بەرابەر بە |

لە شاری مهاباد نزیک بە ١٢٠ کەس دەستبەسەر کران

s_580_300_16777215_10_images_farsi_22007449_10211064930518877_2185840445525046669_n.jpg
رۆژهەڵات تایمز: بەدوای دربڕینی شادی و ئاهەنگێڕانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتگیری و سەرکەوتنی ریفراندۆمی رۆژی دووشەممە ٢٥ی سێبتامبەری باشووری کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری مهاباد نزیک بە ١٢٠ کەس لە لاوانی ئەو شارە لە لایان دەزگای ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
سەرچاوەیەک لە شاری مهابادەوە بە رۆژهەڵات تایمزی راگەیاند کە رۆژی رابردوو لەناو ئاهەنگێڕانی شاری مهاباددا دەزگای ئیتلاعات کۆمەڵێک خەڵکی خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی سێبتامبەر، لە لایان دەزگای ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. ناوی چەند کەس لە گیراوان لە لای رۆژهەڵات تایمز پارێزراوە و جارێ بە هێندێک هۆکار لە بڵاوکردنەوەی ناوەکان خۆ دەپارێزێ.