بەرابەر بە |

"سیامەند موعینی" جێگای "رەحمانی حاجی ئەحمەدی" گرتەوە

s_580_300_16777215_10_images_dimana_Siyamend-Moini.png

رۆژهەڵات تایمز: پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە بناری قەندیل بەڕێوە برد. بەپێی زانیارییە بەراییەکانیش، لەو کۆنگرەیەدا "رەحمانی حاجی ئەحمەدی" وەک سەرۆکی پژاک جێگای خۆی بۆ "سیامەندی موعینی" بەجێ هێشت. "موعینی" وێڕای خاتوونێک بە ناوی "زیلان ئورمیە" هاوسەرۆکایەتیی پژاک دەکا.
سیامەند موعینی کوڕی شەهید "سولەیمانی موعینی‌"یە. سولەیمانی موعینی یەکێک لە رێبەرانی کۆمیتەی ئینقلابیی حیزبی دێموکراتی کوردستانبوو کە بە جودابوونەوە لە باڵی "ئەحمەد تۆفیق"، بزووتنەوەی چەکدارانەی ساڵەکانی ٤٦- ٤٧ لە رۆژهەڵاتی کوردستانی وەڕێخست.
سیامەند موعینی لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران و خەباتی ئاشکرای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەست بە کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو. ناوبراو برازای خانەی موعینی یەکەم پێشمەرگەی شەهیدی کۆمەڵە بوو. سیامەند موعینی دواتر بە ناوی چالاکی مافی مرۆڤ لە پژاک نیزیک بووەوە تا سەرەنجام رێبەریی ئەو پارتەی بە دەستەوە گرت.