بەرابەر بە |

کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی شاری سنە پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆمی باشووری کوردستان دەربڕی

s_580_300_16777215_10_images_farsi_21752237_10208027911375382_2253752265671115996_n.jpg

رۆژهەڵات تایمز: کۆمەڵێک لە کاسبکاران و بازاڕییانی شاری سنە، بە نووسینی لافیتەیەکی گەورە کە لێی نووسراوە بەڵێ بۆ ریفراندۆم، پشتیوانی خۆیان لە گشتپرسی باشووری کوردستان دەربڕیوە کە قەرارە ٢٥ی سیپتامبەر بەڕێوە بچێ و دانیشتووانی باشووری کورددستان دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدەن. شایانی باشە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان  و دەرەوەی کوردستان، ئاهەنگ و کەرنەڤاڵی تایبەت بەو پرسە بەڕێوە چووە و کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەتایبەت رۆژهەڵاتییەکانی دەرەوەی وڵات، تێیدا بەشذار بوون و پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان راگەیاندووە، بەڵام پشتگیری بازاڕییانی شاری سنە دەکرێ بە یەکەم دەنگی بە کۆمەڵ و ئاشکرای ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر ئەو پرسە بێتە ئەژمار.