بەرابەر بە |

لە شاری بۆکان لەنێوان خەڵک و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە

s_580_300_16777215_10_images_farsi_21768165_10212341574028334_8228314179891574102_n.jpg
رۆژهەڵات تایمز: لە شاری بۆکان لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەتی و دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تێکهەڵچوونی توند هاتە ئاراوە و دەگوترێ لە هێزەکانی رژیم تەقەیان لە خەڵک کردووە.
سەرچاوەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە "رۆژهەڵات تایمز"ی راگەیاند کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی سێبتامبەر،لە فەلەکەی فەرمانداریی شاری بۆمان شاری بۆکان لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەتی و دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تێکهەڵچوونی توند هاتووەتە ئاراوە و هێرش کراوەتە سەر کۆبوونەوەی خەڵک و خەڵکیش بە دار و بەرد، وەڵامی هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامییان داوەتەوە و چەند کەس بریندار بوونە. دەشگوترێ لە هێزە دەژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان کردووە و کۆمەڵە خەڵکێکیش دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، رۆژی دووشەممە ٢٥ی سێبتامبەر، هاوکات دەگەڵ کۆتایی رێفراندۆمی باشووری کوردستان، بە هەزاران کەس لە هاووڵاتییانی شاری بۆکان رژانە سەر شەقامەکان و دەگەڵ گوتنەوەی سروودی ئەی رەقیب و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دانەوەی دروشمی شۆڕشگێڕی و بژی دێموکرات، بە شایی و هەڵپەڕکێ پشتیوانی خۆیان بۆ باشووری کوردستان راگەیاند..