بەرابەر بە |

مامۆستایانی ئایینی شاری بانە داوای کۆبوونەوەی جەماوەری دەکەن

s_580_300_16777215_10_images_farsi_21272455_10214045902601018_8583546622072541940_n.jpg
رۆژهەڵات تایمز: مامۆستایانی ئایینی شاری بانە بۆ پشتگیری لە مافە ڕەواکانی خەڵک ئەو شارە و هەموو کوردستان، داوایان لە خەڵکی ڕاپەڕیو و چاو نەترسی شار کردووە کە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی خەرمانان، لە فەلەکەی "جهاد "کۆ ببنەوە. سەرچاوەیەک لە شاری بانەوە بە رۆژهەڵات تایمز راگەیاند لەو داواکارییەی مامۆستایانی ئایینی دا داوا لە دوکاندار و بازاڕییەکانی شار کراوە کە دوکان و بازاڕەکان داخەن و پشتگیری لە خۆپیشاندەران بکەن و هەروەها بانگهێشتی خەڵکی هەموو شارەکانی کوردستان کراوە بۆ مانگرتنی سەرانسەری.