بەرابەر بە |

مامۆستایەکی شاری سنە قۆڵبەست کرا

s_580_300_16777215_10_images_farsi_21767759_1409622199144988_71643052_n.jpg

رۆژهەڵات تایمز: مامۆستایەکی شاری سنە کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی شاری سنەیە، لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە دەستەسەر کرا.
سەرچاوەیەک بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات تایمزی راگەیاند کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، "موختار ئەسەدی" ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی شاری سنە، لە ناو بینای لقی ۱٥ی دادگای  |موقەدەسی"ی شاری تاران لە لایان هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و دەمودەست رەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی "ئەوین" کراوە. شایانی باسە ئەو چالاکە پیشەییە پێشتریش لە پووشپەڕی ساڵی ۱۳۸۹ی هەتاوی بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کەرەج دەسبەسەر کراوە و  پاش لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.