بەرابەر بە |

نوێنەری مهاباد لە پەرلەمانی ئێران: رێز لە بڕیاری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگرین

s_580_300_16777215_10_images_farsi_21559044_10211015041351679_8603296947620807266_n.jpg

رۆژهەڵات تایمز: نوێنەری مهاباد لە پەرلەمانی ئێران لێدوانەکانی لەبارەی دژایەتیکردنی گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان رەت دەکاتەوە و دەڵێت، رێز لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی باشووری کوردستان دەگرن.
جەلال مەحمودزادە رەتی دەکاتەوە لە هەڤپەیڤین لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی ئێران دژایەتی بەڕێوەچوونی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستانی کردبێ و دەڵێت، گشتپرسی بە مافی هەر نەتەوەیەک دەزانێت.
نوێنەری مهاباد لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسە خۆجێیەکان دەڵێت، حکومەتی ناوەندی عێراق هیچ هەوڵێکی بۆ پێدانی بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هەروەها جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور نەداوە و ئەو بابەتانە بووەتە هۆی ناکۆکی زیاتر لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا.
مەحمودزادە دەڵێت، مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ خەڵکی باشووری کوردستان بە یاسایی دەزانێ و رێز لە بڕیاری خەڵک دەگرن. دەشڵێت هیوادارە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.
ماڵپەڕی پەرلەمانی ئێران دۆینێ و ئەمڕۆ لێدوانی ژمارەیەک پەرلەمانتاری شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دژایەتی بەڕێوەچوونی گشتپرسی باشووری کوردستان دەکەن.
سەرچاوە: رووداو