوە.